34 ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێك له بێ رهحمترین، خوێنڕێژترین و دڕنده‌ترین هێزه سه‌ربازییه‌كانی جیهاندا تێده‌په‌ڕێ، واتا سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
له رۆژی 2ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1358ی هه‌تاوی و به فه‌رمانی خومه‌ینی، هێزی نیوه سه‌ربازی سپا پێك¬هات. هێزێك كه به هۆی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێراقه‌وه توانی پێگه‌ی خۆی پته‌و بكات و ببێته باسكی سهكوتكهری حكوومه‌تی ئاخونده‌كان. سپا له سه‌ره‌تادا له هێزێكی پارتیزانی ده‌چوو به‌ڵام به هۆی رۆڵگێڕی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن و سه‌ركوتی دژبه‌ران، شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق و سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان و به هۆی متمانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم پێی له بڕیاردانه گه‌وره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا و له‌وانه ته‌ناهی وڵات و سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا له ساڵه‌كانی شه‌ڕدا به‌شدار كرا. سپا به هۆی رێژه‌ی زۆری ژێركۆما و لقه‌كانیه‌وه وه‌كوو رێكخراوترین و به دیسپلین¬ترین هێزی نێوخۆی ئێران به ئه‌ژمار دێت. لقی قودسی سپا وه‌كوو فاكته‌ری رێكخه‌ر و پێكهێنه‌ری گرووپه تیرۆریسته‌كان به ئه‌ژمار دێت كه ئه‌م لقه‌ی سپا له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا توانیویه‌تی تیرۆرگهلێكی بان ناوچه‌یی دژی ئۆپۆزیسیۆنی رێژم و وڵاتانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئه‌نجام بدات. له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا ده‌وری سپا له ده‌سه‌ڵاتداریدا زۆر به‌رچاوتر بوو. به چه‌شنێك ده‌توانین بڵێین كه سپا دوای شه‌ڕ و له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری رهفسهنجانیدا پێی نایه گۆڕه‌پانی ئابووری و له ده‌یه‌ی 70دا به شێوه‌ی هه‌ست¬پێنه‌كراو و له ده‌یه¬ی 80دا به شێوازێكی به‌رچاو وه‌كوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له سیاسه‌ت و ئیداره‌ی وڵات‌دا خۆی ده‌رخست. له‌م وتاره‌دا دوو بیاڤی چالاكی سپا له كاروباری ده‌سه‌ڵاتداری وڵات‌دا تاوتوێ ده‌كه‌ین، چالاكی سپا له بیاڤی ئابووری وڵات و چالاكی سپا له بیاڤی سیاسه‌ت یان روونتر بڵێین ده‌وری دیاریكه‌ری سپا له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
چالاكی ئابووری سپا
ده‌وری سپا وه‌كوو باندێكی مافیایی به¬هێزی ئابووری له ئابووری وڵات‌دا بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرایه، به‌ڵام سه‌رمایه و بوودجه‌ی سپا بۆ هیچ كه‌س روون نیه. دوای شه‌ڕ و به پێكهێنانی "قه‌رارگای سازه‌ندگی خاتهمهل¬ئه‌نبیا"، سپا به شێوه‌ی فه‌رمی هاته نێو گۆڕه‌پانی ئابووری ئێران. "قه‌رارگای سازه‌ندگی خاتهمهل¬ئه‌نبیا"، كۆمپانیایه‌ك كه گشت كۆمپانیا چكۆلهكانی ژێركۆمای سپا له خۆ ده‌گرێت. له‌باره‌ی كۆمپانیا تۆماركراوه‌كانی سپاوه ئامارێكی ورد له به‌رده‌ستدا نیه، به‌ڵام به پێی به‌راورده سه‌ره‌تاییه‌كان سپای پاسداران 812 كۆمپانیای تۆمار كراوی هه‌یه. ئه‌م كۆمپانیایانه 7650 رێككه‌وتنیان له گه‌ڵ حكوومه‌ت، له بانكدارییهوه بگره تا نه‌وت و پیشه‌سازی و رێگاوبان و پرۆژه‌گه‌لی حكوومه‌تی هه‌یه. ئه‌م ناوه‌نده له بیاڤه‌كانی نه‌وت و گاز، درووستكردنی رێگاوبان، درووستكردنی تونیڵ، كشتوكاڵ، موخابرات( خاوه‌ن پشكی گه‌وره‌ی كومپانیای موخابراتی وڵاته)، بیناسازی، عه‌مه‌ڵیاتی سه‌رپێی به له‌یزێر، بانكداری و... چالاكی ده‌نوێنێ. به‌رچاوتربوونی ده‌وری سپا له ئابووری و به سه‌ربازبوونی ئابووری ئێران، پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له گه‌ڵ كابینه‌كانی نۆهه‌م و ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆمارییه‌وه هه‌یه.
به‌رنامه‌ی ناوكی، هاتنی ئا‌مریكا بۆ ناوچه، گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ڵوێسته‌كانی رێفۆرمخوازان و ... هه‌مووی رێگه‌یان خۆش كرد بۆ حزووری به‌ربڵاوی سپا له بیاڤی سیاسه‌ت و ئابووریدا كه خامنه‌یی بۆ ئه‌م كاره چرا سه‌زی به سپا نیشان دابوو.
مانۆری سپا له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری خاته‌می له ساڵی 2004 له رێوه‌ڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تاران و هه‌ڵسانی دوو فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جت له سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كه ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌یكه خودی سپا لایه‌نێك له رێككه‌وتنه ئابوورییه‌كه نه‌بووه، په‌رده‌ی له سه‌ر پاوانخوازی سپا له ئابووری ئێران‌دا و ده‌سه‌ڵاتی ئیجرایی ئه‌م رێكخراوه لا برد. له كابینه‌ی نۆهه‌مدا زۆرترین راده‌ی چالاكیه‌كانی سپا یان "قه‌رارگای سازه‌ندگی خاتهمهل¬ئه‌نبیا"، له پرۆژه‌كانی نه‌وت و گازدا ته‌رخان كرا، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كان یان كونسرسیۆمهكانی ئێرانی ـ بیانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا. هه‌روه‌ها به پێی په‌سندكراوێكی مه‌جلسی رێژیم، حكوومه‌ت ده‌بێت هه‌موو ساڵێك به‌شێك له بووجه‌كه‌ی خۆی ته‌رخان بكات بۆ به‌سیجی سازه‌نده‌گی و ئه‌و بوودجه‌ی له ریزی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا بخاته به‌رده‌م هێزی موقاومه‌ت به‌سیج. ئابووری ئێران به گشتی له كونترۆڵی سپادایه.
بهندئاوایی ههماریی كه‌رخه(سد مخزنی كرخه)، گه‌وره رێگای( ازاد راه) تاران ـ ساوه، توونیلی ئاویی ئیزگه‌ی ئاویی بهندئاویی ههماریی كاروونی 4، چاككردنه‌وه و نۆژن-كردنه‌وه‌ی پۆسته چیمه‌ن¬ تۆییهكانی ئیسكلهكانی 8 و 9ی له‌نگه‌رگه‌ی خورمهشههر ـ خووزستان، دیزایین و درووستكردنی ئاوگیری پاڵاوگه‌كانی گازی ناوچه‌ی پارسی باشوو به زه‌رفیه‌تی 250 هه‌زار میتری سێ گۆشه له یه‌ك كاتژمێردا، دیزایین و نۆژنكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كانی كۆنترۆڵ و پێواندنی ههمارهكانی دوورگه‌ی خارك به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ن كه له لایه‌ن "قه‌رارگای سازه‌ندگی خاتهمهل¬ئه‌نبیا" ئه‌نجام دراون. سپا له سه‌رده‌می تایبه‌تی كردن‌دا ده‌یان كارخانه‌ی به نرخێكی هه‌رزان كڕی. هه‌نارده و هاورده‌كردنی وڵات به شێوه‌یه‌ك له پاوانی سپادایه. سپا به پێی به‌ڵگه بڵاوكراوه‌كان و به تایبه‌ت به‌ڵگه‌كانی ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس خاوه‌نی تۆڕێكی گه‌وره و به‌ربڵاوه بۆ قاچاغی مادده سڕكه‌ره‌كان بۆ ئۆرووپا و نێوخۆی ئێران. عه‌لی قه‌نبه‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی شه‌شه‌م له سه‌رده‌می خاته‌میدا له بوونی 60 ئیسكلهی نایاسایی له باشووری وڵات‌دا دوا بوو و هه‌روه‌ها وتبوویشی كه نزیك یه‌ك له سێی هاورده‌كانی وڵات له رێگه‌ی بازاڕه نایاساییه‌كانی ئابووری ژێرزه‌وینی و ئیسكلهكانی نایاساییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
گه‌ڵاڵه‌ی فازه‌كانی 15 و 16ی پارسی باشوو له گه‌ڵاوێژی 1385 به ئه‌رزشی ماڵی 2 میلیارد و 97 میلیۆن دۆلار، خاوه‌ندارێتی 46 له سه‌دی پشكی كۆمپانیای به‌همه‌ن و شهریكبوون له به‌رهه‌مهێنانی ماشینی مه‌زدا، ئیمتیازی تایبه‌تی رێككه‌وتنی یه‌ك میلیارد و 300 میلیۆن دۆلاری وه‌ڕێخستنی هێڵی لووله‌ی گازی عهسهلهوییه ـ ئیرانشه‌هر، په‌ره‌پێدانی مه‌یدانێكی گازی له كه‌نداوی فارس به ئه‌رزشی 2.3 میلیارد دۆلار، رێككه‌وتنی 1.3 میلیارد دۆلاری وه‌ڕێ خستنی لووله‌ی گازی نێوان ئێران و پاكستان و ... باس له قۆرخكردنی ئابووری ئێران له لایه‌ن سپاوه ده‌كات. ماڵپه‌ڕی روز ئانلاین له راپۆرتێكدا و به پشت به‌ستن به شرۆڤه‌كارانی ئابووری داهاتی چالاكیه‌كانی سپا له بیاڤی نایاسایی ئابووریدا، 2 تا 12 میلیارد دۆلار دیاری ده‌كات. سپا له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا رووی هێناوه‌ته بانكداری و ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه بانكه‌كانی ئێران له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناله‌باردان. بانكی ئهنسارلإ میهر، ته‌عاونی ئیعتباری سامنه لئهعیمه به‌ستراوه به سپای پاسدارانن و هاوكاتیش سپا له بانكه‌كانی سینا( به‌ستراوه به بونیادی شه‌هید)، دامه‌زراوه‌ی ماڵی و ئیعتباری ئاینده(به‌ستراوه به بونیادی موسته‌زعه‌فان و جانبازان) بانكی پاسارگارد، دامه‌زراوه‌ی مالێ و ئیعتباری كه‌وسه‌ر خاوه‌ن پشكه.
به پێی وته‌كانی فه‌رمانده‌ی "قه‌رارگای سازه‌ندگی خاتهمهل¬ئه‌نبیا"، موهه‌ندیس موزه‌فه‌ری( ماڵپه‌ڕی قه‌رارگاه، 29.9.1391)، 3500 كیلومییتر هیڵَی گواستنه‌وه‌ی گاز له چوارچێوه‌ی 9 پرۆژه‌دا، 3000 كیلومیتر له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوه له بهندئاوهكان و ههمارئاوهكانهوه بۆ شاره‌كان و گونده‌كان له چوارچێوه‌ی 12 پرۆژه‌دا، 250 كیلومیتر تونیلی گواستنه‌وه‌ی ئاو له چوارچێوه‌ی 6 پرۆژه‌دا، 160 كیلومیتر تونیلی مێترۆ و هێڵی ئاسن، 2185 كیلومیتر هێلی ئاسن له چوارچێوه‌ی 15 پرۆژه‌دا، 1500 كیلومیتر رێگاوبانی دوو سایته له چوارچێوه‌ی 10 پرۆژه‌دا، 21 به‌ندئاوی بچووك و گه‌وره به قه‌باره‌ی هه‌مار كردنی 3 میلیارد میتری سێ گۆشه، درووستكردن و په‌ره‌دان به لهنگهرگاكان، ئیسكلهكان، پرده‌كان و درووستكردنی كاناڵه‌كانی ئاودێری و كارخانهگهلی به‌رهه‌مهێنان له گرنگترین پرۆژهكانن كه "قه‌رارگای سازه‌ندگی خاتهمهل-ئه‌نبیا"، خه‌ریكی ئه‌نجامدانیه‌تی. ئیستدلالی زۆربه‌ی به‌رپرسانی پله به‌رزی سپا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه ئه‌وه‌یه كه به‌شی تایبه‌تی توانایی كرده‌یی كردنی نیه و هه‌روه‌ها دوو فه‌رمانده‌ی پێشووی قه‌رارگا رایانگه‌یاندبوو كه سپا پرۆژه‌گه‌لی كه‌متر له 100 میلیۆن دۆلاری وه‌رناگرێت. به‌ڵام به چاوخشاندنێك به ماڵپه‌ڕی ئه‌م ناوه‌نده و به پێی راپۆرتێكی كه هه‌واڵده‌ری حكوومه‌تی فارس ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وه‌پێش بڵاوكرده‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه قه‌رارگاه، 11 هه‌زار پرۆژه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندووه و له‌وانه دروستكردنی بینای بانكێك له یه‌كێك له پارێزگاكان، ده‌توانین له درۆ بوونی ئیددیعاكانی به‌رپرسانی سپا تێبگه‌ین.
چالاكی سپا له موهه‌ندیسی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
حزووری ئا‌مریكا له ناوچه، ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ئا‌مریكا و ئیسراییل و ... له هۆكاره‌كانی به هێزتركردنی پێگه‌ی سپا به ئه‌ژمار دێن. دوای سه‌رده‌می رێفۆرمخوزان و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شووراكانی شار له ساڵی 1382دا سپا به شێوه‌ی ئاشكرا پێی نایه بیاڤی سیاسی.
ده‌ست¬وپێوهندییهكانی سپا له‌م ساڵانه‌دا و به شێوه‌ی راشكاوانه له ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی سپا و به‌سیج له دیاریكردنی ئاراسته‌كردنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دواون.
ده‌كرێت ئاماژه به سه‌روتاری رۆژنامه‌ی "كیهان" له رۆژی 29 گه‌ڵاوێژی 1387 ئاماژه بكه‌ین كه له‌وێدا هاتووه:" دامه‌زراوه‌گه‌لی وه‌ك به‌سیجی خوێندكاری، به‌سیجی تولاب، به‌سیجی مامۆستایان و حه‌وزه‌كانی شاری و رووستایی مقاومه‌تی به‌سیج، به سه‌ره‌كی ترین كۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵی ده‌نگ درووستكه‌ر له 3ی پووشپه‌ڕی 84(هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می سه‌رۆك كۆماری) به ئه‌ژمار دێن. دۆرگێڕی سپا له بواری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی "هادیان سیاسی"وه ئه‌نجام ده‌درێت.
هادیان سیاسی، تۆڕێكه كه له نێو هێزه‌كانی سپا و به‌سیجدا ئه‌ركی پێناسه‌و شیكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی رێبه‌ر، شیكردنه‌وه‌ی مه‌سایلی سیاسی رۆژ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و لێكدانه‌وه‌ی دۆخی ههنووكی و به‌رگری له ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش و دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ بهلاڕێچوونهكان و دوژمنانه. ئه‌م تۆڕه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شوورای شاری ساڵی 82دا ده‌ركه‌وت. نوێنه‌ری وه‌لیی فه‌قیه له سپا، ئامانجی ئه‌م دامه‌زراوه، ده‌ورگێری كاریگه‌ر له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی حزووری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پێناسه ده‌كات.
له هاوینی ساڵی 87، ژماره‌ی هادیان سیاسی گه‌یشته 12 هه‌زار كه‌س. گرنگترین ئامانجی سپا، به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئۆسوولگهرایانه. ده‌وری سپا له وهسهركارهێنانی ئه‌حمه‌دی نژاددا به‌رچاوه و روونه. له خولی نۆهه‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نژاددا، 25 هه‌زار كه‌س له كارگێڕانی نێوه‌نجی شوێنی خۆیان دا به هێزه‌كانی سپا. 11 كه‌س له فه‌رمانده‌كانی سپا و هێزی ئینتزامی و چوار كه‌س له به‌رپرسانی پێشووی به‌ندیخانه‌كانی وڵات له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه كرانه پارێزگار و فه‌رماندار. نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له سپا، سه‌عیدی ، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وه‌پێش رایگه‌یاندبوو كه " ئه‌ركی زاتی سپا، موهه‌ندسی معقول و لۆژیكی هه‌ڵبژاردنه‌كانه". ئه‌م وته‌یه په‌رچه‌كرداری زۆركه‌س و له‌وانه ئه‌حمه‌دی نژادی به‌دواوه بوو. به‌ڵام ئه‌مه راستیه‌كی روون و ئاشكرایه.

