هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

جێژنانەیەك بۆ ڕۆژھەڵات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

bazyar_-_pishnahad_-_behzad_4چەکی نەتەوەیەکی چەوساوە کە بۆ دیفاع و پاراستنی خۆی ھەلگیراوە پەرژینێکە و دانانی گەرچی بە رواڵەت بۆ دونیای مرۆڤایەتی جوانە بەڵام بۆ خودی ئەو نەتەوە ئەگەر لانی کەم زمانێ بۆ ھاواری ھەڵمەت و ھێرشی ئەوانە کە دڕکی پەرژین برینداریانی کردوە، نەبێ، کارەساتێکە!

چەکی رۆژھەڵات بە ناو و بیانوی خەباتی کولتوری و کومەڵایەتی دانرا و زۆر بە داخەوە ئەو چەکە کاریگەرە قەد بە خاسی ھەڵنەگیرا و ھەمو ئەوانە پێکەوە و کارساتەکانی نێو کۆمەڵگا تەنانەت نەفسی چەک دانانی بێ بایەخ کرد!

ئینتەرنت و سەتەلایت و میدیاکان برینە کۆنەکانی کوردەواری، سنورەکانیان تێک شکاند و کوردی چوارپارچەی کوردستان و کوردانی ھەندەران لە ھەمو کون وکەلەبەری جیھان لە ماڵی ماڵپەرەکان یەکتریان لە ئامێز گرت و شەو تا بەیانی داخی دڵیان بە چەت چنی و بۆ یەک دایانرژاند بەڵام ھێشتا دو حیزبی وڵاتی مێدیا نەیتوانیبو سنوری کلاسیک و سونەت لە دەشتی بیری خۆی بشکێنی و لە درگای بازی ماڵپەرەکانەوە بێتە نێو کۆمەڵگای خۆی، بەرھەمی بیری دەیان میلیون گەنجی شۆڕشگێڕ و خاوەن بیر و پێشکەوتوی خۆی بە ئاسانی بچنێ و ھەر کام بکاتە کۆڵەکە و شانێ بۆ ژێر برینە گەورەکانی کۆمەڵگا و لانی کەم یەک ئاڵای ڕاوەستاوی ھیوا لە ھەر شارێ.

جیابونەوە و دابڕان و شەڕ و ئاژاولەی نێو حیزبەکان ئاسۆی ڵێلی داھاتوی رۆژ لە دوای رۆژ ڕەشتر ئەکرد بەڵام خەڵک و کۆمەڵگای رۆژھەڵات ئەوەندەیش بێ دەسەڵات و داماو نەبون و کەسانێ وەک کەبودوەند سەلماندیان کە ھێزی ئەوەی ھەیە کە تەنانەت بە بێ ئەوانیش ڕێگەی خۆی تا بەدی کردنی ئامانجەکانی پەیا کا و ئینفعالی حیزبەکان لانی کەم ئەو خاسیە بو و شوکێ بو بۆ رۆژھەڵات و بە ھەر ئاڵ و گۆڕی لە ناوچە ھیوای ڕزگاریشی پێ ئەبەخشرا و ھێزی زۆرتر ئەکرد.

رێکەوتنی دو حیزبی کۆمەڵە و دیموکرات گەرچی لە سەرەتاوە لە لایەن کەسانێکۆ وەک سیاسەتێ بۆ قەبزە کردنی دەسەڵات لە رۆژھەڵات تەفسیر کرا و زۆر داستانی تری لە دوا بو بەڵام ڕاستیەکی زۆر گەورە و بەرچاو ئەوەیە کە بە راستی لە نێو کۆمەڵگا بو بە ھۆی دڵخۆشی گەورە و ئاشتی کردنی زۆرینەی کۆمەڵگا لە گەڵ ئەو دو حیزبە و لەو لایش روداوەکانی ناوچە یەک لە دوای یەک ھیوای رزگاری و ، پێشکەشی ئاڵ و گۆڕی ئەم جار بۆ کوردان، دوای ئەو ھەمو داماوی و کارەسات و شەھیدانە کە پێشکەشی رێگای رۆشنی رزگاری خوی و نەتەوە دیلەکانی تری ئیرانی کردوە دەسەلاتێکی دزراو و شایان.

شونیسته ئیرانیەکان ئەیانزانی ئەم جارە نانیان ئاجۆرە و ژماری سەربازانیان زۆر کەمترە لە وەی بتوانن کارێ لە پێش بەرن و کێفی زوڵم و ستەمی ساڵیانی دور و درێژیان زۆر گەورەترە لەوەی بتوانن بیشارنۆ و دیسان وەک سەدان جاری تر لە مێژو رویان کردە فر و فێلی تایبەتی ئیرانی و بە قەولی خۆیان "زرنگ بازی"!

مامۆستایانی فڕ و فێل ئەیانزانی کە نەتەوەکانی ناوخۆی ئێران لە چلەی سەرمای ستەمی مەلایان چۆکیان داداوە و ئەگەر پێشەنگی ھەمویان بروخێنن ئەوانی تریش ئەروخێن!

شۆڕشگێرترین نەتەوەی نێو نەتەوەکانی ئێرانیان نیشان کرد و بیانیە و نوسراوە و ھێرش و ھاوار و شەڕەجوێن کارێکیان کرد کە بە راستی خەڵکی رۆژھەڵات حەپەسان و سارد و سڕ دامان و بە داخەوە دیسان فڕ و فێڵی ئێرانی بە مەبەستی خوی گەیشت و ئەبێ ھەمو ددان بنین بەوا کە تا ئەم کاتە سەرکەوتنە و گەورەترین نیشانەی سەرکەوتنیان سارد و سڕی ئێستای کۆمەڵگایە!

بە داخەوە لە نێو دڵی زۆرینەی خەڵکی رۆژھەڵات ئەو شتە وا مەبەستی ئەوان بو خولقاوە:

دیسان ئەبێ شەڕ کەین.

دیسان ئەبێ بکوژرێن.

دیسان ئەبێ چەک ھەڵگرین!

دیسان ئەبێ چەک دانین!

بە ھیچ لەونێ وانیە بەڕێزان. وەک چون کەسێ لە تاریکیا لە ترسانا فیقە فیق ئەکا شەرەجوێنی ئەوانیش گەورەترین نیشانەی لاوازی و داماویان بو!

تکایە لانی کەم بۆ یەک جاریش بوبێ با نەکەوینە نێو داوی فێڵی فێڵبازان.

پێشنیارێکی زۆر رێک و پێک و زۆر ئاسان بۆ جێ بە جێ کردن و زۆر بەھێز بۆ ناھومێد و داماو دەسەپاچەکردنی شونیست و پن و جر و جانەوەرە ئێرانیەکان و سڕینی بەرھەمی فێڵی فێڵبازان لە دڵی خەڵک و بوژانەوەی رۆژھەڵاتم دی و ھەموی ئەم نوسراوەم لە بەر ئەو نوسی:

لە لایەن بەڕێز بیھزادی خوشحاڵی

پێشنیارێ بۆ تاقی کردنەوەی حیزبەکان

مەرھەمێ بۆ برینێکی گران... زمان

جێژنانەیە بێ تەماحی ئینتیخابات!

لانی کەم بۆ مامۆستایان

پتر لە بیست ساڵە راستەوخۆ لە دڵی رۆژھەڵات لە کاری پەروەردەم

لەبەر کوردی قسەکردن لە گەڵ قوتابیان لە کاتی پشودان!! توبیخ کراوم

پەلەقاژەی زمانی خوم لە بەر چاو و من ماموستای زمانی بێگانە

سەدان جار گیراوم

و ئامادەم بۆ جێ بە جێ کردنی لە کاریش دەس کێشم..

پێشنیاری کاک بیھزادی بەرێز

پيشنياريک بو هه موو حيزب و ريکخراوه سياسييه کانى کوردستان

bazyar_-_pishnahad_-_behzad_2"کتيبى سه ره تايى فيرکارى زمانى کوردي" و "به رپرسايه تى حيزبه کان"

سه ره راى هه موو گرفت و کيشه ى نيوان حيزبه کان له کوردستان (ئاسايى يان نائاسايي)، ئاياکوو ئه و حيزبانه ناتوانن وه ک "پروژه يه کى فه رهه نگي-فيرکارى هاوبه ش"، "کتيبى سه ره تايى فيرکارى زمانى کوردي" ئاماده و چاپ بکه ن و هاوکات له گه ل ده سپيکى سالى نوى فيرکارى و په روه رده، ره وانه ى "روژهه لاتى کوردستان"ى بکه ن؟

ئه م پيشنياره به ساده ترين شيواز جيبه جى ده کريت و پيموايه، ئه رکى سه ره کى حيزب و لايه نه سياسييه کانى کوردستانه

نووسينى راگه ياندن به بونه ى روژى جيهانى زمانى دايکى و بلاوکردنه وه ى چه ند به رنامه ى کورت له تلويزيونى هه ر يه ک له حيزبه کان، ئيستا ئيتر ناتوانى هيچ چاره سه رييه ک بيت بو زيندوو راگرتنى زمانى کوردي....

شايه ت به م شيوازه بتوانين يه که مين هه نگاوه کانى پيکهينانى به ره يه کى کوردستانى هه لگرين و هاوکات، راست و دروى فره يه ک له ئيديعاکان تاقى بکه ينه وه...

 

bazyar_-_pishnahad_-_behzad_3يک پيشنهاد براى احزاب سياسى کردستان

"کتاب آموزش زبان کردى براى مقطع ابتدايي" و "مسووليت احزاب کردستاني"

با وجود تمامى مشکلات و اختلافاتى که ميان احزاب سياسى کردستان وجود دارد(صرفنظر از طبيعى يا غير طبيعى بودن آن)، آيا اين احزاب نمى توانند در يک "پروژه ى مشترک فرهنگي-آموزشي"، نسبت به تدوين و چاپ "کتاب آموزشى ابتدايى زبان کردي" اقدام و هم زمان با آغاز سال تحصيلى آموزشي، در سطح شهرهاى کردستان، توزيع و پخش کنند؟

اين پيشنهاد را مى توان با توجه به امکانات بالقوه ى موجود در احزاب به ساده ترين شيوه عملى ساخت و به گمان من، در وضعيت کنوني، مى تواند يکى از مهمترين مسووليت هاى احزاب باشد.

نوشتن چند بيانيه در روز جهانى زبان مادرى و پخش چند برنامه ى محدود تلويزيونى در اين روز، به هيچ عنوان نخواهد توانست به زنده نگاه داشتن زبان مادرى ما در کردستان يارى برساند....

شايد اين گونه بتوان نخستين گام ها را براى "تشکيل يک جبهه ى کردستاني" برداشت و همزمان، ادعاى بسيارى از احزاب را "راستى آزمايي" ؛کرد....(بهزاد خوشحالى)

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1079
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy