هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پۆشینی‌ جلوبه‌رگی‌ ژنان له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

libasi_jnan_8دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ کاتژمێر ٦ی سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، له‌سه‌ر بڕیاری‌ دادوەری گشتیی شاری مەریوان بۆ سووك كردنی‌ تاوانبارێك به‌ناوی‌ " ت. م. د " به‌ جلوبەرگی کوردیی ژنانەی سوورەوە لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵک داراوه‌، خه‌ڵكی‌ شاری‌ مه‌ریوان‌و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت ژنان، ده‌ستیان داوته‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین‌و رۆژی دواتر سێ شەممە، ٢٧ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە ژنانی مەریوان بە پۆشینی جلو بەرگی کوردی سوورو نووسینی پلاکارد‌و سەردانی دروشم، ئەو حوکمەی دادگایان مەحکوم‌و گێڕانی حوکمدراوێکی کورد بە جلو بەرگی پیرۆزی ژنانەیان شەرمەزار کرد.

 دوا بە دوای ئەم ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕینه لە لایەن هەندێك لە ژنانی ئەو شارەو له‌ رێگای‌ تۆرە کۆمەڵایەتییان لە ژێر دروشمى " ژن بوون، کەرەستەی سووکایەتی‌و تەمێکردنی هیچ کەس نیە" دەستی پێکردو داوا لە پیاوان کرا کە پشتگیریان بکەن‌و بە پۆشینی جلوبەرگی ژنانە ئەو کردەوە ناشایستەی دادگای ئێران مەحکوم بکەن‌و دەنگی یەکسانى خوازی‌و ناعەداڵەتی‌و سووکایەتی کردن بە کەرامەتی ژن لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هەموو خەڵکی جیهان ڕابگەینن.

دوا بە دوای ئەم حەرەکەتە چالاکانی مدنی‌و سیاسی پشتگیری ئەم حەرەکەتە کرد‌و ژمارەیه‌كی‌ زۆر له‌ پیاوان به‌ پۆشینی‌ جلوبه‌رگی‌ ژنان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانیان به‌و جلوبه‌رگانه‌وه‌ پەیوەست به‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ بوون‌و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕینه‌ به‌ردەوام ڕوو لە زیاد بوونه‌.

چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ سه‌دان وێنه‌ كه‌ بڵاو بۆوه:

 

libasi_jnan_3libasi_jnan_4

 

libasi_jnan_5libasi_jnan_6

 

libasi_jnan_7


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1684
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Fariba, April 19, 2013
har bzhi piawi zanasmilies/smiley.gif

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy