بەریز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکار و قوتابیانی سووتاوی قوتابخانه‌ی شیناوێى گوندی شێناوێی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕبڕی.
ده‌قی په‌یامه‌كه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
هه‌واڵى ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ى قوتابخانه‌ى گوندى شیناوهی نزیك پیرانشار كه به‌هۆى گڕگرتنى سۆپاوه 28 قوتابی برینداربوون، دڵگرانى كردم .
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه له‌خواى گه‌وره داواكارم شیفاى خێرای برینداره‌كان بدات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ .
مه‌سعوود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

جاری خوێندراوه: 1384
بۆچوونه‌کان (0)

نووسینی بۆچوون