هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئەمڕۆژەی کەهەرگیز لەبیرناچێتەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

xalid_xorinji_1_wlam_2ڕۆژی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی هەتاوی تاوانێکی گەورەو لەبیرنەکراوە، دژی کوردو بزاڤی ڕزگاری خوازانەی کوردو یاساو بنەماکانی مافی مرۆڤ ومرۆڤایەتی لەلایەن جنایەتکارانی ڕێژیمی کۆنەپەرست ودژی گەلی شای خائینزادەوە ئەنجامدراو بەداخەوە لەوڕۆژە داپێشەواقازی محەممەدو سەدری قازی و سەیفی قازی، کە چەند مانگ بوو لەژێر فشارو لەناو ئەشکەنجەگاکانی ڕێژیمی دژی گەلی شادابوون، بەڵام ئەوسەردارانەی کورد، ئەوپێشڕەوانەی بەتوانای کورد تەسلیمی داخوازەگڵاوەکانی دەسەڵاتدارانی تاران نەبوون. زۆردڕندانەو وەعشی سفەتانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆنەپەرستەوەحوکمی ئیعدامیان بەسەرداسەپێندراو ئەوحوکمە زاڵمانەیە، لەبەرەبەیانی ڕۆژی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی هەتاوی دالەچوارچرای شاری مهابادو لەتاریکی شەودا ئەنجامدرا.

تاوانێک کەهەست و نست وسۆزو ویژدانی هەرمرۆڤێکی پاک وخاوەن ئەقڵی هەژاندولەوڕۆژەدا خەنجەر درا لەسەر دڵی هەر باوکێکی کورد، هەردایکێکی کورد، هەر شێرەکچ و هەرشۆڕە لاوێکی کورد. فرمێسک و گریان خۆی کردبەهەرماڵێکی خاوەن شەڕەفی کورددا. گریان بۆلەدەستدانی پێشەواکەیان، بۆلەدەست دانی وەزیرو ژنڕاڵەکەیان. گریان بۆلەدەست دانی سەردارانی ورەبەرزوبەبیروباوەڕی خۆیان. گریان نەک لەبەربێدەسەڵاتی وبەمانای تەسلیم بوون، بەڵکوو بەرامبەر بەوتاوانەمەزنەی کەدژی سەرۆک کۆمارە چاونەترسوو هاوڕێ بلیممەتەکانی ئەنجامدراوە. گریان لەبەرئەوەی دەیانزانی ئەوتاوانە قورسەلەبەرچاوی کۆمەڵگای جیهانی، وڵاتانی زلهێزەوەئەنجامدراوەوئەوانیش لەبەرقازانج وبەرژەوەندی ئابووری وسەربازی خۆیان چاویان دەنووقێنن.

بەڵێ گریان زۆریش گریان، تاڕۆڵەکانیان لەجیاتی شیرونەقڵو نەبات، بەفرمێسک وخوێن گەورەبکەن و بە گوێچکەیاندا بخوێنن کە ئێمە بۆچی دەگرین وبۆچی بەفرمێسک وخوێن گەورەتان دەکەین، پێیان بڵێن ڕۆڵەکانم فێربن وئێوەش ڕۆڵەونەوەکانی داهاتووتی خۆتان فێربکەن، کەئێمەی کورد تابەماف وئازادێ کانمان نەگەین و تائاڵا سەوزوسوورو سپێ کەی کوردستانمان لەسەرشاروگوندوچیاکانی کوردستانا نەگەشێتەوەوئازادی وبەرابەری دەستەبەرنەبێ، دەبێ لەسەرپشتی لانکەوە تادەچینەژێرگڵەوە دەبێ فرمێسک وخوێن بڕێژین، بەڵام تەسلیمی داگیرکەران وچاوچنۆکانی ڕۆژگارنابین.

xalid_-_10y_xakalewa_2بەڵێ باوک باوەشی دەکرد بە کوڕاو دایک بەکچاو جیران بەجیراناو برائازەریکانیشمان کەلەلایەن جەللادانی شاوە کۆڵانەکانی شاری تەورێزو شارەکانی تریان بەخوێنی ڕۆڵەکانیان لافاوی خوێنیان لێ وەڕێ خرابوون، سەرەڕای زامیگرانی خۆیان باوەشیان بەبراکوردەکانیان دادەکردوپەیمان ووەفاداری ڕێبوارەبەوەفاکانی کۆماری ئازەربایجان وکوردستانیان لەگەڵ یەکترا نوێ دەکردەوە. بەڕاستی تاوانێکی چەپەڵ، دڵڕەشێکی لە ڕاددەبەدەرو نەزانێکی بێ سنوور، لەلایەن شای خائینزادەو گوێ لەمستەکانێوە دژ بەکوردوکوردستان وسەروەرانی کوردەو ئەنجامدرا. ئاخرچۆندەبێ سەرۆک کۆماری گەلێک بەخۆی و2هاوڕێی بەتوانایەوە، بەبێ دادگایەکی ڕەسمی وبونی وەکیل ولەبەرچاوگرتنی سەربەستی، ئاوالەو لەتاریکی شەوا پەتی زوڵم وناعەداڵەتی لەگەروی پاکیان توندکرێ. بەڵێ گریان لەبەرئەوەی گریان بۆچی لەوڵاتانی تری جیهان و لەناو گەلانی تری جیهان ئەگەر سەربازێک، یان کاسپکارێک دادگای بکرێ دەبێ خاوەنی وەکیل وسەربەستی تەواوی دیفاع کردن لەخۆی هەبێ!!!بەڵام بۆچی لەوڵاتی ئێمەو بۆئێمەی کورد تەنانەت سەرۆک کۆمارەکەشمان بەبێ وەکیلی ڕاستەقینەو بەبێ سەربەستی وبەبێ هەقی دیفاح کردن لەخۆی ئیعدامدەکرێ.

