هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

نامەیەکی سەرئاوەڵە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pkk-bo_hezbakan_2هاوڕێیان سڵاوێکی گەرم

وەک ئاگادارن لە چەند حەتووی ڕابردوودا لە راگەیاندنەکانی لقی رۆژهەڵاتی کوردستانی پێ کاکا هێرشێکی زۆر کراوتە سەر کەسایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ڕابردووی سیاسی ئەو پارچەیە لە کوردستان و هەر وەها تەنانەت لە رێگەی ئەو راگەیاندنانەوە هێرش کراوەتە سەر ئەو کەسانی کە لە رایەڵەی کۆمەڵایەتیەکان ڕخنە لە سیاسەتی پێ کاکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرن.

ئێمە کۆمەڵێک خوێندکار و چالاکی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو باوەرەداین کە بە بێ هیچ ڕووبینیەک دەبێت بگوترێت کە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ڵێدوان و ڕاگەیاندراوانە لە لایان لقی رۆژهەڵاتی پێ کاکاوە دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:

١: پێ کاکا دەیەوێت بە ساز کردنی شەرێکی راگەیاندن دوژمن یان ئەویترێک لە بەرانبەر لقی رۆژهەڵاتیەکیدا بێنێتە ئاراوە و لەو رێگەیەوە لاینگرانی و ئەندامانی سەرقاڵ کات هۆکاری ئەو ویستەش دەگەرێتەوە سەر بنەماکانی پێ کاکا ئەو حیزبە بنەماکانی چالاکی خۆی لەسەر چالاکی چەکداری داناوە و بەردەوام خۆی لە بەرانبەر ئەویتر دادەنێت ئەویترێک کە زۆر درندەیەو تەنیا دەبێت لەناو بچێت.

دیارە ئەو حیزبە هەر بە پێی ئەو بنەمایانەش لقی رۆژهەڵاتی خۆی دامەزراندەوە وەک هەموو ئاگاداریشن لە پاش رێکەوتنی جاسووسان لقی رۆژهەڵاتی پێ کاکا هیچ چالاکییەکی چەکداری نەبووە و ئێستا بە تەواوی کەوتۆتە پەراوێزەوە

ئەو حیزبە پاش رێکەوتنی جاسووسان رێگەی پێنادرێت بەرانبەرەکەی یان ئەویترەکەی کۆماری ئیسلامی دانێت و ئەوەش واتای ئەوەی هەیە کە دەبێت بە دوای ئەویترێکی دیکەدا بگەرێت بۆیەش لەو هەوڵەدایە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەرانبەر و ئەویتری خۆی پێناسە بکات.

٢: دووهەمین هۆکاری ئەو جۆرە لێدوانانە هۆکاری ناوچەیی هەیە، ئەو هۆکارە دەگەرێتەوە سەر پیوەندی نێوان پێ کاکا و کۆماری ئیسلامی ئەو حیزبە هیچ کات نکۆڵی لە ئەو پەیوەندیە نەکردووە.

کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا کە "دیپلۆماسی تێرۆری" گرتۆتەبەر بەو واتایەکە ئەو رەژیمە دەیەوێت لە رێگەی ئاڵۆزکردنی ناوچەکەو و بەتایبت بە شێوەی ناراستەخۆ لە رێگەی بەکار هێنانی گروپە تێرۆریستیەکان و ئەو گروپانەی کە پەیوەندیان لەگەڵی هەیە ئالۆزییەک لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بنێتەوە بۆ دوو ئامانج:

١: بۆ ئەوەی ئەگەری هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران کەم کاتەوە

٢: هۆکاری دووهەم ئەوەیە کە لەو رێگەی ئالۆزینانەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بارەدۆخی ئەو ناوچەیە بەرو گرژی بەرێت هەتا گروپە دەمارگرژەکانی رۆژهەڵات کۆسپێک بن لەسەر رێ گروپە دیمکراسی خوازەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا.

"دیپلۆماسی تێرۆری" کۆماری ئیسلامی یەکێ لە هۆکارەکانی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە لیدوان و راگەیاندنانیە لە لایان پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، بە واتایەکیتر ئەو جۆرە لێدوانانە برەودان و یارمەتیدان بە "دیپلۆماسی تێرۆری" کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە دا ئەو سیاسەتە چون دەتوانێت لە کورت خایەندا هاوکات لە گەڵ بەرژەوەندی پێ کاکا و کۆماری ئیسلامیدا دا بێت. چاوروان دەکرێت کە پێ کاکا لە برودا بە ئەو جۆرە دیپلۆماسیەدا یارمەتی کۆماری ئیسلامی بدات.

هاورێیان چاوڕوان دەکرێت لە هەلێکی ئاوا ناسکدا و بە پێی ئەرکێکی نیشتمانی کە لە ئەستۆی حیزبە کوردستانییەکانە رێگە نەدرێت کە شەری ڕاگەیاندن سازبێت و هەر بەو پێیەش باشترین هەڵوێست بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو لێدوانانە کە بۆ گرژ کردنی بارەدۆخی کوردستان دەدرێت بێدەنگییە.

ڕوونە کە شەری ناخۆی کوردستان لە سەدەی ڕابردوودا لە لێدوانی توندوتیژی لایەنەکانەوە دەستی پێکردووە و لە راستیدا سەرەتا شەری راگەیاندن بووە و دواتر ئەو شەرە چۆتە قۆناغی چەکدارییەوە.

هەر بەو پێیە لە هەڵی ئاوا ناسکدا تکایە بێ دەنگی بکەنە چەکێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رێگەمەدن کە ئەو جۆرە لێدوانانە ئاوری شەرێک خۆش دەکات کە لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامیی داییە و دژ بە بەرژەوەندی نەتەوی کوردە

لەگەڵ رێز و سڵاوی دووبارەدا

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1245
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن رۆژان, December 26, 2012
Sekrt xwardba grantr bwy nwsery babet. pjak beheztryn parte le uasty rojhelati kurdstan da . ewe lawaziekani xotan bem shiwaze desharnewe em herekete kone
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kermashan, December 26, 2012
vala nazanem kam kasaitayana bas dakan kam tekoshahn kam khezmatan ba rojhelat kerdva bejoz ghesai ghor v doro va shari berakozhi v khod shirini bo kori pahlavi v saltanat talabakan chitan kerdva

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy