رەحیم رەشیدی بەرنامەسازو یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی تەلەویزیۆنی تیشک، کە لە ساڵی ٢٠١٠ بە دواوە لە وڵاتی ئامریکا و لە شاری واشینگتۆن دەژی، بە تیمی رۆژنامەوانانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا پەیوەست بووەو لە بەشی "ناوەندی راگەیەنەرەکانی دەرەوە" وەکوو ئەندام وەرگیراوە.
شیاوی باسە کە رەحیم رەشیدی پێشتر ئەندامی یەکیەتیی رۆژانەوانانی وڵاتی سوئێدو فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان بوەو ئەم سەرکەوتنەی ناوبراو لەسەر تێکۆشانی بەربڵاوی ئەو رۆژنامەنووسە کوردە کاریگەری زۆری دەبێت و زۆر درگای بە ڕوودا دەکاتەوەو دەرفەتی دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵ گەلێک کەسایەتی ئامریکایی و جیهانی بۆ دەرەخسێنێت.
ماڵپەرێ هەڵۆی کوردستان بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە رۆژنامەوان رەحیم رەشیدیو سەرجەم مێدیاکارانی کورد دەکاتو هيوای سهركهوتن بۆ ناوبراوو ههموو مێدیاکارانی كورد دهخوازێ.


نووسراوه له لایهن سیروس رئوفی, April 11, 2013