له هه‌ر كۆمه‌لگایه‌دا كه مرۆڤ له فێربوون و بارهێنان به زمانی زگماكی خۆی بێبه‌ش بێ، نیشانه‌ی زوڵم و سه‌ره‌رۆی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ونادادپه‌روه‌ریه له‌و وڵاته, چوونكه زمانێك به سه‌ر زمانه‌كانی دیكه زاڵ ده‌بێ، كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگوو كلتوور و ناسنامه‌ی ئه‌و میلله‌ته, پیلانی له پێش داڕێژڕاوه .
هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بۆ له نێو بردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره فارس كه‌ڵك له قه‌ده‌خه‌كردن و غهیرهیاسایی كردنی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌گرن و به‌و چه‌شنه ده‌یانهه‌وێ فه‌رهه‌نگ ومێژوو ناسنامه‌ی وان له نێو به‌رن و بیانكه‌نه كۆیله‌و مرۆڤ گه‌لی پله دوو و له ئاكامدا نێویان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی مێژوو بسڕنه‌وه، چوونكه ئه‌وان ئه‌وه به چاكی ده‌زانن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتێك هه‌ره‌س دێنێتوو نێوی له مێژوو ئه‌سڕێته‌وه كه زمانی زگماكی خۆی له بیركردبێ .
ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته گوێ به هیچ یاساورێسایهكی نێونه‌ته‌وه‌ی ناده‌ن و ته‌نانه‌ت ویژدان و ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تیش له به‌ر چاو ناگرن و گوێ خۆیشیان لێ ئاخنیوه و به‌رده‌وامن له سه‌ر ئه‌م كاره دزێوه‌یان و هه‌ركاتیش نه‌ته‌وه‌ی ژێرچهپۆكهو زوڵم لێكراوی كورد داكۆكی بكات له سه‌ره‌تایترین مافی خۆی كه خوێندنه به زمانی زگماكی, بهچهواشهكاریهوه پێ ده‌ڵێن كه سه‌رده‌می ئه‌م قسانه تێپه‌ڕیوه, هه‌نووكه سه‌رده‌می "جیهانی بوونه"و زمانیش ته‌نیا كه‌ره‌سه‌ی ئاخاوتن و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه ئیدی هیچ جیاوازیكیشی نیه ئه‌نگۆ به چ زمانێك قسان بكه‌ی وبنووسی! به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونێكی فێڵبازانه‌یه چوونكه زمان ته‌نیا رۆڵ وئه‌ركی ئاخاوتن و له یه‌ك تێگه‌یشتن نییه, به‌ڵكوو ده‌لاقه‌ی زه‌ینی مرۆڤه به‌ره‌و په‌ڕانپه‌ڕی ده‌ورووبه‌ری و بناخه‌ی زه‌ینی ئه‌و!
هه‌روه‌ها مرۆڤ به زمانه‌وه مرۆڤه كه ده‌ورووبه‌ری هه‌ست پێ ده‌كاتوو پێكهاته‌ی فیكری شكڵ ده‌گرێ, چوونكه زمان كه‌ره‌سه‌ی رووناكبیری وداهێنانه.
مه‌خابن ئه‌م كردهوهوچهوساندنهوه سیستماتیكه‌ی كه له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ له بواری زانستی وپهروهردهكردنهوه گه‌وره‌ترین كۆسپ له سه‌ر رێگای گه‌شه‌كردنی منداڵانی كورد دروست ده‌كات,چوونكه منداڵێك ئه‌گه‌ر به زمانی زگماكی خۆی نه‌خوێنێ،سروشتیه كه ناتوانێتیش هاوئاهه‌نگی له نێوان فیكر و زمانی‌دا دروست بكا و تووشی خودسانسۆری و شه‌رمێونی ده‌بێ، له ئاكامدا منداڵ وابه باش ده‌زانێ كه له‌وه‌ها كه‌ش و هه‌وایه‌كدا كه بۆ ئه‌و نامۆیه یان بێ ده‌نگ بێ یان كه‌متر قسان بكا, چوونكه به‌رده‌وام له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه له په‌راوێز خراوه كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه تووشی خۆ به‌كه‌م گرتن بێ و ته‌نانه‌ت نه‌وێرێ بیروبۆچوونی خۆی به ئاسانی ده‌رببڕێ چوونكه هه‌ست ده‌كات به‌رله‌وه‌ی گوێ به بۆچوونه‌كه‌ی بده‌ن به شێوه‌زاری قسان كردنه‌كه‌ی گاڵته ده‌كه‌ن و پێ ده‌كه‌نن.
هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه كه منداڵی خوشترین وه‌رزی ژیانی هه‌ر مرۆڤێكه, وه‌رزێك كه خاوێنی و كامه‌رانی وجوانی تێدایه و تێكدانی ئه‌م وه‌رزه‌ش ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ و شوینیستوو به رواڵه‌ت مرۆڤ ده‌وه‌شێته‌وه,كه به بێ به‌شكردنی ملیونها منداڵی تامه‌زرۆی خوێندن به زمانی زگماكی،بوونه‌ته مه‌زنترین پێشێل كه‌ری مافی مرۆڤ.
له كۆتاییدا نابێ ئه‌م شته گرینگه‌ش له بیربكه‌ین كه پاراستنی زمانی زگماكی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست و زوڵم لێ كراوه‌وه وه‌كوو ئه‌وه وایه كه به‌ندییه‌ك له به‌ندیخانه بێت و كلیلی ده‌ركه‌ی به‌ندیخانه‌كه‌ش له گیرفانیدا بێ.

