مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌و مانگه‌ی كه تێیدا رێز له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌گرین. رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی هه‌موو ساڵێ وه‌ك رۆژی رێزگرتن له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناودێر كراوه.
پێشمه‌رگه ئه‌و ڕۆڵه به جهرگو به هه‌یبه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه له ناخی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان ده‌ورو ڕۆڵێكی گه‌وره‌و به‌رچاوی هه‌یه.
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1324ی هه‌تاوی خه‌ڵكی خه‌باتگێر و رزگاریخوازی كوردستان به گشتی‌و به تایبه‌تی خه‌ڵكی خه‌باتگێری شاری مهابادی پایته‌ختی مێژوویی كۆماری كوردستان له هه‌نگاوێكی شۆڕشگێرانه‌دا ده‌زگا سهركۆتكهرهكانی رژیمی په‌هله‌ویان تێك پێچاو شاره‌وانی ئه‌و شاره‌یان كه وه‌ك دوایین بنكه‌ی نه‌یارانی كورد بوو چه‌ك كرد و ئاڵای پیرۆزی ئاشتیان له سه‌ر به‌رزایی بینای شاره‌وانی هه‌ڵكرد و پهیامو ره‌وتێكی شۆڕشگێر و ئاشتی خوازییان سه‌ردا كه تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه.
له ساڵی 1363ی هه‌تاویدا، حیزبی دایك، حیزبی داهێنه‌ری ناوی پێشمه‌رگه، واته حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دیسان ڵاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینی دیكه‌ی به ڵاپه‌ره زێڕینه‌كانی خۆی زیاد كرد‌و وه‌ك حیزبی هه‌موو چینوتۆێژهكانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و بۆ به‌رز راگرتنی خهباتو به‌رخۆدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له بڕیارێكی مێژوویی دا رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1363ی وه‌كو رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دیاری كرد.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نگرانی ئاشتی‌و دێموكراسی له‌و كاته‌وه تا ئێستا له هه‌موو باردۆخێكی سهختو گراندا رێز له ناو و رۆژی پێشمه‌رگه ده‌گرن. رێز له خهباتو خۆبه‌خت كردنی ڕۆڵه‌یه‌كی خۆیان ده‌گرن كه به‌بێ هیچ چاوروانیهك حازره هه‌موو ژیانی خۆی و ته‌نانه‌ت گیانی خۆشی فیدای ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات.
به‌لام پێشمه‌رگه كێیه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له چوار ده‌وری ئه‌م نیشتیمانه له‌ت لهتكراوهدا و بگره له سه‌تحی جیهاندا رێزی لێده‌گرن ؟!
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و چه‌كداره شۆڕشگێره‌ی كورده كه له شاخه‌كانی زاگرۆسی مه‌ڵبه‌ندی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له داوێنهكانی زاگرۆس دا سروودی ژیان‌و دێموكراسی سه‌رداوه. پێشمه‌رگه ئه‌و كه‌سه‌یه كه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانی خۆی له پێناو رزگاری و ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا به‌خت دهكاتو به‌بێ هیچ ستارگهههك به شه‌وو رۆژ له پێناوی دۆزه ره‌واكه‌ی خه‌بات ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت به كورتی له سه‌ر جیاوازی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ چه‌كدارانی دیكه بدوێن‌و تایبه‌تمه‌ندیه به‌رزه‌كانی پێشمه‌رگه باس بكه‌ین ئه‌وا لاپه‌ڕه‌كانی مێژوویی خه‌باتی خۆێناوی گه‌لی كورد كه به ده‌یان ساڵه پێشمه‌رگه خۆی به‌خت ده‌كات دێنه قسه‌و پێشمه‌رگه وه‌ك شۆڕشگێرێك كه له پێناو رزگاری‌و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ژێر چه‌پۆكی داگیركه‌ران‌و خۆێنرێژان خه‌بات ده‌كات ده‌ناسێنن. پێشمه‌رگه ئینسانێكی كوردی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته كه بۆ به‌رابه‌ری ئینسانهكانو جێگر كردنی یاسا دێموكراتیكه‌كان و سڕینه‌وه‌ی زۆڵم‌و زۆری سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد خه‌بات ده‌كات.ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشگێڕانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌نه كه پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك ئینسانێكی جێی متمانه كه بۆ ئالۆگۆڕی قوڵی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له نیشتماندا پێشان دهداتو پێشمه‌رگه‌ی به‌و راده‌یه خۆشه‌ویست كردووه.
خهباتو ڕۆڵی پێشمه‌رگه هیچ كاتێك كه‌م نه‌بووه و ئه‌گه‌ر له رابردوودا به هۆی ئه‌و شه‌ڕه كه كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا سه‌پاندو به ناچاری‌و ته‌نیا بۆ به‌رگری پێشمه‌رگه ده‌ستی بۆ چه‌ك برد‌و دیفاعی له مان‌و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه خه‌باتێكی دیكه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ده‌ست پێكردووه كه زۆر له خه‌باتی شاخ كه‌متر نیه! ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له مه‌یدانه جۆراجۆره‌كانی خه‌باتی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی له جه‌رگه‌ی خه‌بات دان‌و له سه‌نگه‌ره‌كانی زانست‌و خۆ پێگه‌یاندن، ئه‌و ئه‌ركه مێژوووییه كه له سه‌ر شانیانه به‌رێوه ده‌به‌ن.ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه له مه‌یدانه‌كانی دیپلۆماسیدا و له نێو جه‌رگه‌ی زانستگاكانی ئێران‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌و ترس‌و خۆفه له نێو پێشمه‌رگه‌و خه‌باتی نۆێو سه‌رده‌میانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه رژیمی چاوترسێن كردووه و رژیمی له هه‌مبه‌ر ئیراده‌ی پۆڵاینی خۆیدا به چۆكدا هێناوه.
له هه‌مبه‌ردا خه‌باته ره‌واكه‌ی پێشمه‌رگه و ئاراسته‌ی درۆستو به‌رحه‌قی ئه‌م خه‌باته و خۆ دوورگرتن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ناره‌وا له هه‌مبه‌ر داگیركه‌رانی دڵرهقو خۆێن رێژ، بۆنه‌ته هۆی ئه‌وه كه خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه له جیهانی مۆدێرنی ئه‌مرۆدا به خه‌باتێكی ئازادیخوازانه و سه‌رده‌میانه كه ته‌نیا به‌ختیاری ئینسانه‌كان ئامانجیه‌تی قه‌بوول بكرێت‌و پشتیوانی له داخوازه ره‌واكانی ئه‌و شۆڕگێره بكرێت. ئه‌گه‌ر به وردی چاو له قۆربانی دان‌و خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین، ده‌بینن كه ئه‌و هێزه‌ی كورد ته‌نیا له رۆڵه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پێكهاتوون كه به ویستی خۆیان بۆ خه‌بات له هه‌مبه‌ر داگیركه‌ران چه‌كی شه‌ره‌فیان له شان كردووه و به بێ هیچ ئیدعایهك ئه‌و ئه‌ركه‌یان وه‌ئه‌ستوو گرتووه‌و خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه‌ش هیچ كاتێك دوایی پێنایێتو له دوا رۆژی ئازادی كوردستاندا ده‌ورو و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی خۆێناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و پارێزگاری له به‌ها ئینسانیه‌كان له ئه‌ستوو ده‌گرێت.
له كۆتایی دا سڵاو ده‌نێرم بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پیرۆز بێ 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

