هه‌واڵی دڵته‌زێنی ئاگرگرتنی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی کچانه‌ی شین ئاوای پیرانشار، که تێیدا 37 کچی ته‌مه‌ن 9 ساڵانی شاره‌که‌مان به سه‌ختی تووشی سوتان هاتن، بوو به مایه‌ی ناڕاحه‌تی و خه‌مباری هاوشاریان .
ئێمه خوێندکارانی شاری پیرانشار وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته تاڵه، به هانای ده‌نگی ویژدانه‌وه دێین و هه‌ڵۆێست ده‌گرین به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و نابه‌رپرسانه‌ی ئه‌رکی مه‌سئولیه‌ت و به‌رپرس بوونیان خستۆته ئه‌ستۆ له شاره‌که‌مان ...
خوێندکارانی پیرانشار داوا له هه‌موو چین و توێژه‌کان به به‌شداری فه‌رهه‌نگیان، مامۆستایانی ئایینی، قوتابیان و گشت خه‌ڵکی بهکهڕامهتی پیرانشار ده‌که‌ن که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی روودانی ئه‌و کاره‌ساته و شه‌رمه‌زار کردنی که‌مته‌رخه‌می لایه‌نه به‌رپرسه‌کان، رۆژی هه‌ینی(جمعه) کاتژمێر 11 و پێش نوێژی هه‌ینی له به‌رده‌م مزگه‌وتی جامیع کۆ ببنه‌وه و خۆپێشاندانێکی ناره‌زایی مه‌ده‌نیانه رێک بخه‌ن.

