هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ژیان چییە؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ژیان ئەو درۆ تاڵەیە کە هەر لە یەک لە ئێمە پێی رازییە و هەمومانی گیرۆدە کردوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە گەڵی ئەگەر بە فرت و فێڵ و درۆش بێت، چونکە ژیان خۆی درۆیە بۆیە بە درۆش دەبێت ببیتە هاوڕێی، مردنیش ئەو راستی یە تاڵەیە کە کەس ناتوانیت خۆی لە قەرەی بدات، بۆیە هەمیشە ڕاستی تاڵی یەکی ژەهراوی یە، درۆش جوان و خۆشەویستە.

 

avindar_2


دڵی پاک، هەستی پاک، هەمیشە تاڵە، چونکە راستگۆی تێدا بەدی دەکرێت، بەڵام ژیان بە جوانی و ڕووکەشە درۆینەکەی دێت ئەو ڕاستی و پاکی یە دەشێوێنێت. بۆیە ئەو ژیانە کە ناخی هەمووی پڕە لە درۆ و فێڵبازی بە جوانیە کەی هەمووی بۆ هەڵخەڵيتاندنی چاوە، و داگیر کردنی هەستە پاکەکانە، تا وەک خۆی ڕوواڵەتی جوان بێت، لە ناخیشەوە داڕزاو و بۆگەن بێت بۆیە هەر دەبێت ئەو ڕووە درۆینە و فێڵبازی یە ڕۆژێك کۆتايی بێت و مل کەچ بکات بۆ ئەو دنیا راستی واقعی یەتە کە ئەویش دنیای مەرگ و فەنا بوونە.

مردن جوانە چونکە ناخی جوانە، راستییەکی حاشا هەڵنەگرە راستییەکە کە کەس ناتوانێت بەرگەی بگرێت چونکە زۆر بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی دەبێتە هاوڕێی مرۆڤ.

١٤/٠٤/٢٠١٣

ئەڤینداری کوردستان

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2255
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy