كۆماری ئیسلامیی ئێران دوژمنی گه‌لی كورده!
له كه‌س شاراوه نیه یه‌كه‌م خوێنێك كه له سه‌ر ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران رژا، خوێنی كورد بوو كاتێ كوردی ئێران دوای ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی بهشهكانیتری گه‌لی ئێران دژ به حكومه‌تی دیكتاتۆریی حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌وی هاتنه ده‌ست و رووخاندیان، ته‌نیا چه‌ند مانگ دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژوییه و هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی، له سه‌ر فتوای شه‌خسی ئایهتوڵَڵا خومه‌ینی كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و خه‌ڵتانی خوێن كران و ئه‌م ره‌وته هه‌تاكو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه!
مه‌خابن كه مه‌لاكانی ئێران به دزینی شۆڕشی گه‌لانی ئێران رۆژ له دوای رۆژ ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی خۆیان به‌هێز كرد و ئێستاكه بوونه‌ته گه‌وره‌ی دیكتاتۆرانی ئه‌م سه‌رده‌مه، وه‌ك دیكتاتۆریی ئایینی كه ره‌شترین و دزێوترین جۆری دیكتاتۆرییه‌ته له مێژوودا.
گه‌رچی ئه‌م حكومه‌ته به درێژایی ته‌مه‌نی سی و دوو ساله‌ی خۆی له ناو ئێران، ده‌ست و په‌نجه‌ی سووره به خوێنی پێڕه‌وانی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له ئێران و هیچ خانه‌واده‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ی له گرتن و ئه‌شكه‌نجه و سێداره و جۆرهكانیتری سته‌م و سه‌ركوت بێبه‌ش نه‌كردووه، بگره هه‌نارده‌كردنی شه‌ڕ و تیرۆر و فۆندهمێنالیزمی ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران به‌رده‌وام به‌شێك بووه له سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی ئه‌م حكومه‌ته. عێراق وه‌ك نموونه‌ی زیندووی ئه‌م راستییه.
ئه‌وه‌تا دوایین خوێنیش هه‌ر خوێنی كورده كه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌م حكومه‌ته فاشییه ده‌ڕژێت و نزیكه‌ی مانگێكه ده‌ستی كردۆته‌وه به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ربۆیه كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كورد داوا له نووسه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات له «گۆڕه‌پانی نووسین»دا، وه‌ك گۆڕه‌پانێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌هێز دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، چالاكانه بێنه ده‌ست و به پێنووسی خۆیان فایلی تاوانه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵده‌نه‌وه و سیمای راسته‌قینه‌ی ئه‌م حكومه‌ته بخه‌نه روو.
هه‌ر له هێرشكردن بۆ سه‌ر كوردستان و قه‌تڵوعامی كورد له ساڵی 1979 هه‌تا قه‌تڵوعامی (30) هه‌زار زیندانیی سیاسی له ساڵی 1988!
له گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سێداره‌دانی ده‌یان هه‌زار خه‌باتكار و ئازادیخوازی ئێرانی هه‌تا تیرۆری هه‌زاران نه‌یاری ئه‌م رژێمه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران و به تایبه‌تی سه‌دان كورد و موجاهیدی خه‌لق له ناو خاكی عێراق!
له داخستنی ئاو به‌ڕووی خه‌ڵك و باراندنی ئاگر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ده‌ستخستنه ناو كاروباری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل!
له ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌تا سڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی له سه‌ر خاكی عێراق!
تا ده‌ركه‌وێت ئه‌م حكومه‌ته چه‌ند گورگه بۆ گیانی كورد‌و غه‌یره‌كورد و چه‌ند دڕه بۆ له ناوبردنی رۆڵه‌كانی گه‌ل و تا چه‌ند دوژمنه به مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراتیه‌ت له ناوچه‌كه‌دا.
له كۆتاییدا داوا له هه‌موو نووسه‌رانی كورد ده‌كه‌ین وێنه‌یه‌ك له وتاره‌كانیان بو ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه بنێرین:
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
له‌گه‌ڵ رێزماندا
كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كورد
30ی ته‌موز/جولای 2011
ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان":
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان وێڕای پشتگیری له‌و به‌یاننامه، ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته پێوهندیدارانهو هه‌ر بابه‌تێك كه دژی رێژیمی ئێران بێت.

