هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان و كۆچ ره‌وێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

reza_amini_-_xebat_1گه‌مارۆ چڕه‌كانی‌ رۆژئاوا، كارتێكه‌ری‌ تا ئاستی‌ خاپور بوونی‌ ئابووری‌ ئێرانی‌ به‌ شوێن خۆیدا په‌لكێش كردووه‌ و پترین كاریگه‌ری‌ نا ته‌ندروستی‌ به‌ سه‌ر ژیانی‌ خه‌ڵك دا سه‌پاندووه‌. به‌ هۆكاری‌ بێبنه‌مایی ئابووری‌ ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی‌ ئابووری‌ نێوه‌گیانی‌ ئێران، رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌رچاوترین خه‌ساری‌ ئابووری‌ له‌و قوناغه‌ دا به‌ركه‌وتووه‌.

هه‌نووكه‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رچاوی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان په‌ریوه‌ی‌ باشووری‌ كوردستان‌و له‌ ناویشیاندا پایته‌ختی‌ كوردستان – هه‌ولیر بووون.

ئاماژه‌كانی‌ دۆخی‌ شڕ‌و شپرێوی‌ ئابووری‌ روژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، به‌ ئه‌منییه‌تی‌ كردنی‌ هه‌ر ره‌هه‌ندێكی‌ ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ هۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناره‌وای‌ تاران ده‌ریده‌خه‌ن كورده‌كانی‌ ئه‌و پارچه‌یه‌ به‌ره‌و كۆچڕه‌وێكی‌ چاوه‌روانكراو هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن‌و ده‌كه‌ونه‌ بارێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ كورده‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان.

خالێكی‌ جێگای‌ تێڕامان له‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌ گه‌ڵ هاتنی‌ كورده‌ رۆژهه‌ڵاتیه‌كان، ترس و دڵه‌راوكێی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوندی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌ پرسی‌ بزاوتی‌ رزگاریخوازی‌ نیشتیمانی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان هه‌یه‌.

له‌ گه‌ڵ هاتنی‌ سێلاوی‌ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ بۆ باشووری‌ كوردستان كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ چڕی‌ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی‌ خۆی‌ هه‌نارده‌ی‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ كوردستان ده‌كا تا به‌ وردی‌ و به‌ سرنجه‌وه‌ له‌ سه‌ر رێكخستنه‌كانی‌ حیزبه‌ رۆژهه‌ڵاتیه‌كان زانیاری‌ وه‌ده‌ست بخا.

 

reza_amini_-_xebat_3


لێره‌دا كۆمه‌لێك بابه‌تی‌ ده‌رهه‌ست و جێگای‌ رامان خۆی‌ به‌رجه‌سته‌ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و پرسیارانه‌ گه‌ڵاله‌ ده‌بن : ئایا حیزبه‌ رۆژهه‌ڵاتیه‌كان به‌ گشتی‌ و به‌ تایبه‌تی حیزبی‌ دێمۆكرات پلانێكی‌ ده‌رهه‌ست‌و گونجاوی‌ هه‌یه‌ ؟ ئایا به‌شی‌ ته‌شكیلاتی‌ نه‌هێنی‌ دێمۆكراته‌كان به‌رنامه‌یان بۆ رێكخستنی‌ خه‌ڵك چیه‌؟ بروژه‌ی‌ خه‌باتێكی‌ به‌ربه‌رینی‌ جه‌ماوه‌ری‌ وه‌رێده‌خه‌ن یا خۆد به‌ سرنج خستنه‌ سه‌ر خه‌باتی‌ كورده‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان رێكخستنیكی‌ به‌ هێزی‌ نیزامی‌ و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن تا وه‌ڵامده‌ری‌ دۆخی‌ پێویست بێت ؟...

كورده‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی‌ عاتیفی‌، نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژووییان له‌ كه‌ڵ كورده‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان هه‌یه‌‌و خۆیان بۆ هاو خه‌باتیه‌كی‌ ستراتیژیك ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانیشیان سه‌باره‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ كوردی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان دیاره‌ به‌ ته‌واوی‌ مانا پشگیری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كه‌ن.

ئه‌زموونی‌ مێژوویی خه‌باتی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان و به‌ تایبه‌تی‌ بار‌و دۆخی‌ هه‌نووكه‌یی رۆژئاوای كوردستان و پێشهات‌و برگه‌ جیاوازه‌كانی‌ خه‌باتی‌ پێویسته‌ كه‌ڵكی‌ لێوه‌ربگیردرێ‌‌و حیزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كرێ‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر جیاوازتر له‌ رابردوو و دوور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ حه‌ساسییه‌تێكی‌ رێكخراوه‌ییان خۆ بۆ خه‌باتێكی‌ عه‌مه‌لیتر له‌ رابردوو ئاماده‌ بكه‌ن.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1049
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy