هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سیخوری کردنی بەرپرسی حیزبێک!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

rahim_-_sixori_2زۆر بە داخەوە ئاگادار بووم کە بەرپرسی حیزبێکی کوردی لە ئامریکا، راپۆرتێکی‌ لەسەر من بۆ "دەنگی ئامریکا" ناردوە کە گۆیا من بۆ تیشک کار دەکەم‌و ئەندامی حیزبم، لەو راپۆرتەش‌دا کۆمەڵێک وێنەی چالاکی سیاسیی‌و رێکخراوەیی لەگەڵ رێبەرانی حیزب‌و هاوڕێیانم‌دا، کە لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆم یان ماڵپەڕەکان وەریان گرتوە،‌‌ لە ڕاپۆرتەکەدا گونجێندراون‌.

ئامانج لەو کارەش ئەوە بوە کە نابێ ئەو ڕاگەیاندنانە من بۆ بەشداری کردن لە بەرنامەکانیان‌دا دەعوەت بکەن. هەڵبەت پێشتر لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی‌و ماڵپەڕەکانی سەر بەو دەزگا دەوزەخییە، ئەو کارەیان دژ بە من‌و زۆر تێکۆشەری دیکە کردوەو دەیکەن‌و لەوانیش هەر ئەوە دەوەشێتەوە...

پێویستە بێژم کە ئەم جۆرە کردەوانە هیچ کاریگەریەکی لەسەر کاری من لەو ڕاگەیاندنانە نەبوەو نیە!. بەڵام بە داخەوەم کە کوردێک، ئەویش لە پلەی بەرپرسی حیزبێک‌دا کردەوەیەکی ئەوتۆی لێدەقەومێ...

بەش بە حاڵی خۆم هیج کاتێک ڕابردووی خۆم نەشاردۆتەوەو هەمیشەش بە شانازیییەوە باسم لێکردوەو باسی لێوە دەکەم‌.

تەنانەت چەند جارێک هەر لە دەنگی ئامریکاو لە هەر دوو بەشی کوردی‌و فارسی، وەکوو رۆژنامەوانی تەلەویزیۆنی "تیشک"، یان نووسەری رۆژنامەی "کوردستان" ناسێندراوم. ئەمانەش وێرای کار کردنم لە رادیۆ دەنگی "کوردستان"، هەمووی لە پێشینەی کاریم‌دا گونجێندراوەو هۆکاری بەرەو پێش چوونم بوەو فەخریان پێوە دەکەم‌و بۆ شاردنەوە نابن!.

بەڵام من تاکوو ئێستا بە نوێنەرایەتی هیچ حیزب‌و لایەنێک هەڤپەیڤینم لەگەڵ هیچ ڕاگەیاندنێک نەکردوەو ئەوەی باسم کردوەو دەیکەم، لێکدانەوەو بۆچوونی خۆم بوە کە هەر هەمووی بۆ داکۆکی کردن لە ویست‌و ئامانجەکانی کوردو پردە لادان لەسەر ئەو ستەم‌و زۆرداریانە بوە کە لەسەر خەڵکی وڵاتەکەمانە. بە خۆشییەوە لەم بەستێنەدا هیج کاتێک لە لایەن نەتەوەی کوردەوە مواخیزە نەکراوم‌، بە پێچەوانەوە سوپاس‌و دەست خۆشانەم لێکراوەو ئەمەش پاڵپێوەنەری پترم بۆ درێژەدان بە کارو ئەرکەکانم لەو مەیدانەدا بوەو هەیە...

جێگای بە بیر هێنانەوەیە کە ساڵی ٢٠٠٦، لەگەڵ دەست بەکار بوونی تەلەویزیۆنی "تیشک"، من بارگەو بنەم لە سوئێدەوە بۆ پاریس گواستەوەو لەو پێناوەدا دەستم لە خوێندن‌و ژیانی ئاسایی هەڵگرت‌و بە شێوەیەکی یاسایی لە شاری پاریس لە وڵاتی فەرانسە گیرسامەوەو لە تیشک تی‌ڤی دەست بە کار بووم.

کەچی بە داخەوە، ئەو کاتیش کەس یان کەسانێک لە ئیدارەی کار لە وڵاتی سوئێد، راپۆرتێکی درۆیان لێدابووم‌ کە گۆیا من بۆ پرۆژەیەکی ئامریکایی کار دەکەم‌و مووچەی مانگانەم بە هەزاران هەزار دۆلارە، گۆیا بۆ ئەوەی باجی ساڵانە نەدەم ڕادەی داهاتەکەم ئاشکرا نەکردوە، ئەوە لە حاڵێک‌دا بوو کە ئەو کات هیچ چەشنە داهاتێکم نەبو، بەڵام پاش لێکۆڵینەوەی وردی لایەنە پێوەندیدارەکانی وڵاتی سوئێد، راستییەکە ڕوون بوویەوەو وەکوو کورد دەڵێت: "زستان رۆیشت‌و ڕوو ڕەشی بۆ خەڵوز مایەوە".

بە خۆشییەوە ئاگادار بووم کە بەرپرسانی ئەو حیزبە، پاش ئاگادار بوون لەم هەنگاوە چەوتەی بەرپرسەکەیان لە ئامریکا، ئەو کەسەیان لە پۆستەکەی دوور خستۆتەوە کە ئەم هەنگاوە بە باش دەزانم‌و پێم وایە کە کارێکی باشیان کردوە...

ئێستا کە بە خۆشییەوە ڕەوتی لێک نزیک بوونەوەو دۆستایەتی نێوان تاک‌و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی گرتوەو وردە وردە سەهۆڵبەندانی نێوان رێکخراوەکان دەتوێتەوە، ئەوەتا دەنگ داگۆڕینی چەند ساڵەی ئێمەو هاوڕێیانی پێشوومان، جێگای خۆی داوە بە هاتوچۆو یەکتر دواندن، بە پێویست نازانم کە زۆر لەسەر ئەم باسە بدوێم...

تەنیا ئامانج لە ئاشکرا کردنی ئەم کارە دزێوە ئەوەیە کە دەبێ هەموومان بەر بەوە بگرین تاکوو کاری سیاسیی‌و رێکخراوەیی تێکەڵ بەو دیاردە نزم‌و سووکانە نەبێت‌، چوونکە ئەمە بێ گومان زیان بە هەموو لایەکمان دەگەێنێ‌و لە کەسایەتیمان وەکوو کورد، کەم دەکاتەوە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1538
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن azad, January 12, 2013
هیچ نیە دەتەوێ ناوت بکەوێتەوە ناو ناوان. بە یەکگرتنەوە دێمەکراتەکان ئیتر جێگە کسانیکی وەک تۆ ....هاهاهاها

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy