هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

یەلدای كوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

یەلدایەكی دیكە هات. شەوی لە دایكبوونی نوور و رووناكی، شەوی خۆڕاگری لە بەرانبەر شەیتان، شەوی ئاوابوونی رەشی و ترووسكەی رووناكی.

لە كولتووری دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناڤین و بە تایبەت لە مێژووی كەونارای خەڵكانی دەشتی ئێران، ئەم شەوە، واتا شەوی یەلدا، خاوەنی گرنگییەكی تایبەتە.ئەبوو رەیحانی بیروونی لە پەرتووكی الباقیە، ل 255، رۆژی یەكەمی بەفرانباری بە "خۆر" ناوزەد كردووە. هێندێك لە پەرتووكەكانی كۆنی ئێرانی ئەم رۆژە بە " خور روز" یان خۆر رۆژ ناو دەبەن. بە باوەڕی ئەوان لەم شەوەدا واتا درێژترین شەوی ساڵ، رووناكی بە سەر تاریكدا زاڵ دەبێت و ساڵی نوێ دەست پێدەكات، بەم پێیەش سەرەتای ساڵ بە دەسپێكی وەرزی سەرد واتا یەكەمی به فرانبار دەست پێدەكات.

 

keyhan_-_yalda_2


یەلدا، یەكێك لە خوداكانی پیاوی ئێرانیەكانی كەونارایە، كە لەم شەوەدا دەڕواتە شەڕی شەیتان یان تاریكی و بە سەرتاریكدا زاڵ دەبێت و خەڵكی ئاسایی دەپارێزێت. هەر بۆیەش رۆژی دوای شەوی یەلدا لە ئێرانی كەونارادا، رۆژی یەكسانی مرۆڤەكان ناو نراوە. لەم رۆژەدا كۆی خەڵك جلی ئاسایی لە بەر دەكەن و هیچ كەس مافی ئەوەی نیە فەرمان بە سەر كەسدا دەربكات و شەڕ و خوێن ڕشتن و تەنانەت كوشتنی مەڕ و مریشكیش لەم رۆژەدا قەدەغە بووە.یەلدا شەوی لە دایكبوونی رۆژ یان سەركەوتنی خۆر بە سەر تاریكدایە.رۆژ درێژتر دەبێتەوە و شەویش هێدی هێدی كورتتر.

بەڵام یەلدای كوردستان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی خەڵكی كوردستان خاوەنی واتا و مانایەكی دیكەیە.یەلدای كوردستان ئیدی چەمكێكی هاوردە و بێگانە نیە، یەلدای كوردستان تایبەت بە كوردستانە. یەلدایەك بە بەرزایی ئارارات، بە سەرسەوزی زاگرۆس، بە سپیی بەفری شاهۆ و ئاژاوان، یەلدایەك بەرین وەكوو پێدەشتەكانی ماهیدەشت و قوروە، یەلدایەك بە مەزنایەتی كێلەشین، ئاربابا و كۆساڵان، یەلدایەك بە ئاوەدانی شنۆ و هەورامان و یەلدایەك بە سەربەرزی ئیلام و ئابدانان و كرماشان.

یەلدای كوردستان ئیدی چەمكێكی نامۆ و بێگانە لە گەڵ ئەم خەڵكە نیە، یەلدای كوردستان ئیدی گرێدراوی ئەفسانەكان نیە. یەلدای كوردستان یەلدای بەرهەست و واقعیەتە، نەك خەون و ئەفسانە. یەلدای كوردستان ساڵرۆژی لە دایكبوونی پیاوێكە لە خێڵی رووناكی، پیاوێك لە سەرزەمینی ئەهورایی، پێغەمبەرێك لە رەگەزی ئاشتی و تەبایی. كوردستان ئاوسە و لە شەوی یەلدای ساڵی 1309ی زایینی، منداڵێك لە رەگەزی نوور و هەتاو چاو بە دوونیا هەڵدەهێنێ. كوردستان ئاوسە و لەم شەوەدا منداڵێك لە ئامێز دەگرێت كە ساڵانێك بوو بۆ هاتنی چاوەڕوان بوو. منداڵێك لە رەگەزی ئاشتی، چاكەیی و نوور و منداڵێك لە سەرزەمینی هەتاو.خۆر رۆژ یان رۆژی خۆر ، رۆژی تروسكەی ئەستێرەیەكی پرشنگدار لە قوڵایی دلی شەوی رەشی كوردستانە.ئەستێرەیەك كە بە هاتنی كوردستان سەری بەرز كرد و شانازیی بە خۆی كرد.

یەلدای كوردستان، لە دایكبوونی مرۆڤێكە لە رەگەزی هەرمان، مرۆڤێك كە هات و نەڕۆیشت و هیچ كاتیش ناڕوات، مرۆڤێكە كە بوونی هەمیشەییە. مرۆڤێك كە بوو بە رێباز، مرۆڤێك كە بوو بە رێگایەك بەرەو هەتاو. مرۆڤێك كە مەعریفەی بەخشی، مرۆڤێك كە رێگەی دەناسی، مرۆڤێك كە ئامۆژگارییەكانی لە جینسی زانست بوو، مرۆڤێك كە هزری بە بنەما دادەنا.

مرۆڤێك كە رێزی لە مرۆڤایەتی مرۆڤەكان دەگرت، مرۆڤێك كە حەزی دەكرد تەنیا مرۆڤ بێت و ئیدی هیچ. مرۆڤێك كە لە گەڵ لە خۆبایی بوون و خۆبەزڵ زانی نێوانی نەبوو. مرۆڤێك كە بە دەمارگرژی و بەرچاوتەنگی بیروڕا رووی خۆشی نیشان نەدەدا. مرۆڤێك كە دەروەست بوو، دەروەست بە ئازادی و كەرامەتی مرۆڤایەتی. یەلدای كوردستان، ساڵڕۆژی لە دایكبوونی عەبدۆرەحمانی قاسملووە. رێبەرێكی هەرمان. رێبەرێك كە تێپەڕبوونی زەمان زیاتر لە جاران قووڵایی ئەندێشەكانی بۆمان روون دەكاتەوە.رێبەرێك كە گەورە بوو و گەورەیی لە سەر زەوی قورسایی دەكرد.رێبەرێك كە رێبەر مایەوە و رێبەریش دەمێنێتەوە.

یەلدای كوردستان، شەوی لە دایكبوونی مرۆڤێكە كە بوو بە ئاڵاهەڵگری خەبات و تێكۆشان دژی رەشی و تاریكی.مرۆڤێك كە بنەماكانی تاریكی ناسی و چەكی خەباتی دیاری كرد. رێبەرێك كە بە چەكی ئاشتی بۆ شەڕ لە گەڵ تاریكی رۆیشت و بە خۆینی خۆی جەستەی تاریكی ئاشكرا كرد.یەلدای كوردستان، شەوی لە دایكبوونی مرۆڤێكە لە خێڵی خۆرەتاو كە پەیامنێری ئاشتی بۆ مرۆڤایەتی بوو، یەلدای كوردستان شەوی لە دایكبوونی قاسملوویە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1198
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Ali Bazyar, December 21, 2012
يک پيشنهاد مذاکره
از جانب قصابان
در جزيره اي از توحش
در قلب اروپا
يک مسلخ
يک داغ ننگين
بر پيشاني ليبراليسم غرب

يک بايد!
پايان زندگي!

يک دو راهي
يک کوه استرس
يک همسر و يک خانواده
يک آرزوي بزرگ
يک عشق به زندگي
يک عمر تلاش براي آموختن
يک کوله بار از دانايي
يک آينده روشنتر از آفتاب پيش رويش اما؛

يک تعهد!

آوار مظلوميت و معصوميت يک ملت،
يک باور ناب به ارزشهاي زيباي بشري،
يک اراده،
يک تکان
يک قدم
يک رشته کوه از نجابت و اصالت
يک قطره از شهد شهامت ياران شهيدش
عصاره آزادگي

يک تف به پيشاني جنگ و توحش و تجاوز
يک سجده به پيشگاه صلح و صفا و آرامش،

يک صليب
يک خاطره از صلابت پيشوا

يک بلندا و يک سر
يک سينه بي سپر

رفت و پيوست
با خون آفتاب
...
..
.
بازيار
تو به هيزي نامري مردن له ئاستت کويله يه.

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy