هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ده‌نگی بازنه‌ و موت و موور دێ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

karim_dafey_-_shinawe_2هه‌بێ و نه‌بێ،

له‌ شیناوێ،

فریشته‌کان سه‌ما ده‌که‌ن!

ڕوو له‌ قاپیی خودا ده‌که‌ن!

**

جووتێ چه‌کمه‌ی سووری کچانه‌

به‌ جێ ماون!

له‌ ئاگر دا هه‌ڵقرچاون!

**

دایه‌ دایه‌ نام ناسیه‌وه‌

ڕۆڵه‌ی خۆتم،

کۆتره‌ باریکه‌ی تاساوه‌!

له‌ شایلۆغانی ئاگردا

په‌ڕ و باڵه‌که‌م سووتاوه‌!

**

ئه‌ی کتێبه‌کان و ده‌فته‌ره‌کان

چاوه‌ڕێی چین له‌و مه‌یدانه‌!

که‌س نیه‌ لاتان لی کاته‌وه‌

په‌ڕ به‌ په‌ڕ هه‌ڵتان داته‌وه‌!

**

دایه‌ له‌ کوێی؟

دووکه‌ڵ ناهێڵێ بت بینم!

چاوه‌کانم بێ سۆمان و

بێ هاوڕێکانم خه‌مگینم!

**

هه‌ڵاله‌کان،

له‌ ناو سه‌رما دا دێنه‌ ده‌ر

دوو دوو سێ سێ

برینه‌کانیان ته‌شه‌نان

خۆ ده‌کێشن بۆ لای نسێ!

**

ئه‌وه‌ مۆسیقای ئاسمانه‌؟

یا ده‌نگی زیقه‌ی مناڵان

به‌ بێ په‌روا؟

ڕه‌شبه‌ڵه‌کی په‌ریه‌کانه‌

له‌ شیناوێ

یا مناڵان چوونه‌ سه‌یرانی لای خودا؟


هۆنراوەی : کەریم دافعی ( ک . د . ئازاد ) ، خوێندنەوەی : جەماڵ پوورکەریم ، مۆنتاژ : شلێر دەروێشی


ArtCreative Design and Custom coding
&feature">     


karim_dafey_-_shinawe_3

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2491
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy