كتێبی ژیانی رۆژنامه‌وانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونه پێشكه‌ش كراوه له لایه‌ن: خوێندكار حه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر موختار وه‌كوو به‌شێك له پێداویستيی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی لیسانس له راگه‌یاندندا.
گرینگیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه به وردی باس له ژیانی رۆژنامه‌وانیی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌كات و توێژه‌ر هه‌وڵ ده‌دات زانیاریی ورد و بابه‌تی له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش بكات. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه سه‌باره‌ت به ژیانی رۆژنامه‌وانیی شه‌ره‌فكه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل و له سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و ره‌چاوكردنی لایه‌نی بابه‌تیبوون ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه دوكتور سادق به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ناسراو و دیاره‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد دێته ئه‌ژمار كه هه‌موو هه‌وڵی خوی بۆ سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد داوه. به‌تایبه‌تی له بواری رۆژنامه‌وانیدا رابردوویه‌كی زێڕینی هه‌بووه، بۆیه توێژینه‌وه‌كه‌مان به باسكردن له ژیانی رۆژنامه‌وانیی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ته‌رخان كردووه.
(توێژه‌ر) هه‌وڵی داوه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا وڵامی ئه‌م پرسیارانه بدۆزمه‌وه:
ـ دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی كێ بوو؟
ـ ژیانی رۆژنامه‌وانیی دوكتور سادق چۆن و كه‌ی ده‌ستی پێكرد؟
ـ دوكتور سادق وه‌كوو رۆژنامه‌نووسێك چه‌نده بۆ به‌ها و پرنسیپه دێمۆكراتیكه‌كان هه‌وڵ ده‌دات؟
ـ ئایا ئه‌وه‌ی ئیده‌عای ده‌كات، به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی خۆی و گه‌له‌كه‌ی، بۆ نموونه كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌كوو جینایه‌تكار و دیكتاتۆر و تیرۆریست ده‌یناسێنێ، بۆ خۆی له ده‌ربڕینی كه‌لامی رۆژنامه‌نووسیدا چه‌نده پره‌نسیپی دێمۆكراتیكی تێدایه كه بگونجێ له‌گه‌ڵ به‌ها و پرنسیپه‌كانی رۆژنامه‌نووسی؟
هه‌روه‌ها توێژه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ئامانج و بۆچوونه‌كانی د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی كه له پرۆسه‌ی كاری رۆژنامه‌وانیدا، رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه، تێبگات، هه‌وڵ ده‌دات له رێگای ناساندنی ئه‌و ده‌زگا راگهیهنهرانهی كه شه‌رفكه‌ندی ماوه‌یه‌ك به‌پرسایه‌تی كردووهن و هه‌روه‌ها ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانی شه‌ره‌فكه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل و شیكردنه‌وه‌ی وتاره‌كانی، وڵامی به‌شێكی زۆر له‌و پرسیارانه بداته‌وه كه سه‌باره‌ت به كاری رۆژنامه‌وانی شه‌ره‌فكه‌ندی، له زه‌ینی خوێنه‌ردا درووست ده‌بێ و بخاته به‌ر دیدی خوێنه‌رانی هێژای ئه‌م كتێبه. چوونكه ناكرێ ئامانج و ئه‌رك و ئاسته‌نگه‌ك و هه‌ڕشه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌وانی شه‌ره‌فكه‌ندی له ئامانج و ئه‌رك و ئاسته‌نگ و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه ناوبراو به‌رپرسایه‌تی كردوون، جیا بكه‌ینه‌وه. بۆیه كاتێ باس له مێژووی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یه‌نه‌رانه ده‌كرێ كه شه‌ره‌فكه‌ندی به‌رپرسایه‌تی كردوون، راسته‌وخۆ باس له ژیانی رۆژنامه‌وانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌م كتێبه كه له 6 به‌ش پێك هاتووه و 117 لاپه‌ڕه‌یه، زیاتر له 50 سه‌رچاوه‌ی تیادا به‌كارهاتووه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌كه‌وێته به‌ر موناقیشه و كه‌م وكوڕییه‌كانی ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، وه‌كوو كتێب چاپی ده‌كرێ‌و ده‌خرێته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی هێژا.

