هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بەیاننامە سه‌باره‌ت به‌ داخستنی دووکان و بازاڕی شاری مەریوان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

mariwan_-_L_Z_2هەروەها کە ئاگادار بووین و ئاگادارین کۆماری ئیسلامی لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا کەوتووتە هەوڵ بۆ بە کردەوە دەرهێنانی یەکێک تر لر پلانی دژ بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی و داڕشتنی سزای ئیعدامی لوقمان و زانیار مورادی دوو کەس لە ڕۆڵەکانی شاری مەریوان کە ئێستا لە زیندانی ڕەجایی شاری تاران چاوەڕوانی مەرگی خۆیان و تێکۆشان و ئیعترازی ئێمە خەڵکی کوردستانن.

ئەم کردەوە ناڕەوایە لە لایەن کۆماری ئیسلامی واتە لە سێدارەدان و قوربانی کردنی ڕۆڵەکانمان، پلانی ژینۆساید و کۆمکوژی لە سەرخۆ و یەک لە دوای یەکی ڕۆڵەکانمانە کە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی تا وەکوو ئەمڕۆ درێژەی بووە و بیر و کردەوەیەکە کە لە زات و خوێنی ئەم ڕژیمەدایە. ئیعدامەکانی ساڵەکانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، ساڵ ٦٧ و هەروەها بە تازەیی لە سێدارەدانی مامۆستای بەرز و بەڕێزمان فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی و ئێحسان فەتاحیان، فەسیح یاسەمەنی، حوسێن خزری و ...، کوشتنی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ ئیسبات و سەلماندنی ئەوە کە کۆمکوژییەکی لە سەر خۆیە و لە بەین بردنی دەنگی حەقخوازانە لە کوردستان و چەوسانەوە و چاوترساندنی خەڵکە لە بلایەن ڕژیمێکدا کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاکوو ئێستا هیچ بنەما و مەشرووعییەتێکی لە ناو خەڵکدا بە تایبەت خەڵکی کوردستان نەبووە و ئەوەیشی سەلماندووە کە هەر لە سەرەتای دەسپێکردنی ئەم قوربانی و لە سێدارەدانانی ڕۆڵەکانی کورد، نە تەنیا خەڵکی کوردستانی چاوترسێن و بێ دەنگ نەبووە، بەڵکوو بە مان گرتنی سەرانسەری دژ بە لە سێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی بەرانبەر بەم کردەوانە پراکتیکێک و ئیستراتیژییەکی بە پێی هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی ناوخۆیی و مێژوویی خۆی نیشان داوە و هیچ کات لە بەرانبەر بەم کردەوانە نە دەترسێ و نە بێ دەنگیش دەبێ. بەڵام وادیارە کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ لە دوای ئەو هەموو ئیعتراز و مان گرتن و هەڵسوورانی چالاکەکانی کورد دژ بە ئیعدام بە گوێ کەڕ کردنی خۆی لە دەنگی ئیعترازی دوێنێی کوردستان جارێکی تر ئرمڕۆ گەرەکیە دوو کەس لە ڕۆڵەکانی ترمان لە سێدارە بدات و وامان پێ بڵێت کە نەهیچ بایەخێک بۆ گاینی ئێوە دادەنێین و نە گوێ گری دەنگی ئێوەین و تا دەستمان بگات لێتان دەکوژین و لە سێدارە دەدەین. واتە بە قسەی کۆامری ئیسلامی دوای مان گرتنی سەرانسەری کوردستان لە ساڵی ٨٩دا، ئێوە خەڵکی کوردستان مافی تەنانەت ژیانیشتان نییە و لە سێدارەدان حوکمی مەرگمان دەدات. بەڵام با کۆماری ئیسلامی چاک بزانێت کە بەم ردەوانە نە تەنیا بە پاوان خوازی و هژموونی خۆی لە کوردستان زیاد ناکات، بەڵکوو گۆڕی خۆی بە دەستی خۆی ئەکەنێت و ئێمە خەڵکی کوردستان هیچ کات لە بەرانبەر ئەم کردەوانە بێدەنگ نابین و دڵنیایشیان دەکەین کە دواڕۆژی ئەوانیش لە شەقامەکانی کوردستان دا کۆتایی دێت.

خەڵکی بە شەرەفی کوردستان هەر وەها کە ئاگادارین ئیعدامی زانیار و لوقمان موردای یەکێک تر لە بەرنامە و دەسیسەکانی کۆماری ئیسلامییە بۆ لە ناو بردنی ڕۆڵەکانمان. ئەو دوو کەسەش لە دوای نۆ مانگ ڕاگرتن لە تاکەکەسی و بە ئەشکەنجە ئەم تۆمەتەیان بە سەرا سەپاوە و هەموان دەزانن کە ئەم دوو کەسە بێ تاوانن و قوربانییەکی تری کوردستانن بۆ مانەوەی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی. بۆیە ئێمە چالاکوانان و خوێندکاران و خەڵکی ساری مەریوان، لە سێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی مەحکووم دەکەین و هەر وەها ڕاگەیاندنێ کە ێمان گەیشتووە ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار وەک مان گرتنی دووکان و بازاڕ ناوی لێ ئەبەین و پشتگیری ئەم مان گرتنر دەکەین و داوا لە تەواوی خەڵکی ساری مەریوان دەکەین بەرەو پیری ئەم بانگەوازە بڕۆن.

نە بۆ ئیعدامی زانیار و لوقمان مورادی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1037
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy