هەندێ ئایین هەن،
چ بە بزەی خاچ، چ گەفی شمشێر
قەت لە ناو دڵا جێ ناگرنەوە
هەندێ سەرۆک هەن،
چ بە بانگەشە، چ نان و دۆلار
قەت ڕێ نابەنە ناو ناخی هەژار
هەندێ تابۆ هەن، پاشی سەدان ساڵ
نە لە بەر چاون، نە پیرۆز ماون
بەڵام چەند ناو و دیاردەی تر هەن
هەتاهەتایە دەرناچن لە دڵ،
چون خوێن و عەشقی گەلیان وا پێوە
وەکوو هەڵەبجە، وەکوو پێشەوا
وەکوو چوارچرا و دەی خاکە لێوە...

جاری خوێندراوه: 2228
بۆچوونهکان (1)

نووسینی بۆچوون