هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

یادێکی تاڵ له‌ دڵێکی زامدار بۆ ئاهێکی بێ کۆتايی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

qomri_salhzada

دایه‌ گیان ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌ست له‌ ملانی من بویت له‌ گه‌ل خه‌م و خۆشیه‌کانمدا به‌شدار بوویت، هه‌ر ئه‌و کاته‌ هه‌ستم ده‌کرد که‌ مردن و ئازار بوونی نی یه‌ له‌ ژیانمدا، چونکه‌ هه‌ستم ده‌کرد که‌ ئازار و ژان دووره‌ له‌ تۆ، بۆیه‌ زۆر بێ خه‌یاڵ له‌ گه‌ڵت ده‌ژیام چونکه‌ هه‌میشه‌ پێ که‌نین له‌ سه‌ر لێوانت نه‌ده‌بڕا، هه‌رگیز هاوارت نه‌ده‌کرد.

به‌لام ئیستا چی؟؟؟؟ بۆیه‌ زۆر زۆر به‌ غه‌مباری و دڵته‌نگی یادێكی پڕ له‌ حه‌سره‌ت و ئاه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌و یاده‌ی که‌ ئیتر له‌ ناخمدا وون نابێت هه‌موو خۆشی و پێکه‌نینه‌کانتی له‌ بیر من بردۆته‌وه‌ دایه‌ گیان.

دایه‌ گیان چل و پێنج شه‌و له‌مه‌وبه‌ر بوو هاوارت لێ هه‌ستا، جه‌رگت ده‌ستی کرده‌ ئێش وئازار، ئازارێکی پڕ له‌ شووم. جه‌رگ بڕ ئه‌ر ئازاره‌ی که‌ ته‌نها به‌ ناو هێنانی موچرکێکی پڕ له‌ ترس، مه‌رگ و گریان بۆ ژیان به‌ له‌شی مرۆڤدا دێنێت، به‌ ناو هێنانی ئه‌و ئازاره‌ مۆته‌که‌ی مه‌رگ به‌ر بینی مرۆڤه‌کان ده‌گرێ. دایه‌ گیان نازانم چی بکه‌م له‌ دوای تۆ، کاتێك بابمیان خه‌ڵتانی خوێن کرد تۆ هه‌بویت ده‌ست به‌ دڵی بریندارمدا بێنیت و جێگای بابم بگریته‌وه‌ بۆم، به‌لام دوای تۆ کێ بێت و برینه‌ کۆن و نوێیه‌که‌م بۆ ساڕێژ بکات.

دایه‌ گیان برینه‌کانت هێنده‌ سه‌خت بوون که‌ خواردن و خه‌وی له‌ من حه‌رام کردبوو، جه‌رگم ژانی ده‌کرد کاتێك تۆ هاوارت ده‌کردم ئای جه‌رگم بڕا، دایه‌ گیان.... به‌ بوونی تۆ هه‌ستم به‌ ژیان ده‌کرد به‌ بوونی تۆ ژیانم پێ خۆش بوو له‌زه‌تم ده‌برد له‌ ژیان، تۆ دوای بابم فێری له‌ خۆ بردووی و خۆراگریت کردم که‌ به‌ له‌ ده‌ست دانی ئازیزانم بتوانم زیاتر خۆراگرتر بم. دایه‌ گیان له‌ کۆتای زستان و سه‌ره‌تای بوژانه‌وه‌ی دار و دره‌خت من هیچ هیوایه‌کم له‌ دلدا نه‌مابوو هه‌ولم ده‌دا که‌ کۆتای ژیان بۆ خۆم ده‌ستنیشان بکه‌م، به‌لام بوونی تۆ من توشی په‌شیمانی کرد بۆیه‌ نه‌ویست به‌ جێت بهێڵم و به‌ قه‌ولی هه‌موو دایکێك ده‌ڵێت جه‌رگ سوتاو نه‌بیت من خۆمم هێشته‌وه‌ بۆ ژیانی پڕ له‌ کاره‌سات و بێ وه‌فای من دڵم نه‌ده‌هات تۆ به‌ جێ بهێڵم ته‌نهات بکه‌م، به‌لام تۆ منت ته‌نها کرد بۆ هه‌تا هه‌تای و‌ مه‌رگی تۆ به‌ چاوی خۆم ده‌بینم به‌ کۆمه‌ڵێك ئازار وناڵه‌ و هاواری شه‌وانت.

دایه‌ گیان چل و پێنج شه‌و له‌ گه‌ڵ ئازاره‌کانت ده‌ژیام، هه‌ر کاتێك تۆ ده‌ت ناڵاند خه‌و له‌ چاوه‌کانم ده‌تۆران، هه‌ستم ده‌کرد ئه‌و ئازارانه‌ ده‌گاته‌ ناخ و جه‌رگی من، بۆیه‌ ئێستاش به‌و ئازاره‌نه‌وه‌ شه‌وانه‌ رۆژ ده‌که‌مه‌وه‌ و ئه‌و ئازارانه‌ خه‌وی له‌ چاوه‌کانم تۆراندووه‌.

دایه‌ گیان... یادگاری زۆر خۆش خۆشت هه‌بوو له‌ گه‌لم و له‌ دلی مندا جیت هێشت به‌لام به‌و چل و پێنج شه‌وه‌ شه‌وی سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ هاوار و ناله‌ی تا به‌یانیت منی توشی خه‌مۆکی کرد، منی توشی بێ هیوای کرد له‌ ژیان، تا ئه‌و کاتانه‌ نه‌مده‌زانی که‌ به‌ راستی ئازار به‌و شێوه‌یه‌ بۆیه‌ زۆر به‌ ئاسانی هه‌ستم ده‌کرد به‌ ئازاره‌کانت ، بۆیه‌ دوای خۆت هاوار و ناله‌ت بۆ به‌ جێ هێشتم و هه‌موو خۆشیه‌کانت له‌ من سه‌نده‌وه‌ له‌ جێگایان ئاخ و ئۆف و ناڵه‌ت به‌ جێ هێشت.

دایه‌ گیان..... ده‌ڵێن مرۆڤ کاتێك مرد ده‌چێته‌ لای ئازیزه‌ له‌ ده‌ستچوه‌کانی من ئیستا وا هه‌ست ده‌که‌م تۆ ده‌ست له‌ ملانی منداله‌کانی دیکه‌ت له‌ گه‌ل بابه‌ی بریندارم دانیشتوون باسی ئیمه‌ ده‌که‌ن. زۆر جار به‌ خۆم ده‌ڵێم نا نا ننننا. مرۆڤ که‌ مرد ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام هه‌ستم پێم ده‌ڵێت تۆ ته‌نهایت، ئیستا له‌ ته‌نیا زۆر ناره‌حه‌تیت بۆیه‌ په‌یمانت ده‌ده‌مێ ناهێڵم ته‌نها بیت رۆژێك دێت منیش دێم ده‌ست له‌ ملانی برینه‌کانت ده‌بم و له‌ ئازاره‌کانت که‌م ده‌که‌مه‌وه‌.

دایه‌ گیان.... کاتێك ده‌سته‌ کزۆله‌کانتم به‌رز ده‌کرده‌وه‌ زریکه‌ت لێ ده‌هات له‌ تاو ئازار، نه‌مده‌ویرا ده‌ستت بۆ ببه‌م ده‌مووت خوایه‌ گیان تۆ ئازاره‌کانی دایه‌م بنیره‌ بۆ من، من له‌ ژیان بیزارم، دوو رۆژ پێش کۆتای ماڵ ئاوایت بردمیته‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستت بۆ ببه‌م بردمیته‌ ناو باخه‌ گوله‌کانی ئه‌و حه‌ساره‌ی که‌ ده‌بوو چاوه‌ڕێی مه‌رگتی لێ بکه‌ین، داوای چه‌ ند گوڵێکی جوانت کرد و هاوارت لێ هه‌ستا یا ره‌سول ئالله‌ که‌ی باش ده‌بم خۆزگه‌ باش ده‌بووم هه‌میشه‌ هاوارت بوو بۆ ژیان منیش پرسیم دایه‌ گیان ، ژیان ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌؟ تۆش وه‌ڵامت دامه‌ وه‌ ئای ژیان ، دنیای رۆشن زۆر جوانه‌ منیش ووتم خۆزگه‌ منیش وه‌ك تۆ هه‌ستم به‌ خۆشی ژیان ده‌کرد به‌ڵام تۆ عشقت بۆ من دروست کرد له‌ به‌رامبه‌ر ژیان به‌ڵام به‌ به‌جێ هێشتنی تۆ ئه‌و عشق و ئه‌ڤینه‌م مرد چونکه‌ تۆ ژیان و عشقی من بوویت دایکه‌ گیان دایکه‌ گیان، هه‌میشه‌ دڵی منت ده‌دایه‌وه‌ کاتێك ده‌گریام بۆت ده‌توت به‌سه‌ مه‌گری من باش ده‌بم با ئازارم ببێت. پاش دوو رۆژ منت به‌ جێ هێشت.

دایه‌ گیان ئازارم زۆره‌ منیش به‌ گه‌شتن به‌ تۆ ئازاره‌کانم ده‌ڕه‌وێنه‌وه‌، بۆیه‌ منیش ده‌مه‌وێت له‌و ئازاره‌ ده‌رونی و دله‌مه‌وه‌ رزگارم ببێت تا بێم ده‌ست له‌ ملانی تۆ ببم له‌ نێوان تۆ و بابم به‌ یه‌کجاری چاو لێك بنێم.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1458
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy