هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بانگه وازێك لە لایەن بنەماڵەی حوسەین پەناهیەوە!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hosenpanahiakan_-_bangawaz_2خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە سەربەخۆکان، رۆژنامەنووسان، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی داکۆکی لە بەند کراوانی سیاسی کورد و سەرجەم خوێنەرانی ئازیزی ئەم نووسراوەیە

ماوەی پتر لە 6 ساڵە، خۆتان ئاگادارى ئەو بارودۆخەن کە بە سەر بنەماڵەى ئێمەدا هاتووە . هەر لە دەستگیردن ، کوشتن ، زیندانى کردن، دوور خستنەوە ، و فشارە جۆراوجۆەکانى تر.... لەم 6 ساڵەدا بنەماڵەی ئێمە لە ژێر سەخترین گۆشارەکانی ئیتلاعاتی ئێراندا بوون و دەژین و لەم بارەشەوە خەسارێکی زۆرمان لێ کەوتووە و ماڵ وێران و نەهامەتی زۆرمان چێشتووە، بەڵام تەنیا چەکی ئێمە پاڵپشتی ئێوەی خۆشەویست بووە و ئەوە وای کردووە کە بنەماڵەی ئێمە تەحەموول و بەرگەى ئەم هەموو رووبەرووبونەوەیە بگرن.

 

hosenpanahiakan_-_bangawaz_4

 

ئێستاش هەر وەک ئاگادارن دووبارەو سەر لە نوێ گۆشارەکان بە مەبەستی گواستنەوەی بنەماڵەمان بۆ دەرەوەی کوردستان دەستی پێ کردووەو لە م رۆژانەشدا 3 کەسیتری ئەندامانی بنەماڵەمان گیراون و دەیان جاریش لە لایەن ئیتلاعاتەوە هەرەشەمان لێ کراوە. وادیارە ئەم جارەیان عەزمیان جەزم کردووە بۆ ئە وەی لە ریشەدا بنەماڵەمان لە و ناوچەیە بن بڕ بکەن ، هەر ئێستا سەرجەم بنەماڵەکەمان گیراون و شەویی رابردوو باوکم کە 2 رۆژە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەو ە بانگ دەکرێت و داوای چۆڵ کردنی شوێنی نیشتەجێ بوونی لێ دەکەن و لە ژێر ئەو گۆشارە رۆحییە کە بە سەریدا زاڵ بووە توشی نەخۆشی بووە و یەک جاریش بێهۆش بووەو گۆاستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

hosenpanahiakan_-_bangawaz_3

 

لێرەدا وەک بنەماڵەی حوسەین پەناهی تەنیا قەڵایەک کە مابێت و نە رۆخابێت لێمان پاڵپشتی ئێوە خەڵکی کوردستانە . ئێوە کە لەم هەموو ساڵە خەمی ئێمەتان بە خەمی خۆتان زانیوە و شادییەکانمانتان بە شادی خۆتان زانیوە ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە وەک بنەماڵەی حۆسەین پەناهی بە هیچ شێوەیەک ئامادەی چۆڵ کردنی شوێنی ژیانی خۆمان نین و هەموو ئەو گوشارانەش کە لەم ساڵانەدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە سەرمان بووە بە ناڕه واو دوور لە مرۆڤایەتی دەزانین و خۆمان بە بێ تاوان دەزانین و هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران بە تاوانبار دەزانین ، لێرەدا داواشمان لە هەموو لایەنە سیاسی و کەسایەتیە سەربەخۆکان ، رۆژنامەنووسان ، چالاکوانانى کۆمەڵگاى مەدەنى ، سە رجەم رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ، رەوەندى کوردى لە دەرەوەى وڵات، بە گشتى و خەڵکی ناوچەکەی خۆمان و خزمان و دۆستانمان بە تایبەتى ئەوەیە کە وەک هەمیشە پاڵ پشتمان بن و دەنگمان بە هەموو شوێنێک بگەیەنن .

لە گەڵ رێزماندا بنەماڵەی حوسەین پەناهی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1099
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy