هەتاومان، دەڵاقەیەكە بەروە تاریكی
رووناكی، درۆیەكی مێژوویی
ئاوێنەكان كەیلن لە دێماگوژی
ئەتۆش
دڵنیام لێوەكانت
بە تەمای ماچ
چاوەكانم ئاوس ناكەن
دڵنیام
دەستەكانت بۆ خۆشەویستی
هەڕەشە لە سەردی جەستەم ناكەن
ئاخر گیانەكەم
تۆش
پەروەردەی وڵاتێكی كە هەورەكانی هەمیشە قسر و
تەنیا خەونی گوڵەكان دەمرێنن
ئاخر گیانە
تۆش خەڵكی وڵاتێكی كە
هەڵۆكانی لە بەرزایی دەترسن
باڵندەكان حەز لە قەفەس دەكەن
بڕوایان بە فڕین نیە
دڵنیام
لێوەكانت بە قەد باڵای ئەم وڵاتە پڕ لە بێ مانایین
دڵنیام
هەر بۆیە تەنانەت لە نێو خەونەكانی خۆمیش دا ونت دەكەم
هەر بۆیە
ئەوینی تۆ دەڵاقەیەكە بەروە
نەمان نەك مانەوە

جاری خوێندراوه: 1598
بۆچوونهکان (0)

نووسینی بۆچوون