هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئێران لە ناوبازنەی توندترین گەمارۆکان دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

smko_-_awrdanawa_2بە درێژایی دەسەڵاتی ئاخوندی دەتوانین بڵێن نەک خێر وبێری بۆ خەڵکی ئێران نەبووە بەڵکو دایم ئەم حکومەت و نیزامە بووتە هۆیی ئاژاوە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە و دنیا و لە ناو خۆیی وڵاتیش دا بوەتە زیندانێکی گەورە بۆ خەڵکی ئێران و هۆیی نەهامەتی و سەختی ژیان بووە بۆ گەلانی ئێران، بە داخەوە بە هۆیی ئەو هەڵە یەک لە دوایی یەکانەی کە دەسەڵات داران بۆ بەرهەم هێنانی ئورانیوم، و لە راستی دا بە ناوی ئاشتی و وزە و لە پشتەوە و ژێر بە ژێر پلانی شاراوە و نەزانراو، وڵاتانی رۆژ ئاوای ناچار کردووە هەر جارەو بیر لە گەمارۆیەکی سەخت تر بکەنەوە تا ئێران ناچار بە پاشەکشە بکەن لە بەرنامەی ناوەکی خۆی، بەڵام غافل لەوە کە قسەی ئاخوند یەکە و نابێتە دوو، ئەوەی کە جار و بار بە ناوی دانوسان و وت و وێژ لە گەل وڵاتانی پینج کۆ یەک ، کوبونەوە دەکەن تەنیا بۆ کات کوشتن بووە وهیچی تر و تەنانەت یەک هەنگاویش دەسەڵاتی ئاخوندی پاشەکشەی لە ویستی ئەتومی خۆی نەکردوە و هەر جارە و هەواڵێکی تازە لە دەست راگەیشتن بە پیتاندنی ئورانیومی زیاتر بڵاو دەکاتەوە و هەنگاوێک لە ئامانجەکەی نزیک تر دەبێتەوە لە دروست کردنی بۆمبی ئەتومی یە کە هەموو رۆژ ئاوای نیگەران کردووە ، ئەم واز نەهێنانە بە فر و فێڵ و بە سادەیی وڵاتانی رۆژ ئاوای فریو داوە کە هەر جارە و بە بیانۆیەک کات دەکوژێ و توانیویەتی مانەوەی دەسڵاتەکەی درێژ بکاتەوە و فشاری زل هێزەکانیش کەم بکاتەوە.

 

smko_-_tahrimm_2


دەسەڵاتیک کە لە سەروی وڵاتانی دنیاوەیە لە ریزی ئیعدام کردندایە و رێژەی بیکاری و هەژاری و مادە هۆش بەرەکان برستی لە خەڵکی وەڵاتەکە بریوە. بەڵام ئەوەی بۆی گرینگ نی یە داخوازی خەڵکی ئێرانە.

بە داخەوە لەم ناوەدا خەڵکی ئێران بە گشتی و بە تایبەت چینی هەژاری ناو کۆمەڵگا، رۆژ لە گەل رۆژ ژیانی ئاسایی یان سەخت تر و دژوارتر دەبێت، تا بۆ بە دەست هینانی پارویەک نان بۆ سەر سفرە و خوان ناچارن کاری زۆر و داهاتی کەم تەحەمول بکەن، و دەسەڵاتی ئاخوندی هیچ پلانێکی بۆ باشتر بوونی ژیانی خەڵکی نی یە بەڵکو بەردەوامە لە درێژە دان بەو سیاسەتە هەڵە کە هەموو دنیای بە زاڵە هیناوە و لە لایەکی تریشەوە بەردەوام خەریکی پشتیوانی کردنی رژیمە دیکتاتۆرەکەی بەشار ئەسەدە و گروپە تروریستەکان لە سەرتاسەری دنیا پر چەک دەکات و پشتیوانی دارای ئەو گرپانە دەکات کە دژی بەرژەوەندی یەکانی وڵاتانی زل هێز تیرور و رەشە کوژی ئەنجام دەدەن. لە لایەکی ترەوەلە دوای دوایین کوبونەوەی بێ ئەنجامی وڵاتە زل هیزەکان لە گەل ئێران دا جاریکی ترئامریکا کەوتە بریاری سەپاندنی سزایی زیاتر بە سەر ئێران کە وەک لە پێش نوسی ئەم رەش نوسەدا هاتووە. سەخت ترین گەمارۆکان لە ریگەیە دژی ئێران

کە کورتەی ناوەرۆکی ئەم گەمارۆ تازەیە، وێرای پێ داگری لە گەمارۆکانی پێشوو، هەر وڵاتێکی دەرەوە کە لە گەل هەرکارخانە و دام و دەزگایەکی ئێرانی بازرگانی بکات ئەوە سزا دەدرێ و هەروەها حکومەت لە داهاتی فرۆشی نەوتی ئێران تەنیا دەتوانێ خواردن و دەرمانی پێ بکردرێ و هیچی تر.

ئەم بریارنامە کە تا مانگی داهاتوو رەنگە بگاتە بریاری کۆتایی لە لایەن سنای ئەمریکاوە چەند شتیکی گرینگی تری لە خۆی دا کۆ کردوەتەوە وەک، ئازادی زیندانیانی سیاسی ،رێز گرتن لە مافی ژنان و چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنی ئازاد لە ئێران داهاتووەتە بەر باس، بۆیە تا دەسەڵاتی ئاخوندی ئەم بریارانە جێ بە جێ نەکات گەمارۆیی سەر شیرکەتەکانی ئێرانی هەر وا بەردەوام دەبێت.

جێ خۆیەتی کە بڵێن داخوا وێستگەی ئەتومی ئێران ، لە قازانجی کێ و بۆ چی یە و داخوا ئێرانێکی ئەتومی لە بەرژەوەندی چ لایەنێک دایە، بۆیە بۆ خەڵکی ئێران نانی سەر سفرەو خوان گرینگە نەک دروست کردنی کورەی ئەتۆم و پیتاندنی ئۆرانیوم و ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران یەک دەنگ لەم رژیمە سەرەرۆ و دیکتاتۆرە بێنە دەنگ و بڵێن ئیتر بەسە و دەسەڵاتی ئاخۆندی ئیتر کاتی هەرەسە. و ئێران لەم مەینەتی ئەم رژیمە رزگاری بێت.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1026
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy