هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مسته‌فا هیجری‌‌و خالید عه‌زیزی‌‌و پێداگری‌ له‌سه‌ر هاوهه‌ڵوێستبوون

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 22ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1391، 12/12/2012، كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوه‌ڕۆ، له‌ دوای‌ 6 ساڵ‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك كادرو پێشمه‌رگه‌ له‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ڕێز مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران سه‌ردانیانی‌ كرد.

 

hawhalwest_2


له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌یئه‌تی‌ حیزبی‌ دێموكرات بریتی‌ بوون له‌ مسته‌فا هیجری‌ سکرتێری گشتی، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جیگری سکرتێر و محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری و که‌ریم په‌رویزی، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، شاهۆ فه‌رازمه‌ند و دارا ناتق، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌.

ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێكه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رستیی‌ به‌ڕێز خالید عه‌زیزی‌ پێشوازییان لێ‌ كرا.

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" پێوه‌ندی‌ به‌ كه‌سێكی‌ به‌شدار له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ كرد‌و ئه‌و كه‌سه‌ روونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ چوارچێوه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی‌ بوون له‌ باسكردن له‌ رووداوه‌ سیاسییه‌ جیهانی‌و ناوچه‌ییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌رچی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و دابڕانه‌ كیشه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێ‌ به‌رامبه‌ر به‌ رووداوه‌كان هاوهه‌ڵوێست بن‌و پێداگری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ سیاسیی‌‌و غه‌یره‌ سیاسی‌یه‌كان له‌سه‌ر مه‌سایلی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ خاوه‌نی‌ گوتارێكی‌ یه‌كگرتوو بن‌و پرسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌‌و بڕیارێكدا هێڵی‌ سوور بێت‌و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر مافه‌ نه‌ه‌وایه‌تییه‌كان پێداگر‌و هاوهه‌ڵوێست بن.

سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێوندی‌ نێوانیان‌و ئه‌گه‌ره‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"ی‌ راگه‌یاند كه‌ بۆ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێوه‌ندی‌‌و باسكردن له‌سه‌ر دانیشتنیان سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كادر‌و پێشمه‌رگه‌، هه‌یئه‌تی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌‌و ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ته‌نیا پێوه‌ندی‌ به‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان‌و هاوهه‌ڵوێستی‌ به‌رامبه‌ر به‌ رووداوه‌كان بووه‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1444
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy