هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ژینگەپارێزان ئازاد کەن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 jingeparezani_meriwanپاش ١٠ ڕۆژ، هێشتا هیچ هەواڵێک لە سێ ئەندامی دەسبەسەر کراوی ئەنجومەنی سەوزی چیا نیە

بازنەی ئازادی تابێ تەسکتر دەبێتەوە، لە وڵاتێکدا کە ژینگە پارێزی تاوانە ئەبێ بە تەمای چ ڕیفۆرمێک بین؟!

ڕۆژی یەکی گەلاوێژی ١٣٩٠، سێ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیا، شەریفی باجوەر، بهرووزی داروەند و ئیرەجی قادری لە لایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کران و پاش ١٠ ڕۆژ هێشتا هیچ هەواڵێکیان لێ نیەو وەڵامیکی شیاویش بە بنەماڵەکانیان نەدراوەتەوە.

شەریفی باجوەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر، بەرپرسی کومیتەی بەرگری لە قەیران بۆ قەیرانەکانی وەک؛ ئاگر کەوتنەوە، لافاو، بوومەلەرزە و ... ، بهرووزی داروەند، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر، لە دامەزرێنەرانی کومیتەی بەرگری لە مافی ئاژەڵان، ئیرەجی قادری، لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ئەنجومەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر، لە ئەندامانی کومیتەی فەرهەنگی (گۆڤار، ماڵپەڕ، ...)، ئەندامی کومیتەی فێرکاری، سێ ئەندامی کاراو باوەڕ پێکراوی ئەنجومەن بوون.

ئەنجومەنی سەوزی چیا کە ١٢ ساڵە دامەزراوەو تەنیاو تەنیا کاری ژینگە پارێزی دەکا، لە لایەن فەرمانداری مەریوانەوە مجەوەزی فەرمی وەرگرتوەو بۆ هەموو کارەکانی گەرچی لە درێژەی پاراستنی ژینگەدا بوە، لە ئۆرگانە پێوەندیدارەکان ئیزنی پێویستی وەر گرتوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیا لە گوزارشێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی دایناوە، لەگەڵ پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە و باس کردن لەوەی کە کارەکانی ئەنجومەن تەنها ژینگە پارێزیەو نە هیچی تر و دڵنیایە لەوەی کە ئەو سێ ئەندامەی خۆی تووشی هیچ تاوانێک نەبوون، داوای لە دەسگا ئەمنیەکان کردوە کە بە زووترین کات ئەو سێ کەسە ئازاد بکات.

ئێمەش وەکوو، چالاکانی مەدەنی، رۆژنامەنووسان و سەرانسەری کۆمەڵانی ئازادیخواز داواکارین کە بە زووترین کات و به هیچ مەرجێک ئەم سێ چالاکە ژینگەپارێزە ئازاد بکرێن و دەسەڵات واز لە سیاسەتی ترس و تۆقاندی کۆمەڵگا بێنێت، کە بەم شێوەیە ژیانی هاوبەش لەگەلیدا بەرەو ئاراستەیەکی ناڕوون دەڕوات.

بۆ پشتیوانی کەردن لەم کەسانە دەتوانن ناوی خۆتان بۆ ئەم E-mail ـه بنێرن:

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1689
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy