رامبۆد لۆتفپوری ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی واتە ١٩٧٤ی زایینی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی تا ئاستی دیپلۆم لە شاری سنە تەواو کردوە و پاشان لە زانکۆی ئیسفەهان لە بەشی کۆمەڵناسیدا لیسانسی وەرگرتوە.
هەر لە سەردەمی خوێندنی قوتابخانەوە لە گەڵ بیری کوردایەتی و خوێندنی بەرهەمە کوردییەکان ئاشنا دەبێ و وەک خۆی دەڵێ، بە تایبەت شیعرەکانی مامۆستا قانع بیرێکی بەهێزی نەتەوەیی لە ناخیدا دەچێنێ و خەبات بۆ رزگاری گەل و نیشتمانەکەی واتە کورد و کوردستان دەبێتە سەرەکیترین ئامانجی و بۆ ئەو مەبەستەش حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وەک ئاڵا هەڵگری خەباتی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵدەبژێرێ .هەڵبەت جگە لەوەش وەک بنەماڵە وبە هۆی ئەوەی کە خاڵی" عەوڵای رەزاعی" شەهیدی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو لە گەل حیزب و پێشمەرگە ئاشنا بووە و هۆگری حیزبی دیمۆکرات و پێشمەرگایەتی بووە. تەنانەت زۆر جار بە شێوەی خۆرسک و رێکنەخراو و نافەرمی چالاکی تەبلیغی کردوە، تا ئەوەی کە لە ساڵی ١٣٧٤ەوە بە فەرمی دەبیتە ئەندامی رێکخستنی نهێنیی حیزبی دیمۆکرات، ساڵی ١٣٧٥ دەچێتە زانکۆ و لە ساڵەکانی خوێندنی زانکۆدا درێژە بە تێکۆشانی حیزبی و نەتەوەیی خۆی دەدا.
یەکەم جار لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی خوێندکاری گۆڤارێکی فارسی بە ناوی"فاروس زاگرس" دەردەکەن کە ناوئاخنەکەی باس لە کێشە و دۆزی کورد بووە و دەڵێ: " من لەو گۆڤارەدا ئەندامی دەستەی نوسەران بووم، دواتر بە هۆی هەندێک کێشەوە وازم لەو گۆڤارە هێنا و وێرای کۆمەڵێکیتر لە هاوڕێیانی کوردی خوێندکار گۆڤارێکی کوردی ـ فارسیمان بە ناوی" چیا" دەرکرد کە من خاوەن ئیمتیازی ئەو گۆڤارە بووم . هەتا من لە زانکۆ بووم ئەو گۆڤارە ٤ ژمارەی دەرچوو و دواتریش دورادور ئاگادار بووم کە چەند ژمارەیەکیتری دەرچوو."
لە ماوەی خوێندنی زانکۆدا چەندین خولی فێرکاریی زمانی کوردی و کۆڕی یاد کردنەوەی کارەساتی هەڵەبجە و رێورەسمی جۆراوجۆری کولتووری و نەتەوەیی لە گەڵ هاوڕێیانیتری خوێندکاری بەڕێوە دەبەن.
ساڵی ١٣٧٨ ژیانی هاوبەش پیک دێنێ ، ساڵی ١٣٨٠ هاوسەرەکەشی واتە "ئیلهام میرزایی" دەبێتە ئەندامی رێکخستنی نهێنیی حیزب. بەهاری ساڵی ١٣٨٢ بە هۆی ئاشکرا بوونی بەشێک لە چالاکییە حیزبیەکانی ناچار دەبێ وێڕای هاوسەرەکەی وڵات بە جێ بێڵێ و روو لە باشوری کوردستان بکات، لەوێ راستەوخۆ دەچێتە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوەو هەردووکیان دەبن بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران لە کەرکوک، چالاکییان لە رادیۆ زۆری نەخایاند کە لە هاوینی ئەو ساڵەدا لە رووداوێکی لێکدانی ماشیندا هاوسەرەکەی شەهید دەبێ و رامبود دێتەوە بۆ کۆیە . پاش گەڕانەوەی بۆ کۆیە لە ئۆرگانی چاپەمەنیی حیزب و رۆژنامەی کوردستان دەست بە کار دەکات و دەبێ بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی کوردستان و بەرپرسی بەشی فارسیی رۆژنامە، دواتریش لە رەوتی دامەزراندنی یەکیەتیی خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا وەک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و هەروەها دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران تێکۆشانی دەبێ.
رامبۆد دەڵێ :"ساڵی ١٣٨٥ کە بە داخەوە ریزەکانی حیزب تووشی لیکترازان و ئینشیعاب بوو ، ئێمە لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی حیزبی کە ماوەیەک بوو جولانەوەیەکی گۆڕانخوازانەمان لە حیزبدا بە ناوی" رەوتی ریفۆرم"بنیاد نابوو، لە بڕیارێکی بە کۆمەڵدا زۆرینەمان ، بە هیوای چاکسازی و چالاکبوونەوە، پەیوەستی لایەنی جیابوە بووین.
لەوێ و لە ساڵی ١٣٨٦دا وەک راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرام، لە یەکەم کۆنگرەی ئەو لایەنە پاش ئینشیعاب بۆ ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندی هەلبژێردرام و لە ماوەی ئەو نزیک بە ٦ ساڵەدا کە لەگەڵیان بووم چەندین بەرپرسایەتیی وەک : 1ـ بەرپرسی پێوەندییەکان لە شاری سلێمانی 2ـ جێگری بەرپرسی کۆمیسیونی تەشکیلاتی نهێنی 3ـ بەرپرسی کۆمیسیونی لێکۆڵینەوە و فێر کردن 4ـ بەرپرسی هەرێمەکانی زاگرۆس و بیستوونی تەشکیلاتی نهێنی و... بووم."
ساڵی ١٣٨٩ بۆ جاری دووهەم ژیانی هاوبەش دادەمەزرێنێ و لە گەڵ بنەماڵەیەکی حیزبی و نیشتمانپەروەر خزمایەتی پێک دێنێ و "گزینگی نوورانی" بوو بە هاوسەری، بەرهەمی ئەو ژیانە هەتا ئێستا کوڕێکە بە ناوی"مانیشت".
هەرەها دەڵێ:"ساڵی ١٣٩٠ و دوای ئەوەی کە بۆمان دەرکەوت کە هیوای چاکسازی و چالاکسازی لەو رێکخراوەدا تراویلکەیەک پتر نەبووە و نیە گرووپێکمان بە مەبەستی هەوڵدان بۆ یەکگرتنەوە بە ناوی "گروپی هەڵوێست " پێکهێنا . بەڵام بە داخەوە هەر لە سەرەتاکانی پێکهێنان و چالاکیی ئەو گرووپەدا کەوتینە ژێر زەختی رێبەرایەتیی ئەو هاوڕێیانە و بەرەورووی سزای جۆراوجۆر تا ئاستی هەڵپەساردن و دەرکردن کراینەوە. بۆیە دەرئەنجام لە هاوینی ساڵی ١٣٩١دا بە پێی بڕیارێکی بە کۆمەڵ و لە گەڵ گرووپی هەڵوێست پەیوەست بوونەوەی خۆم بە ریزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران راگەیاند."
ساڵی ١٣٩١ و لە کۆنگرەی ١٥ـەهەمی حیزبدا رامبۆد بۆ ئەندامەتیی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بوو بە جێگری بەرپرسی کۆمیسیونی پەروەردە و بەرپرسایەتیی فێرگەی سیاسی ـ نیزامیی ئەو کۆمیسیونەی پێ سپێردرا، هەنووکە لەو پۆستەدا خەریکی خزمەتە.
رامبودی لۆتفپوری هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر بابەتی سیاسی و رۆشنبیری نووسیوە یا وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی، کتێبێکی وەرگێڕانیشی بە ناوی" کۆمەڵناسیی جەنگ" چاپ و بڵاو بۆتەوه.


نووسراوه له لایهن رێبوارێكی رێبازی دوكتور قاسملوو, July 08, 2013
ئهو كاتهی كه لهنێو جهماعهتی ئینشعابیدا بوویتو ئهو جهماعهته له كاتی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری خهڵكیان هان دا كه دهنگ بدهن به كهڕووبیو مووسهوی، دهكرێ بزانین كه ههڵوێستی ئهو كاتهی جهنابت چی بووهو بهڵگهت چی ههیه بۆ ئهو ههڵوێستهت.
لهگهڵ رێزو خۆشهویستیم
نووسراوه له لایهن hawraman, June 24, 2013
نووسراوه له لایهن سۆما, April 05, 2013
کاک رامبۆد ئایا جەنابتان رێژەی ئامادەیی حیزب بۆ برگری لە خۆی و دیسانەوە پەنا بردنە بەر ستراتێژی چەکداری چۆن ئەبینن؟ ئایا حکومەتی هەرێم ئەوەندە جێی متمانە هەیە کە ئەگەر ئێوە پێویست بوو بڕۆنەوە بۆ شاخ ژن و مناڵەکان و ئەو کەسانەی ناتوانن بێنەوە رادەستی ئێران نەکاتەوە؟ کاک رامبۆد هەمیشە ئەو ئیحتیمالە هەیە کە حیزب ناچار بێت دیسانەوە پەنا بەرێتەوە بۆ ستراتیژی چەکداری بۆیە بۆچی ئێستا بە جێی تەوجیهی رێکو پێکتری ئەم ماوەیە کە ئەم ستراتیژیە وەلا نراوە، ئەو کەسانەی بە ناوی حیزبەوە لە میدیاکاندا قسە دەکەن خەریکی دووپات کردنەوەی هەندێ کلێشەن کە تەختەئەی گشتی ستراتێژی چەکداری ئەکەن؟ یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی حیزب لە ناو خۆوە زەعفی تیوریک و تێکنیکی ئەو کەسان کە بە ناوی تەشکیلاتی حیزبەوە ئەیانناسم یان لایەنگری حیزبن، بۆ ئەم کێشەیە بەرنامەیێکتان نیە؟
نووسراوه له لایهن عەلی زەهاوی, April 02, 2013
من بە داخم کە فریووت خواردو لە گەڵ لادەران کەوتی بۆ دەڵێم لادەران لەبەر ئەوە هەر ئەوانە بوون لە گونگرەی 8 لە ڕێبازی دیمۆکرات لایان دا دژی رێبەرانی شەهید بوون هیچ کەس ئەوەندە ئاوارەکانی ئۆردووگای رومادی ئەوانە ناناسێ وشەی لادەران هەر دوای کونگرەی 8 لە لایەن خەڵکەوە لەوان ناودێر کرا و رێبەرانی شەهیدیش دژی ئە ناوە نەبوون و بە گونجاویش دەیانزانی چونکە بریاری خەڵک بوو . د. قاسملوو دەفەرموی خودا یەکە نابێ بەدوو . حیزبی دیمۆکراتیش یەکە نابێ بە دوو کە واتە هەر کەس کەسانێک دژی ئەم وتە بەنرخە بن مافی ئەوەیان نییە وێنەی ئەم رێبەرە مەزنە لە پشت سەری خۆیان هەڵوەسن. لەبەر ئەوە دژی کونگرە و هەڵبژاردن بوو و دیمان دوای ئەو هەموو دژایەتیەی حدکا و رێبەرانی شەهید بێ ئەوە هیچیان پێ بکرێ بە پەڵە پرتە گەڕانەوە نێو حدکا بەڵام بەداخەوە دەرسیان لە مێژوو وەرنەگرد لەکونگرەی 13 هەمان هەڵیان دووبارە کردەوە. بۆ من و بۆ خەڵکی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ جار دابڕان لە حدکا برینی هەرجارێکیان وەک برینی هەڵەبجە بە ئازار بووە چونکە زەربە لە پەێکەری جوڵانەوەی رزگاریخوازی کوردستان بووە و دڵی دژمنانی خۆش کردووە و دڵی خەڵکی کوردستانی بریندار کردووە و لە هەمان کاتدا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و فریودان بووە بەڵام ئەگەر ناوێکیتریان لە خۆ بنیایە ئەوە ئەو ئازارەی نەدەبووە بەلام ناو بردنەکە نایاساییەو و دژی هەڵبژاردن و دیمۆکراسیە. ئەوانەی وا هەرگیز سەنگەری ڕێبەرانی شەهیدیان چۆڵ نەکردووە و وەفادار و بە ئیمانی پۆڵاین بەردەوام بوون لە خەبات لە رابوروو و ئێستا و داهاتوو گەورەترین شانازی و سەربەرزی بە نسیبیان دەبێ لەبەر ئەوە لەبەر ئەوە فریویان نەخواردووە و دڵی دوژمنیان خۆش نەکردووە و دڵی خەڵکی کوردستانیان ئازار نەداوە و شۆڕشگێری و وەفاداری خۆیان سەلماندووە.
من خۆشحالم کە لەکاتی گونجاودا گەڕایتەوە و بەو فریوودانە زانیت!
پرسیاری من ئەوەیە چۆن لە گەڵ ئەمانە کەوتی دوای ئەو هەموو روداو و مێژووی کۆنگرەی8 ؟
بە سپاسەوە
عەلی زەهاوی
نووسراوه له لایهن علی, March 18, 2013
علی له سوئید
..
نووسراوه له لایهن شهریار, March 16, 2013
حزب دمکرات بعنوان حزب مادر چه برنامه ای برای رفع ستم ملی شدیدی که بر کردهای خراسان رفته دارد؟ بیشتر از ۱ میلیون کرد در خراسان داریم که سالهاست از همه چیز محرومند ایا در ایران فدرال اینده مشکل کردهای خراسان چطور حل خواهد شد؟ با درود شهریار از شیروان
نووسراوه له لایهن علی از ایلام, February 12, 2013
بخش سیاسی٬ نظامی در حزب هستید ایا حزب دمکرات و کومله که بتازگی تفاهم نامه ای را هم به امضا رسانده اند. بعد از فروپاشی رژیم که روزهای اخر عمرش را طی می کند امادگی اداره و در دست گرفتن استانهای ایلام و اطراف ان را دارند علی از ایلام
نووسراوه له لایهن عوسمان ڕستگار, February 09, 2013
چۆنیهتی ئاشنا بونی له گهڵ تهشکیلاتی حیزب له سنه؟ ئایا کاتێک له دانشگا بو چالاکیهکانی ڕێکخراوهی خوێندکارانی کورد له چی ئاستێکدا بون؟ ئایا ڕێکخراوهی خوێندکاری کوردی وجودی ههبو؟ ئایا تا ئهو جێگایه که ئاگاداریت تا چهنده ئهو ڕۆژنامانه یا حهوتونامانه که له کوردستان بهتایبهت سنه دهر دهچون دهستی ئیتلاعاتیان تێدا بو یا خهتیان له ئیتلاعات وهردهگرت ؟ زنده یاد بهادین ئهدهب چۆن شهخسیهتێک بو ئایا جبههی متحدی کورد توانی ههنگاوی موسبهت بۆ وه دهست هێنانی داخوازهکانی کورد له کوردستان ئیران ههڵێنێت ؟ سپاستان دهکهم سڵاو ڕێزی دوباره
عوسمان ڕستگار
کاک رامبود کار به ده ستانی کوماری ئیسلامی و ریفورم خوازانی حکوومه تی و هه ر وه ها پان ئیرانیسته کان و دوژمنانی میلله تی کورد وه ک به نی سه در و عزت الله سه حابی و ... که هه موویان دوژمنی میلله تی کوردن و کورد وه ک قه و م له ناو ده به ن نه ک میلله ت کاتیک باسی شورشی کوردوستان و رووداوه کانی کوتایی ده یه ی 50 و سه ره تاییه کانی ده یه ی 60 ده که ن زور به ریز و حورمه ت و ته نانه ت خوشه ویستی ناوی حیزبی دیموکرات و دوکتور قاسملو و مامو ستا حه سه ن زاده و ... ده که ن به لام زور به رق و کینه بی حورمه تی و سووکی ناوی کومه له و سدیق که مانگه ر و ماموستا شیخ عزه الدین حوسه ینی و عه بدوللای موهته دی ده به ن.
پیم خوشه بزانم له ره وانگه ی ئیوه هوی ئه م بیر و بوچوونه چیه و له کوی سه ر چاوه ده گریت.