هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

نابێت بە دەست لە کار کێشانەوەی وەزیرێک کۆتایی بە پڕۆسەی شەرمەزار کردنی کۆماری ئیسلامی بهێنرێت!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

aritma__-_mad_2منداڵان خۆشترین میوەی هەر باخێکن، جوانترین وەرزی هەر ساڵێکن، باشترین مرۆڤی هەر ماڵێکن، گوێ کراوەترین ئینسانی هەرکۆمەڵ و سەردەمێکن، هەر بۆیە دەبێت بە شایستەوە هەڵسوکەوتیان لە گەڵ بکرێت و بەڕێزەوە لە گەڵیان بدوێیت و وەک گوڵ دەستیان بە سەر دا بکێشیت.

لە یەک و دوو ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێ لە کوردان خوازیاری دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری پەروەردەی ئیران بوون، لە بەر ئەوە کە کەمکاری لە پێداویستیەکانی پێویست بە کوژانەوەی ئاگرەکە کراوە و هەروەها نەبونی کەرەستەی بەکەڵک و ستاندارت لە قوتابخانەکە.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە یەک و دوو شتێ ڕوون بکەمەوە و هەروەها هۆکاری کەمکاری و خۆ خڵافندەکانی وەزیری پەروەردە لەو بوارەدا ڕوون بێتەوە.

یەک، ئەوە سیاسەتی کۆماری ئیسلامییە کە ڕێگا لە دابینکردنی کەرەستە ستاندارد و بەکەڵکەکان بۆ قوتابخانەکانی کوردستان دەگرێت، دوو، حکومەتی فاشیست و توتالیتاری ئێران نایهەوێت کە گرنگی بە بواری پەروەردە، خوێندن و خوێندنەوە لە ناوچە کوردنشینەکان بدرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێکە ڕێگای دژایەتی کردنی کوردی لە پێش گرتووە، بە هەموو شێوەیەک و لە هەر ڕێگایەکەوە بواری بۆ ڕەقسابێت درێخی نەکردووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرای هەیە لە مەڕ پرسی خوێندن و پەروەردە لە کوردستان، ئەو سیاسەتەش بە چەند ڕەهەندێک دا تێپەڕ دەبێت کە لە هەمویان گرینگتر ئەوەیە کە خوێندنگاکان و قوتابخانەکانی کوردستان ببێتە دۆزەخ و جەهەنم بۆ لاوان و خوێنکارای کورد.

سوتاندنی قوتابخانەکان لە کوردستان کاریگەری نگەتیڤ لە سەر مێشک و دڵ و دەروونی خوێندکاری کورد دادەنێت کە لەوانەیە ببێتە هۆکاری ئەوەش کە بەشیک لە منداڵانی کورد لە خوێندن و بۆ قوتابخانە ڕۆیشتن دوور بکەونەوە و ترس و تۆقاندن بباتە نێو هزری منداڵی کورد.

مێژوو و بەرە پێشەوەچون یان مێژوو و هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ پێگەیشتن و پێشکەوتن هەمیشە پێوەندیەکی بتەویان پێکەوە هەبووە و دەورێکی کارامەیان لە ژیانی مرۆڤەکان گێڕاوە، هەر بۆیە لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێک مرۆڤ هەوڵ دەدات کە هۆکاری گرفتەکە یان پێکهاتی پێشهاتەکە بۆ خۆی ڕوون بکاتەوە.

ئەوەش وامان لێ دەکات کە پەنا بۆ مێژوو و پێداچونەوە بە ڕووداوەکانی ڕابردوی خۆماندا بکەین. مێژووش پێمان دەڵێت کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتانی هاتنە سەرکاری لە هەمبەر کوردستان چی بوو!

بێگومان هەمومان وڵامی ئەو پرسیارە دەزانین، ئەویش ئەوە بوو کە سیاسەتی قڕ کردن، ئاگردان و وێرانکردنی گوندەکانی لە پێش گرت، خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردیش لە دەسپێکی شۆڕشی ئێران تەنیا بەهانەیەک بوو بۆ وێران کردنی گوندە کوردستان.

بە پێی سەردەم سیاسەتی ڕۆژیش دەگۆڕدرێت و ئاڵوگۆڕی پێویستی بە سەردادێت. لەوانەیە ئیستا نەتوانێ بەو شێوەیە گوندەکانی کوردستان وێران بکات، بەڵام خۆ دەتوانێ بە پێشگیری کردن لە ئاوەدان کردنەوە و بوار نەڕەقساندن بۆ دانانی کەرەستە و پێداویستی پێویست ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێنی وەک سوتاندنی قوتابخانەیی گوندی شێناوێ بوخوڵقێنێ.

 

bazyar_-_wazir_2


دیارە ئەو کۆمەڵە نوسەر و ڕۆژنامەنویسە ئامانجەکەیان پاک و پاراوە، بەڵام لە فەلسەفەی ڕووداوەکەیان کەم کردووەتەوە. ئەو ڕووداوە تەنیا پێوەندی بە وەزیری پەرەوردە و خوێندن و فێرکردن نییە، بەڵکو ئەوە سیاسەتی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، دەبێت ئێمە هەوڵ بدەین ئەو سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لەقاو بدوین و بە دەست لە کار کێشانەوەی ئەو وەزیرە کۆتایی بە هەوڵەکانی خۆمان بۆ ئاشکراکردنی سیاسەتە چەوتەکانی ڕژیم نەهێنین.

بەڕاستی ئەوە جێگای پرسیارە بۆ من کە ئەو بەڕێزانە داوایان کردووە ئەو وەزیرە بێدەسەڵاتە دەست لە کار بکێشێتەوە! وا دیارە لە کوردستان ژیان ناکەن و جیایی خستنە نێوان پێکهاتەکانی ئێران هەست پێناکەن.

بە دەست لە کار کێشانەوەی ناوبراو چارەسەری سوتاوەکان ناکرێت و زام و برینی دایک و باوکی منداڵە لێقەوماوەکانیش ساڕێژ نابێت. من پێم وایە کە هیچ هەوڵیک بۆ دوو بارە نەبونەوەی ڕوداوی لەو چەشنەش لە ئارادا نییە.

ئێمە وەک هاونیشتیمانانی ئەو منداڵانە دەبێت هەوڵی خۆمان بۆ ئەوە بخەینە گەڕ کە ڕووداوەکە وەک پێشهاتێکی ئاسایی و سروشتی چاوی لێ نەکرێت و کاربەدەستان و سیستمی سیاسی ئێران ببەینە ژێر پرسیار.

کاریگەری ڕوداوێکی لەو چەشنە لە سەر لەش و لاری ئەو منداڵانە دەمێنێتەوە و زامنی نێو دەروونیان بۆ هەمیش کولاوەیە، بۆیە شایستەی ئەو کچ نازدار، جوان و شیرینایە ئەوە نییە کە بە زوترین کات لە بیر بچنەوە و بە دەست لە کار کێشناوەی کەسێک یان بەرپسێکی کۆتایی بە پڕۆسەی شەرمەزارکردنەکە بێت.

دەبێت ئەوە بە بونیادە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی منداڵ پارێزانی جیهان بسەلمێنین کە منداڵی کورد لە قوتابخانەشدا دوچاری هەڵاوردن و جیاخوازی دەبنەوە.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1012
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy