هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

په‌یامی‌ هاوبه‌شی‌ 6 رێكخراوی‌ ژنانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارسه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

6 رێكخراوی‌ ژنانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، پەیامێکی هاوبه‌شیيان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

 

jnan_-_payami_hawbash_2


هاونیشتمانانی بەرێز

خەڵكی تێكۆشەری كوردستان

ژنانی ئازادیخواز و دەروەستی نەتەوەی كورد

خەبات بۆ ئازادی و وەدیهاتنی دادپەروەری و رێز گرتن لە بەها مرۆڤانییەكان، مێژوویەكی دوور و درێژ، پر كەند و كۆسپ و پڕ لە گیانفیدایی و قوربانیدانی هەیە، لەو نێوەندەدا خەباتی ژنان بۆ وەدستهێنانی سەرەتاییترین مافەكان و پێكهێنانی كۆمەڵگایەكی یەكسان بۆ ژن و پیاو، گەلێك لاپەرەی زێرینی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار كردووە.

یەكێك لەو رۆژە مێژووییانەی كە ژنان بە گشتی و پیاوانی پێشكەوتوو و هەڵگری بیری نوێخوازی، لەچوارچێوەی خەباتی ژنان لە پێناوی سەربەستی و یەكسانیدا بەرزی دەنرخێنن، رۆژی 8 مارس، رۆژی جیهانی ژنانە.

ئاوردانەوەیەكی كورتیش لەم یادە پیرۆزەدا دەرخەری ئەو راستییە حاشاهەڵنەگرەیە كە تەنانەت دیاری كردنی 8ی مارس بۆ رۆژی جیهانی ژن بە چەندین قۆناغ و لە چ هەلومەرجێكی دژواردا بریاری لەسەر دراوە.

لە وەها رۆژێكدا، لە ساڵی 1875ی زایینی، ژنانی كرێكاری كارخانەی رستن و چنینی شاری نیویۆركی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئامریكا بە نارەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە كەمیی موچە رێپێوانێكی هێمنانە بەرێوەدەبەن و بەداخەوە پۆلیس بەروروویان دەبێتەوە و كۆمەلێكیان لێ‌ بریندار دەكات. لەو ساڵە بەدواوە ئەم حەرەكەتە بەردەوام پەرە دەستێنێت تاكوو ساڵی 1977 یونسكۆ، رۆژی 8ی مارس، وەك رۆژی نێونەتەوەیی ژنان رادەگەینێت و لەو ساڵەوە هەتا ئێستا بەم بۆنەیەوە رێز لە ژنان و خەبات و تێكۆشانیان دەگیردرێت.

لەكاتێكدا ئەم ساڵ یادی 8ی مارس دەكەینەوە كە ژنانی ئێران بەگشتی و ژنانی كورد بە تایبەتی لە سەرەتاییترین مافەكانی خۆیان بێبەشن و لەوەش زیاتر ژنانی نەتەوە بندەستەكانی ئێران وەك شارومەندی پلە 2لێیان دەرواندرێ‌. لە یاسای بنەرەتی حكوومەتی دواكەوتووی ئێراندا، دەیان قەید و بەند بۆ ژنان دانراوە كە لە سەرەتاییترین مافە ئینسانیەكان بێبەشیان دەكات.

لەو یادە پیرۆزەدا وێرای بەرز نرخاندنی خەبات و تێكۆشانی ژنانی ئێران بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی رادەگەینین كە ئێمە ژنانی كورد یەكگرتووانە و كۆڵنەدەرانە لە رێگای وەدەستهێنانی سەرجەم مافە نەتەوەیی و ئینسانیەكانمان هەنگاوەكانمان بە برشتتر لە رابردوو هەڵدەگرین و ئاواتەخوازین بە هاوكاری سەرجەم ژنان و پیاوان و رێكخراوە مودێرن و پێشكەوتوخوازەكان كۆمەڵگایەكی یەكسان و پڕ لە جوانی بنیات بنێین. ئەم راستییەش لەبیر ناكەینەوە كە كورتترین رێگای گەیشتن بە ئامانجەكانمان، رێگای یەكگرتوویی و هاودەنگیمانە.

جارێكی دیكە پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان


یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان

رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد

كۆمیتەی ئافرەتانی سازمانی خەبات

ژنانی یەكیەتی دێموكراتیكی كوردستان


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2415
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy