هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كۆماری ئیسلامی و سێداره‌ دوو چه‌مكی له‌یه‌ك جیانه‌كراوه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_sedara_-_iran_3رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ بۆاری پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ واته‌ ئازادی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌بوونی مافی ژیان و پێشێلكردنی بایه‌خ و كه‌رامه‌تی مرۆیی له‌ نێو وڵاتانی جیهاندا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێ بڕیاره‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی مافی مرۆڤ كه‌ له‌ ساڵی 1948ی زایینی به‌دواوه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌،هه‌ر جۆره‌ سزا و ره‌فتارێكی توندئاژۆانه‌ و نا مرۆیانه‌ ره‌د ده‌كاته‌وه‌و به‌ گشتیش دژی سزای له‌ سێداره‌دانه‌. كه‌چی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بێ گوێدان به‌و یاساو رێسا نێونه‌ته‌وه‌یانه‌، به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ خه‌رێكی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌ سێداره‌دانی خه‌ڵكی ماف ویستی نیشتمانه‌ هه‌ر چه‌ند كۆماری ئیسلامی له‌ بیدایه‌ته‌وه‌ ئه‌م كلتووره‌ مه‌ترسیداره‌ واته‌ له‌ سێداره‌دان و نه‌هادینه‌كردنی توندوتیژی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی په‌یڕه‌و كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ سێداره‌دانی دژبه‌رانی خۆی له‌ سه‌ربانی قوتابخانه‌ی عه‌له‌وی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ خومه‌ینی پاش هاتنه‌وه‌ی بۆ ئێران له‌وێ نیشته‌جێ بوو ده‌ستی پێكرد تاكوو غه‌ریزه‌ی تاناتووسی رێژیم تێربكا ئه‌م ره‌وتی له‌ سێداره‌دانه‌ پاشان گه‌یشته‌ نێو نه‌خۆشخانه‌ و شه‌قام و فرۆكه‌خانه‌ی سنه‌ و هه‌روه‌ها پاش چه‌ند رۆژ گه‌یشته‌ توركمه‌نسه‌حرا و پاشان له‌ سێداره‌دانی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی رێژیم له‌ ساڵی 1360 هه‌تاوی تاكوو 1367 درێژه‌ی كێشا و تاكوو هه‌نووكه‌ كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌یڕه‌كردنی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته‌ قیزه‌ونه‌ی خۆی هه‌ر بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌دانی پێنج شارۆمه‌ندی عه‌ره‌ب زمانی خوزستان هۆشداری داوه‌ته‌ ئێران و خوازیاری هه‌وڵدانی به‌په‌له‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌ به‌ مه‌به‌ستی راگرتنی حوكمی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌.

 

shorsh_-_sedara_-_iran_2

 

هه‌ر وه‌ها شیرین عبادیش چالاكی مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نوبل له‌ به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئێرانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌ له‌ سێداره‌دانی ئه‌م پێنج شارۆمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌ خوزستانیه‌ ده‌ربڕیوه‌و خوازیاری راگرتنی ئه‌م حوكمه‌ بووه‌.

كه‌چی سادقی لاریجانی سه‌رۆكی دادوه‌ری ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌نادووه‌ كه‌ له‌ سێداره‌دان وشكاندنی ریشه‌ی خراپكاریه‌ له‌ وڵات و به‌ قازانجی رێژیمیشه‌.

هه‌نووكه‌ نێزیك به‌ په‌نجا كه‌س له‌ كه‌مایه‌تیه‌كانی ئێران وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌ندیخانه‌كانی رێژیم چاوه‌ڕێ جێ به‌جێ كردنی حوكمی سێداره‌ ده‌كه‌ن ته‌نیا به‌ تاوانی موحاره‌به‌ و هه‌وڵدان دژی ته‌نایی نه‌ته‌وه‌یی،له‌ كاتێكدا كه‌ رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دووی ئاسایش و ته‌نایی خۆیه‌وه‌یه‌ نه‌ك ئاسایش و ته‌نایی نه‌ته‌وه‌یی چونكه‌ ئاسایش و ته‌نایی نه‌ته‌وه‌ی كاتێك ده‌پارێزرێ كه‌ ئاسایش و ته‌نایی له‌ هه‌موو بۆاره‌كانه‌وه‌ هی هه‌ڵگرانی سه‌ره‌كی وی، واته‌ چڤاك، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دابین كرابێ.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3043
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy