هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تی دژه‌ ژنه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_jnan_-_majles_3هه‌موو كه‌سێ مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌ و هیچ كه‌س ناتوانێ و نابێ كه‌ پێش به‌م مافه‌ سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تیه‌ بگرێ.

"مادده‌ی 3 جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ"

رێژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌كه‌ له‌ به‌ نێو په‌رله‌مانه‌كه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌ به‌ر باس بۆ په‌سه‌ندكردن له‌ لایه‌ن به‌ نێو نوێنه‌رانی په‌ڕله‌مان كه‌ له‌مه‌و به‌دوا ده‌بێ ژنانی ژێر 40 ساڵ به‌ ئیزنی باوك یان مێرد پاسپۆرت وه‌ربگرن ئه‌گینا ناتوانن بێ ئیزنی پیاو پاسپۆرت وه‌ربگرن و سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن ئه‌م كاره‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژن و پێشێل كردنی مافی مرۆڤه‌ كه‌ سووك كردن و بێ رێزی كردنیشه‌ به‌ مرۆڤایه‌تی. بۆیه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ سه‌داسه‌د دژایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مافی بنه‌ڕه‌تی ژن، هه‌رچه‌ند كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ به‌ فرت و فێڵ ده‌ڵێن كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ بۆ پشتیوانی له‌ كه‌رامه‌تی ژنه‌، كه‌چی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ واته‌ پێشگرتن له‌ سه‌فه‌ری ژنانی ژێر 40 ساڵ به‌س به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كانی ژنان و جۆرێ بێ رێزی به‌و چینه‌ هه‌ره‌ گرینگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ چونكه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژنانی ژێر چل ساڵ هێزی بیركردنه‌وه‌یان نیه‌ و ده‌بێ حه‌تمه‌ن به‌ ئیزن و كونترۆڵی كه‌سێكی دیكه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.

 

shorsh_-_jnan_-_majles_2

 

هه‌رچه‌ند جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێنانه‌ به‌رباسی وه‌ها مژارگه‌لێك بۆ زیاتر پێشێلكردنی مافی ژنان له‌ لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ شتێكی نوێ نیه‌ و ئه‌م رێژیمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاكوو ئێستا ته‌نیا شتێ كه‌ له‌ به‌رچاوی نه‌گرتووه‌ مافی به‌شێكی هه‌ره‌ گرینگ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ واته‌ مافی ژنان بووه‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دیسكۆڕسی ئه‌م رێژیمه‌ كه‌ هه‌ڵگری پێكهاته‌یه‌كی ئایدۆلۆژی پاشكه‌وتوو ته‌سكه‌ كه‌ له‌ مێژساڵه‌ مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران ئه‌و شێوه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ مێشكیاندا بیچمی گرتووه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیشیان داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ له‌ بیرته‌سكی كه‌سانێ وه‌كوو موده‌ڕس كه‌ یه‌كێ له‌ نمێنه‌كه‌كانی ئه‌م رێژیمه‌یه‌ ده‌گرێ كه‌ بۆ نموونه‌ پتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێ "وه‌كیل الرعایا" نوێنه‌ری باژێری هه‌مه‌دان له‌ 12ی گه‌لاوێژی 1290ی هه‌تاوی مژاری یه‌كسانی مافی ژن و پیاوی له‌ خولی دووهه‌می په‌رله‌مانی شوورای میللی هێنایه‌ به‌رباس، سه‌ید حه‌سه‌نی موده‌ڕس یه‌كێ له‌ رێبه‌رانی ئایینی له‌ دژایه‌تی وی وتبووی" له‌ رووی عه‌قڵه‌وه‌ ده‌بێ قسان بكه‌ین بۆیه‌ عه‌قڵیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وڕۆ هه‌رچی تێده‌فكرین ده‌بینین خودا لێهاتووی و توانای له‌ ژندا چێ نه‌كردووه‌ كه‌ شیاوی ئه‌وه‌ی بێ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێ. بۆیه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ژنانه‌ عه‌قڵ و ئاوه‌زیان توانایی نییه‌.جگه‌ له‌وه‌ش ژنان له‌ ڕاستیدا له‌ ئایینی ئێمه‌ واته‌ ئیسلام ده‌بێ له‌ ژێر فه‌رمانی پیاواندا بن" الرجال قوامون علی النسا"، ئایینی فه‌رمی ئێمه‌ ئیسلامه‌. ئه‌وانه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی پیاوانن بۆیه‌ قه‌ت مافی هه‌ڵبژاردنیان نییه‌ و نابێ.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مافی ژن مافی مرۆڤه‌ و ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی پێكدێنن كه‌ له‌ودا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دیموكراتیكه‌كاندا به‌پێ بایه‌خه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان وه‌كوو كه‌رامه‌ت و یه‌كسانی ته‌واوی تاكه‌كانی مرۆڤه‌. رێزگرتن له‌ مافی ژن وه‌كوو مافی مرۆڤ پێویستی به‌م تێگه‌یشتنه‌ به‌سیته‌ هه‌یه‌ كه‌ ژنان نه‌ ته‌نیا ده‌بێ له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان بن به‌ڵكوو شایانی به‌هره‌مه‌ندی له‌ مافی مرۆڤن، به‌ڵكوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ مرۆڤن و شایانی به‌هره‌مه‌ندی له‌م مافه‌ن. مافی ژن مافی مرۆڤه‌ و له‌ ئاكامدا هه‌موو كه‌سێ به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م مافه‌ بپارێزێ و له‌به‌رچاوی بگرێ و په‌ره‌ی پێبدات.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1245
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy