هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاست و ڕەسەن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

bazyar_-_irani_nistam_2دیاره بێ دەسەڵاتی دیاردەیە جوان نیە و لەوەناچێ کەسێ ببێ کە شانازی بکا بەوەی کە خۆی یا بنەماڵەی یا نەتەوەی بێ دەسەڵاتن بەڵام من ئەمەوێ بزانم ئەوجۆرەی کە لە لای کۆمەڵێ لە ڕوناکبیرانی کورد (کە زۆرینەیان لە ھەندەرانن و لە ناوخۆی وڵات نین) بوە بە باو دیاردەیەکی ئەوندە ناشیرینە کە بتوانن بیکەن بە بیانو و نیشانەی دواکەوتویی و نەفامی و بە توندترین شێوە بچن بە گژ کۆمەڵگای خۆیانا!؟

سەرەتا ئەبێ ئاماژە بکەم بەوەی کە قەزاوەت سەبارەت بە ھەر کەس و کۆمەڵگا و نەتەوەیە باشتر وایە لە چاو کەسان و نەتەوەکانی دەور و بەری خۆی بکریەت و بۆ نمونە کۆمەڵگای کوردەواری ئەبێ لە چاو رۆژھەڵاتی ناوین بسەنگێت و قەد ماقول نیە لە چاو وڵاتانی ڕۆژئاوا بیسەنگێنین.(بە داخەوە ئەوە شتێکە کە زۆرینەی ئەو روناکبیرانە لە بەر چاوی ناگرن و توشی ھەڵەیان ئەکا)

 

bazyar_-_rasan_2


بە چاو خشاندی بە مێژوی ئەم کاتەی نەتەوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە چۆن لە گەڵ ئال و گۆڕی سیاسی و بشیونە و کەم بونی ھێزی یاسا، دزی و کوشتن وبرین و تاڵان لە ناویانا تا ئەو ڕادەیه بال ئەستێنێ کە ئەگەر کومەڵگای نێونەتەوەیی یا وڵاتانی تر فریایان نەکەون، رادەی زۆری خراپەکانیان وەک گورگ و کەمتیار لە کاتێکی زۆر کەم، زکی بێ دەسەڵاتانیان ئەدرن! با چاوێ بخشێنین بە مێژوی کوردستانا لە کاتی کەم دەسەڵاتی یاسا:

لە روداوەکانی شۆرشی ئیران لە ساڵی 1979، رژیمی ئیسلامی ئێران درەندەیی گەیاندە رادەیە کە لە چلەی زمسانا نەیھێشت سوتەمەنی بێتە ناو ڕۆژھەڵات و بەری گرت و ئیمامی کە خۆی و زۆر خەلکانی تر لە ئێراندا بە ئەولیایان ئەزانی و لە جێگەی خودا، تەنانەت بیری ژن و منداڵی بێ دەسەڵاتیشی نەکرد. لە سنە و لە ھەر کۆڵانێ، گەنجان گروپیان پێک ھێنا بۆ کۆ کردنەوەی سووتەمەنی و دابەش کردنی بە شێوەیە کە تەنانەت منداڵێکیش سەرمای نەبو!

دیسان له ڕۆژھەڵات و لەو کاتا لەوپەری ھەژاری و چەوساوەیی و بێدەسەڵاتی و چەرمەسەری شەڕ، قوتابخانەکان نەبەسران و پێشمەرگە قارەمانەکان لە گوڕەپانی شەڕ و توڕەیی و گرژی و کوشتن و تێکھەلچونێ سەپانراودا، لە کاتی پێویست، چەکیان ئەشاردەوە و گرژی روخسار و ڕقی ناودڵیان بە حەسرەت و داخ و بە ترسی کەم بونەوەی تینی شۆڕش و بەرخۆدان، ھەڵئەرژاند و گشتیان ئەکرد بە کۆڵەکەیە بۆ ڕاگرتنی بزەیە لە سەر لێوانیان و لە مەکتەب لە گۆڕەپانی ھەڵچونی سوپای زانیاری بە گژ جەھل و تاریکی و تارمایی نەزانیندا، بە سەد ئەوندە شۆڕشگێرتر بون.

لە باشوری کوردستان و لە سەرەتای لە ناو چوونی رژیمی تاوانباری بەعس و لە ئستایشدا، جیاوازی نەتەوەی کورد(خەڵکی مەدەنی) و ھەروەھا جیاوازی بار و دۆخی ناوچە کوردیەکان تا ئەوڕادەیە لە بەرچاو و فرە بو کە بە زەحمەت ئەتوانی چاپەمەنیە بدۆزیتو لە دونیا کە کاری ژورنالیستی بکا و گەورەیی و رۆشنی ئەو راستیە مەجبوری نەکردبێ ئاماژەی پێکا و بەرچاوترینیان ئەم نوسراوە لە نیویورک تایمز:

" سەفەر لە باشور بۆ باکوری ئیراق وەک سەفەر لە ئافریقا بو بۆ ئوروپا "

لە رۆژاوا رۆشنتر لە رۆژە ئەو جیاوازیە و ماوەیەکە شەوقی داوەسە سەراسەر وڵاتی کوردان، کوردستان..

دڵنیام لە داھاتودا باکوری کوردستان وەک گەشترین مەشغەڵی ئازادیخوازی و ھەڵچون بەگژ بەرژەوەندخوازی و پارەپەرەستی و ستەم و سەرمایە و فاشیسمی میدیا و رەشترین فاشیسمی تەواو مێژو(فاشیسمی پارە) ناوی ئەبێت و ھەروە ھا بە گەورەترین قوربانی میدیا فریوکارەکان..

دیسان سەرنجتان ڕائەکێشم بۆ تیرور و خۆکوژی و بشێونە و شەڕ و پێکدانانی نێو نەتەوەکانی دراوسێی کوردەواری لە کاتی ئاڵ و گۆڕی ھێزی حکومەت و لە کاتێکدا ئەوان پێشتر دەسەڵات بە دەستیانو بوە و کوردەواری سەدان ساڵە بێ دەسەڵات!

بە دڵنیایی بێ دەسەڵاتی نیشانەی دواکەوتویی نیە و ھەروەھا کە مایەی شانازی نیە قەد ناتوانێ بۆ ھیچ کەس، کۆمەڵگا یا نەتەوەیە جێگەی شەرمیش بێ!

من ئەزانم کە زۆرێ لە ڕوناکبیران بە نیەتی پاک و لە روی دڵسوزی و بە مەبەستی ھاندان و بوژاندنەوەی گەنجان و کۆمەڵگا بێ دەسەڵاتی وەک بوشاییە ئەناسێنن کە ئەبێ پڕ بێتەوە و قەد مەبەستم ئەو بەڕێزانە نیە. مەبەستی من کەسانێکە کە ھەر لە بناغەوە ڕوخێنەرن و ھەمو شتێ ئەکن بە بیانو بۆ ڕوخاندنی ئەو شتە مەزنانە کە لە کۆمەڵگا بە تێکۆشان و فیداکاریە زۆرێ لە مرۆڤە مەزنەکان ڕاوەستاون و ھیوا ئەبەخشن بە کۆمەڵگا.

لەوانەیە بروا بە خۆ لە نێو دڵی گەنجان کە بەداخەوە زۆر کەمە و زۆر بێ ویژدانیە ئەو کەمیشە ئاوەھا بەر ھێرشی شتێ کەوێ کە ڕاست نیە و قەد جێگەی شەرم نیە.

بە لەبەرچاوگرتنی روداوەکانی ئیستەی دونیا و تێکچونی ئابووری لە فرەیە لە وڵاتانی مل ھور و مەترسیەکانی ژینگە و کەم بونەوەی ھیوای ژیان لە نێو زۆربەی وڵاتانی دونیادا، ئیتر پێشکەوتن لە بواری تەکنولوژیایە کە ھەمو سوروشت و دونیای خستوەسە مەترسی قیبلەیە نیە کە ھەموان بە بێ گومان وەک دیاردە ئایینیە کونەکان بە پیرۆزی بزانن و کڕنۆشی بۆ بەرن .

له شەست و حەفتاکانی زایینیدا داھێنانی زانستی بازارێکی زۆر گەرم و گۆڕی بو بەڵام ئەمڕو بە دەرکەوتنی مەترسیەکانی ئەو داھێنانانە دونیا ڕاچڵەکاوە و ولاتانی گەورەی مودیرن توشی دەیان جۆر گرفتی کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی، مرۆڤایەتی و کولتوری بونە.

ئەوەی کە دەوڵەت و دەم و دەزگای حکومەتی لە چەشنی ئەوانەی ئەمرۆی دونیا بە تایبەت رۆژھەڵاتی ناوەراست کە لە راستیدا وەک ماشێنێ زەبەلاح باشترین مرۆڤەکانی کۆمەڵگا قوت ئەدا و لەو سەرۆ دیکتاتور و دز و قاتڵ و سەرلێشێواو ‌‌ئەخاتە دەرۆ و ئێمە نەمانبوە، جیاوازیەکی پێک ھێناوە لە بەرچاوی من زۆر گەورە و رۆشن، نە تەنیا لە چاوی من بەڵکئ لە چاوی ڕادەی جرم و جەنایەت لە ناو کومەلگای ئەوان کومەلگای کوردەواری..

بە ناوی مودرنیتەی پێشکەوتو و بەدی ھێنەری ئاسایش و رەحەتی لە ژیان بەڵام روخێنەری سوروشت و رەسەنی و ئاوات و ئامانج و ھیوای ژیان و بە ناو شارستانیەتی گەنیو لە ناوەرۆکدا، سوروشتی خۆمان بە دووکەلی رەشی سەنعەت و سناعات و مەسنوعیەت لە ناو نەبردوە و سوروشتیش وەک ئاوێنەیە خاپووری خۆی ھەڵنەگەراندوەسۆ بۆ ناو دڵمان و نیوجەستەی مناڵی تازە لە دایک بومان و هیوای ژیان لە کوردەواری زۆر بەرزترە لە وڵاتانی تر.

ڕاستە ئێمە لە پێشکەوتنی زانستی بێ بەش بوینە و ھەر ئەوە ئەبێتە ھۆی ناھومێدی بەڵام ئەوەی کە لە گرفتەکانی زانستیش بێ بەش بوینە بۆ خۆی ھیوایەکی لە گەڵە کە ئەبێ ئەو ناھومێدیە بسڕێ! کۆمەڵگای ئیستای کوردەواری زۆر زۆر ساق و ڕاست و ڕەسەنترە و پتانسیلێکی بە ھێزی لە خزمەتدایە بۆ ئەوە بتوانێ بە لە بەرچاوگرتنی سوروشت زۆر ژیرانە پێشکەوێ.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1738
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy