دوکتور میرۆ عه‌لیار : ته‌نها به کارکردنه سه‌ر چین و ڕوسیا له لایه‌ن ڕۆژئاواوه ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ده‌بێت
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی وێڕای ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به هۆی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌وه سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که.
دوکتور میرۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسيی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئێران ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی بێت چونکه کۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌بینێت.
کاریگه‌ری سزاکان به‌سه‌ر ئێرانه‌وه ده‌رکه‌وتوون و وه‌ک چاو‌دێر له ناو وڵاته‌که‌وه ده‌ڵێن بار و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئێران ڕووه و خراپ بوون ده‌ڕوات. دوکتور عه‌لیار هاوڕایه و ده‌ڵێت گرانی و هه‌ژاریه‌کی به‌رچاو له ئێران‌دا هه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت پێشتریش گه‌لانی ئێران هه‌ر له بارێکی ناهه‌مواردا ژیاون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دوکتور میرۆ باسیش له‌وه ده‌کات چۆن پێش ئه‌م سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران ، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی بۆ له‌شکر و دابینکردنی که‌ره‌سته و که‌ل وپه‌لی سه‌ربازی ته‌رخان کردبوو.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له رێگای كلیك كردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی خواره‌وه كه ماوه‌كه‌ی 5 خولهكو 26 چركه‌یه:
Download
Name
Play
Size
Length
miro alyar - VOA - barnamay nawki
2.5 MB
5:26 min