خۆشەویستان بەدڵنیایەوەگەلی ڕاپەڕیوی کورد تاگەیشتن بەمافەڕەواکانی خۆی وازلەخەبات وقوربانی دانناهێنێ وتەسلیمی داگیرکەرانی کوردستان نابێ و دایکانی ڕوسوورو باوکانی خاوەن ورەی پۆڵاین دەستی یەکێتی و وەفاداریان بەرامبەر بەگیانی ڕۆڵە شەهیدکراوەکانیان داوەتەدەستی یەکتری و ڕۆڵەشیرنەکانیان بەگیانی وەفاداری بەڕێبازی شەهیداکانیان وخەبات لەپێناوی مافەزەوتکراوەکانی گەل ونیشتمانەکەیان پەروەردە دەکەن وداستانەکانی نەمرانی قارەمانانی وەک شێخ عەبدوڵڵای نەهری وشێخ سەلامی بارزان وسەیدڕەزاوشێخ محمود وشێخ سەعیدی پیران وسمکۆی شکاک وپێشەواقازی ومەلامستەفای بارزانی وقاسملوو شەڕەفکەندی ودەیان وهەزاران قارەمان وسەرکردەی تریان بەگوێچکەدادەخوێنن وپێیان دەڵێن کوڕینە بەرخی نێربۆسەربڕینە، لەپێناوی گەل ونیشتمانەکەتا ژیان وماڵ وگیانت بەشەهامەتەوەفیدابکەونەمری وشەڕەف وشانازی هەتاهەتای بەنسیبی خۆتبکەو کەمبژی وکەڵبژی. مەترسەلەمەرگی سەربەرزانە، بترسە لەژیانی سەرشۆڕانە، مەترسەلەخەبات وکۆڵنەدانت دژی داگیرکەرانی کوردستان، بترسەلەتەسلیم بون ووازهێنان لەخەبات وکۆڵنەدان، مەترسە کە لە دادگا کۆنەپەرستەکانی دوژمنانی کوردوکوردستانا وئازایانە دیفاع لەماف وئازادێ کانی میللەتەکەتدەکەی، بەڵام بترسەلەوەی کەپشت لەگەل ونیشتمانەکەت بکەی وعاشالەمافەڕەواکانیانبکەی، مەترسەکەبەپێی خۆت وبەسەری بەرزەوەبەرەوپیری پەتی سێدارە دەڕۆی، بەڵام بترسەلەوەی کەبەسەری شۆڕەوەو بۆ هەتا هەیە بە زەبوونی و داماوی بژیت، شێرئاسابڕۆبەرەومەیدانی مەرگی پڕلەشەڕەف وشانازیت وبەچاوەگەشەکانت سەیری دیمەنی ڕازاوەی وڵاتت بکەو ئاوات وئارەزۆبەرزەکانت بۆهاوڕێی وهاوسەنگەرەڕاستەقینەکانت بەجێبێڵەو دڵنیابەکەناوناوبانگت هەروەک ناودارانی تری گەلەکەمانەوە، دەخرێتەناوگوڵدانەپرلەخوێنەکەی دڵی کوردو کوردستانەو مێژوو شانازیت پێوەدەکات.

بەڵێ قازێ سەربەرزەکان بەڕاستی وبەخوێنی گەشیان سەلماندیان کەوەفادارن بەو ڕێگاو ڕێبازەپیرۆزەی هەڵیان بژاردواو تەسلیمی داگیرکەرانی کوردستان نەبوون. ئەوان ئامادەنەبوون پشت لەگەل و نیشتمانەکەیان بکەن وسەرشۆڕی وترسەنۆکی بەدیاری پێشکەش بەگەلە چاوەڕوانەکەی خۆیانبکەن، ئەوان بەژیان وگیانیان دەرسی خۆڕاگری وتەسلیم نەبوون وخەباتیان فێری نەسڵ بەنەسڵی داهاتوومان کردونیشانیان داکەلەناخی دڵیانەوە بوونەتە سەربازی میللەتەکەیان، دەبا لەوڕۆژە ولەهەموو ڕۆژومانگ وشەوەکانی ساڵدا پەیمان لەگەڵ گیانی پاکیان وڕێبازەپیرۆزەکەیاندا دوپات بکەینەوە کەوەفادار بەڕێبازی پرۆزیانبین وپشت لەگەل وئ امانجەبەرزەکانی گەل وشەهیدانی سوورخەڵاتی گەل نەکەین. هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی ڕۆژی 10ی خاکەلێوە وسەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستانی خوێناوی نەمری بۆشەهیدان و ئاواتە بەرزه ئینسانێکانیان. ڕوڕەشی وشەمەزاری زیاتریش بۆ دوژمنانی کوردو کوردستان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2453
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy