پرۆسه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی پێهێنان به زنجیره ئۆپراسیۆنه توندوتیژییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك ) به‌رده‌وامه.
ئێمه هێشتا نازانین كه چ هه‌نگاوگه‌لێكی و اقعیی ده‌توانن، په‌ره‌سه‌ندنی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی كه‌مینه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌دا مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه روونه كه حكوومه‌ت بڕیاری داوه بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌مانی تیرۆریزم له نێۆ ئه‌جێندای حكوومه‌تی توركیه‌دا و نوێنه‌رانی كوردی سه‌ر به پارتی ئاشتی و دێموكراسی(BDP)ش یارمه‌تیده‌ری پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن له‌م بواره‌دا. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستی پێكردووه كه‌چی هه‌وڵه‌كانی پلان دانه‌رانی كودتای سه‌ربازیی هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و له سه‌ر رێگادان.
ئه‌مه زۆر روون و ئاشكرایه كه لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی رێژیمی سه‌ربازیی، له هه‌ڕشه‌كانی پ ك ك و ه‌كوو پاساوێك بۆ گشت زوڵم و زۆر و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی خۆیان كه‌ڵكیان و هردهگرت.
ئێمه نابێت هه‌رگیز و به هیچ چه‌شنێك، لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی كرده‌وه‌كانی پ ك ك له به‌رچاو نه‌گرین.
ئێمه تا راده‌یه‌ك خه‌ریكین تیرۆره‌كه‌ی پاریس له بیرده‌كه‌ین. هه‌ر پێش له‌و تیرۆرانه، به‌رپرسانی توركیه رێبه‌ری به‌ندكراوی پ ك ك ، عه‌بدۆڵڵا ئۆجالانیان، و ه‌كوو تاكه پیاوێك كه توانای كونترۆڵكردنی چه‌كداره‌كانی پ ك ك هه‌یه، ناساند.
ئه‌مه جێی شك و گومان نییه كه ئۆجالان له و اقعدا به هێزترین و كارتێكهرترین كه‌سایه‌تیی نێو ئه‌و رێكخراوه‌یه. به هه‌رحاڵ پ ك ك هه‌میشه له یارمه‌تیی ده‌ره‌كی كه‌ڵكی و ه‌رگرتووه. له زه‌مه‌نێكه‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی دیكه، چه‌ن و ڵاتی دیاریكراوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ه‌كوو یارمه‌تیده‌ری ئه‌م رێكخراوه ناسێندراون. پ ك ك ش له ژماره‌یه‌ك له و ڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش یارمه‌تی و ه‌رگرتووه. و ڵاتانی ئورووپایی، هێندێك جار ئه‌مریكا و له قۆناغگه‌لێكی زۆر ده‌گمه‌ندا رووسیاش نیشانی دواه كه یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی "پ ك ك" یه.سه‌لماندنی هه‌ر شتێك له‌مباره‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا نامومكینه.
ئه‌و نامانه‌ی كه له لایه‌ن ئۆجالانه‌وه نووسراون نیشانگه‌لێكی زۆر جیددین. ئۆجالان دوو نامه‌ی نووسیووه، یه‌كێك بۆ رێبه‌رانی "پ ك ك" له باكووری عێراق(باشووری كوردستان) و نامه‌یه‌كی دیكه بۆ كادره‌كانی پ ك ك له برۆكسێل. نامه‌كانی ئۆجالان له باره‌ی نه‌خشه رێگایه‌كه بۆ پێڕویكردن له رێگاچاره‌یه‌كی گشتگیر بۆ رزگار بوونی كورده‌كان.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نامانه ته‌نیا ئه‌و شتانه نه‌بوو كه ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان په‌یدا كرد له رۆژنامه‌كاندا خوێندمانه‌وه.
ئۆجالان ئه‌م نامانه‌ی و ه‌كوو رێبه‌رێكی بزووتنه‌وه‌ی كوردی نووسیبوو و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ته‌نیا ئه‌وه بڕیار ده‌دات بۆ داهاتووی پ ك ك . هێشتا، ئێمه ده‌زانین كه ئۆجالان زیندانییه‌كه و راگیراوه له دوورگه‌یه‌كدا. به و ته‌یه‌كی دیكه ئه‌و ده‌توانێت پێوه‌ندی و كاری باشتر بكات، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌رپرسانی توركیه ئیزنی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی پێ بده‌ن. و ڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌و شانسه‌یان نییه بۆ پێوه‌ندیكردن یان ئیداره كردنی ئه‌و.
قهتڵهكانی پاریس و ئادریسی نامه‌كان بۆ برۆكسێڵ ئه‌و په‌یامه گرنگه به ئێمه ده‌ده‌ن كه: هێزه ئۆرووپاییه‌كان خاوه‌نی ئه‌وه‌نده توانایی نین كه له پ ك ك له پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیاندا كه‌ڵك و هربگرن. ئه‌وان ده‌توانن هه‌نووكه ته‌نیا هه‌وڵ بده‌ن بۆ كارتێكه‌ریی له سه‌ر رێبه‌رایه‌تی پ ك ك له باكووری عێراق، به‌ڵام ئه‌مه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وان هه‌رگیز و تا هه‌نووكه‌ش ئه‌وه‌نده كارتێكه‌رییان نه‌بووه كه كه‌ڵكیان و هرگرتبێت له گشتیه‌تی رێكخراوه‌كه.
پرسیارێك: كێ له‌م راستییه قازانج ده‌كات و اتا پچڕانی پێوه‌ندیی نێوان ئۆرووپا و پ ك ك ؟ ته‌نیا توركیه نییه،روون و ئاشكرایه. ئێمه ده‌زانین كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیه هێندێك له و ڵاتانی ئورووپایی ناچار ده‌كات ئه‌وان به هه‌ڵه بیربكه‌نه‌وه كه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌ك ده‌رگیر ده‌بێت.
پ ك ك هه‌میشه فاكتۆرێكی ژهراویی پێوه‌ندیی نێوان توركیه و سووریا و عێراق و یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا بووه. ئه‌مرۆ، توركیه رۆڵێكی زۆر سه‌ره‌كی و كۆنهپارێزهرانه ده‌گێڕێ له داهاتووی عێراق و سووریادا و ده‌رهاویشته‌ی كاریگه‌ریی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دوو و ڵاته ده‌توانێت شوێندانهرییهكی گه‌وره‌ی هه‌بێت له سه‌ر باڵانسی هێزی جیهانی.
ئه‌مریكا پێی باشه كه توركیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌وری هێزه رۆژئاواییه‌كان بگێڕێت و ئه‌مه‌شه گه‌ره‌نتیه‌كی مه‌زنه بۆ توركیه بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی به ئه‌ندامبوون له یه‌كیه‌تیی ئورووپادا بمێنێته‌وه.
به و ته‌یه‌كی دیكه، توركیه و یه‌كیه‌تیی ئورووپا ده‌بێت ئامانجگه‌لێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت له داهاتووی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا . ئۆرووپا هه‌میشه و یستوویه كه خۆی رۆڵگێڕی سه‌ره‌كیی گه‌مه‌كه بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌مرۆ به ئه‌رووپا ده‌ڵێت كه ئه‌وان ده‌بێت به هاوبه‌شیی توركیه ئه‌و كاره بكه‌ن. له به‌رانبه‌ردا، له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فریقادا، ئه‌مریكا ئاماده‌یه كه به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر له ژێر كارتێكه‌ریی ئۆرووپادا بووه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: http://www.todayszaman.com/mainAction.action

