هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مێژووی مادەکان و هاوپێوەندیان لە گەڵ پارسەکان!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

aritma__-_mad_2بۆ نوسینەوەو تۆمار کردنی مێژووی نەتەوەی کورد پێویست بەوە دەکات کەم هەموو تاکەکانی کۆمەڵی کوردستان ببن بە مێژوو نوس، ئەو کات دەتوانن مێژووی ڕاستەقینەی نەتەوایەتیمان بنوسینەوە.

تەنیا خوێندنەوەی مێژوو ناتوانێت کە زانستی مێژووی مرۆڤ بباتە سەرەوە، بەڵکو مرۆڤ دەبێت مەنتیق و هزر و مێشکی خۆیشی لە گەڵ بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی کە ڕاستی ڕووداوەکانی بۆ ڕوون بێتەوە و بە لا ڕێدا نەڕوات، بەداخەوە مێژوی گەلەکەمان بە شپرزەیی نوسراوە و بەشێکی زۆریشی لە تۆمار نەکراوە، ئەو بەشەسی کە تۆمار کراوە، کەسانی بێگانە یان دووژمنەکانمان بە قازانجی خۆیان نوسیوانە و لە سەرلێشواندنی ئێمە پتر ئامانجێکی تریان نەبووە. گەلان بە مێژووی خۆیانەوە شانازی دەکەن و سەربەستیی و ئازادیان مدوینی ئەزمونی مێژووی ڕابردوویان دەزانن.

ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی، فەلسەفی، نەتەوەیی و ڕاستگۆیانە ئاورێک لە مێژووی سەرهەڵدان و شۆڕش و بزاڤە مەدەنی و تێهەڵچونە کۆمەڵایەتییەکانی نەتەوەی کورد بدەینەوە و چاوێکی دوور و خێرا بە مێژووی چەرخی دەستپێکردن و پێشکەوتنی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دوور و نزیک بکەین، ئەوا دەیان ئەفسانە و ڕوداوی مەزن لەم ناوچانە ڕوویانداوە کە جێگای تێڕامان و لێکۆڵینەوە و پێوسیت بە پێدا چونەوە و کۆ کردنەوەی زانیاری دەکات.

نەتەوەی کوردیش وەک دەیان لەو نەتەوانە دانیشتوی ئەم ناوچەیە بوونە و لەم ناوچەیە ژیانیان بە سەر بردووە، هەر چەند پێش هاتنی مادەکان بۆ ئەم ناوچەیە کۆمەڵە خەڵکێکی دیکە لێرە ژیاون، لەو خەڵکانەی کە لێرە ژیاون دەتوانم ئاماژە بۆ کاستیەکان، ئیلامیەکان، ئاشوریەکان، لۆلۆیەکان، گوتی و بابلییەکان بکەم.

کۆمەڵێک لە مێژونوسان لە سەر ئەوە کۆکن کە ئەم ناوچەیە جێگای ڕمڕمانی نەتەوە جیاوازەکان بووە، لە بەر هۆکاری ئەوە کە ئەم ناوچەیە هەر دوو سەری دوونیای پێکەوە گرێداوە و ڕێگای پەڕینەوەی ئیمپراتوور و دەسەڵاتە گەورەکانی ئەو کات بووە، ڕێگای بازرگانی و ئامۆشەڕەوتی هەر دوو سەری دوونیای پێکەوە بەستووەتەوە.

ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەر ئەوەی کە ناوچەیەکی گەرم، جوان، خۆش و سەر سەوز، هەروەها بۆ ئاژەڵداری و عێلنشینی گونجاو لە بار بووە هەمیشە بەر پەلامار و هێرشی دەرکی کەوتووە و هەر نەتەوەیە کە بۆ لواو بوو بێت هێرشی بۆ هێناوە و دەسەڵاتی بە سەر دا سەپاندووە.

بەڵام لە بەر هۆکاری ئاڵوگۆڕ و گۆرانکاری هەوا ئەم ناوچەیە بەر وشکە ساڵی کەوتووە، هەر لە بەر ئەمە ئەو نەتەوانەی کە توانای داگیر کردنی ناوچەیەکی تریان بووە کۆچی دووریان کردووە و مەکانی سەدان ساڵەی خۆیانیان بە جێهێشتووە و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕۆیشتوون.

نەتەوەی ماد،یش یەکێ لەو نەتەوانە دەبێت کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، مەکانی سەدان ساڵەی خۆیان بەرەو باکووری قەڤقاز واتا سیبری بە جێدێڵن و دەڕۆن، وەک کۆمەڵێک لە مێژوونوسان باسی دەکەن ئەم وشکە ساڵیە پتر لە دوو سەد ساڵی پێچووە.

لە ماوەی ئەم دوو سەد ساڵە دا نەتەوەی ماد لە باکوور توشی سەرما و سۆڵییەکی زۆر دەبنەوە و بەشێکی زۆر لە خەڵکەکەی و مەڕ و ماڵاتەکەیان لە دەست دەدەن، بەڵام لە بەر ناچاری دەبێت ئەم دۆخە بوگزەرێنن و تێەیپەڕێنن.

لە پاش ئەوەی کە وشکە ساڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کۆتایی پێ دێت، بڕیاری گەڕانەوە بۆ جێگاو مەکانی سەدان ساڵەی خۆیان دەدەن، لە دەسپێکی زستانێکی دژوار، لە نێو سەرماو و سۆڵەی زستان بە ئۆمێدی شاخ و پێدەشتەکانی زاگرۆس، ئاگری و شاهۆ ڕێگایەکی دوور و درێژ پڕ لە کارەسات و ناخۆشی دەگرنە بەر، بۆ چەندین جار لە نێو ڕێگا توشی ڕەقبونەوە و سەرما دەبن، کۆمەڵێکی زۆر لە مەڕ و ماڵاتەکان، هەروەها بەشیکی تر لە خەڵکەکە تێدا دەچن و دەمرن،

بە گەیشتنینان بە مەکانی کۆنی خۆیان بەهار وەرزی گەرما و خۆشی و سەرسەوزی، وەرزی زاڵبوون بە سەر سەرما و سۆڵەی زستان دەست پێدەکات، بەهار وەرزێکی پڕ خێر و بەرەکەت دەبێت بۆ مادەکان، هەر لەم وەرزەدا ئاگر و چەندین شتی دیکە دەدۆزنەوە کە کاریگەری باشی دەبێت لە سەر ژیانی مادەکان، هەر چەند گەڕانەوەی ئەمان بۆ ئەم ناوچەیە بێ دەردی سەر نابێت و کۆمەڵێک لە قەومەکانی دانیشتوی ئەم ناوچەیە بەرەبەرەکانێان لە گەڵ دەکەن و پێشیان پێ دەگرن، بەڵام، هەر وەک لە مێژوو دا نوسراوە مادەکان نەتەوەیەکی بەهێز و بە توانا لە شەڕدا دەبن و کەس ناتوانێ پێشیان پێ بگرێ و بەرەنگاریان بێتەوە.

مادەکان لە پاش سەرکەوتنیان بە سەر نەتەوە بچوکەکانی دەڤەرەکە و جێگیر بوونیان لە ناوچەکە هەوڵ بۆ بنیادنانەوەی داب ونەریت و کۆ کردنەوەی نەتەوەکەیان دەبن لە سەر کۆمەڵێک پێوەری نوێ. خۆشەویستی ئاگر و وەرزی عەشق و جوانی بەهار وایان لێ دەکات کە هەمو ساڵێک یادی گەیشتنیان بۆ مەکانی کۆنی خۆیان بە جەژن و شادی بکەنەوە و ڕێز لەو ڕۆژە و ئەو وەرزە بگرن، وەرزی بەهار وەرزێکی یەک لا کەرەوە دەبێت لە ژیانی ئەواندا، بەتەواوەتی ئاڵوگۆڕ بە سەر ژیانیان دا دەهێنێت و دەیانبوژێنێتەوە.

مادەکان هەمیشە بەر پەلاماری بێگانە و نەتەوەکانی دیکە کەوتن و لە هەر شەڕێکیش دا کۆمەڵێک کوشتەیان لێ کەوتووەتەوە و بەشێکیش لە سامان و سەرمایەکەیان لە دەستداوە. هەر بۆیە دیالاکو گەورە پیاو و ڕیش سپی مادەکان، پیاوێکی زانا، دانا و ئاقڵ دەبێت، بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن بەرەنگاری بێگانەکان بێتەوە پێشیان پێ بگرێت. ئیتر بڕیار دەدات کە هەمو نەتەوەی ماد لە ژێر یەک ئاڵا کۆ بکاتەوە و واز لە ژیانی کۆچنشینی بێنن، گەلی مادیش دیالاکو وەک پاشا و گەورەی خۆیان هەڵدەبژێرن و ئیتر دەست بە شار دروستکردن دەکەن، بازاڕ و باڵاخانە لە نێو شار و شاخەکان لێدەدن و کەرەستەی پێویست بۆ گۆزەرانی ژیانی خۆیان پێک دێنن، بیری پێکهێنانی وڵاتێکی بەهێز لە نێو هزری دیالاکو گەورە پیاو و مرۆڤ دۆست و نیشتیمانپەروەری ماد چرۆکە دەکات، بڕیار دەدات کە بازرگان بنێرن بۆ نێو نەتەوەکانی دەوروبەر بۆ پیشاندانی ئەو کەرەستانەیەی کە گەلی ماد دروستی دەکەن، لە گەڵ پێشوازی بەرفەراوانی نەتەوە جیاوازەکان بەرەڕوو دەبن، بەو شێوەیە پێوەندییەکی دیپلوماسی لە نێوان ماد و نەتەوەکانی دیکە پێک دێن، مادەکان کاریگەری باش لە سەر ئەو نەتەوانە دادەنین کە بەشیک لەو قەومانە بە دڵخوازی خۆیان دێنە ژێر باڵی ماد و مادیش دەیانپارێزێت، دەوڵەتی ماد پێک دێت و ئیمپراتووری ماد هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دوور و نزیک داگیر دەکات و بەهێزی سپاکەی ئیستاش لە جیهاندا ناوبانگی هەیە.

مادەکان خەڵکانێکی دانا، زانا و بەبلیمەت بوونە، خەڵکانێک بوونە کە لە نێویان دا پێغەمبەری ئاشتی و ئازادی ،زەڕدۆشت هەڵکەوتووە، پێغەمبەری ئاسمانی ساف و پاک، پێغەمبەر مانگە شەو و خۆرە تاو، پێغەمبەری نوێکەرەوە، پێغەمبەرێک کە نیشانەکەی بەهار و ئازدای، جوانی و ڕووناکی، عەشق و شادی بووە.

مادەکان لە شەڕ و بەرۆخۆداندا هەمیشە بەتوانا و لێزانایانە بەرگیریان لە ژیان و نیشتیمان کردووە و بۆ ژیان و نیشتیمان گیانیان فیدا کردووە، لە شاخەکانی زاگرۆس، ئاگری و شاهۆ خۆیان جێگیر کردووە و بڕیاریان بەر سەر هەموو ناوچە گرنگەکانی جیهان داوە و دەسەڵاتیان بە سەردا کێشاوە.

پێشکەوتنی ئیمپراتووری ماد و پەرە پێدانی زانست لە نیو مادەکاندا وای لە هندێک لە قەومە و خێڵە وەحشییەکان کرد کە هەمیشە لە بیری ئەوەدا بن کە چۆن ئیمپراتووری ماد داگیر بکەن و دەسەڵات بە سەر ماد دا بکێشن، تەنیا خەون و خەیاڵی هەمە ڕۆژەی ئەو خێڵە وەحشیانە ئەوە بوو کە ڕۆژێک ئیمپراتووری ماد داگیر بکەن و ئەو خێڵانەش لە نۆکەر پتر شتێکی دیکە نەبوون، هەمیشە نۆکەری مادەکان بوونە، یەکێ لەو خێڵانە کە هەمیشە چاوی بە پێشکەوتنەکانی ماد نەدەهات پارسەکان بوون، پارەسەکان تەنیا خێڵێک بوون کە هەمیشە بە دوای مادەکانەوە بوون، هەر چی مادەکان بیانکرادیە ئەوانیش دەیانهەویست بیکەن، هەمیشە نۆکەر و خزمەتکاری مادەکان بوونە، لە پاش کۆچکردنی مادەکان بۆ باکوور تەنیا نەتەوەیەک بوون کە دوای مادەکان کەوتن، لە کاتی گەڕانەوی مادەکان بۆ زێدی باوباپیریان، پارسەکانیش دەگەڕێنەوە.

وەک مێژوو نوسان باسی لێوە دەکەن، دەڵێن کاتیک کە مادەکان دەوڵەتیان پێک هێناوە و ئیمپراتووری ماد بەهێز دەبێت، بە خێو کردنی مەڕ و ماڵات و هێسر و حەیوانی مادەکان دەکەوێتە ئەستۆی نۆکەرەکان، پارسەکانیش بەشێک لە نۆکەرەکان پێک دێنن.

ڕۆخاندنی ماد دەبێتە خەونی پارسە چڵکاوخۆرەکان، بە شێوەیەک دەبێت کە خەونی ڕۆخاندنی ماد، نەوە بۆ نەوە باس دەکات و وەک ئەرک پێی ڕادەگەێنن.

ئەلفبای مادی سی و شەس پیت دەبێت، لە سەر کاغەز و پێستی مەڕ دەنوسن، ئەو پارسانەی کە زاڵبونە بە سەر نوسین، تەنیا توانای کێشانی وێنە ئەو شتەیان بووە کە مەبەستیان بووە.

ئەو کەسانەی کە پێیان وایە کە زمانی کوردی=مادی لە گەڵ پارسی=فارسی جیاوازی نییە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە پارسەکان نۆکەری مادەکان بوونە و لە خزمەت ئەواندا شت فێر بوونە.

شەهرستانییەت، تەمەدون و پێشکەوتنەکانی زانست و تێکنۆلۆژی لە جیهاندا مدوینی ئیمپراتووری مادە، و مادەکان لە نژادە ڕەسەنەکانی جیهانن و کورد دەبێت شانازی بکات کە لە مادەکانن و مادەکان پێکهێنەر و بناغەدانەری زانستی ئەمڕۆ بوون.

زۆربەی مێژوونوسان لە سەر ئەوە کۆکن کە ئیمپراتووری ماد پتر لە سێسەدوپانزە ساڵ حکومڕەوا، فەرماندار، دەسەڵاتدار و ئیمپراتووری گرینگترین و ئیستراتیژیترین ناوچەکانی دوونیا بوونە.

کتزیاس ctesias مێژوونوسی گەورە و بەتوانای دوونیا دەڵێت کە مادەکان سێسەدوپانزە ٣١٥ ساڵ گەورەترین و بەهێزترین ئیمپراتوورییان هەبووە، لە نوسینی ئەم بابەتەم دا کەڵکی زۆرم لە وتەو نوسینەکانی ئەم مێژوونوسە گرینگەی جیهان وەرگرتووە، ئەم مێژوونوسە واتا کتزیاس ctesias خۆی لە سەردەمی ئیمپراتووری ماد ژیاوە و لە نزیکەوە بینەری پێشکەوتنەکانی مادەکان بووە، هەروەها پارسەکان وەک خێڵێکی بەخیڵ، حەسوود، ئاژاوەگێڕ و نەزان لە قەڵەم دەدات کە هەمیشە ئیرەییان بە مادەکان بردووە. کتزیاسیش ctesias وەک بەشێک لە مێژوونوسان باوەڕی وایە کە پارسەکان لە هەمان سکا وەحشیەکانن کە لە خۆیانەوە پەلاماری خەڵکیان داوە و هندێکیان لە بیابانەکانی خوارووی ئێرانی ئەمڕۆ نشتەجێ بوونە.

هێرۆدۆت herodotus مێژوونوسێک بووە کە زۆر ڕقی لە کتزیاس ctesias بووەتەوە، هەر چەند دیارە کە چەند سەد ساڵ پاش مادەکان و پاش کتزیاس ژیاوە، بەڵام حەزی لە نوسینی کتزیاس ctesias نەکردووە. شایانی وتنە کە هەر دوو مێژووناس یونانیین.

بەشێک لە میژوونوسان وا باسی دەکەن کە هێرۆدووت herodotus ئیرەیی بە کتزیاس ctesias بردووە، ویستوویتی کە ناو دەرکات، بۆیە بڕیاری داوە کە هەموو شتەکان بە شێوەیەکی دیکە بنوسێتەوە، بەتاییبەت لە بارەی مادەکانەوە، هەرشتێک کە کتزیاس ctesias وتوێتی و نوسیوێتی هێرۆدووت ڕەدی کردووەتەوە و بە هەڵە لە قەڵەمی داوە، لە شوێنێک دا دەڵێن هێروودوت وتوێتی کە کتزیاس ctesias پشتیوانی لە مادەکان کردووە، بەڵام ناڵێن لە بەر چی پشتیوانی لێیان کردووە، من ئەمەم لە نوسینەکانی هێرۆدووت herodotus دا نەبینیوە، بەڵام لە زمانی هێرۆدووتەوە وتراوە کە هێرۆدووت herodotus وتوێتی کتزیاس ctesias پیاوی مادەکان بووە، لە بەر ئەوە هەوڵی داوە کە دەسەڵاتی سیاسی مادەکان پتر بنوسێت. کتزیاس ctesias دەڵێ مادەکان نۆ پاشایان هەبووە و بە مێژووی تەواو دەینوسێت و شی دەکاتەوە.

بەڵام هێرۆدووت herodotus کە پیاوی پارسەکان بووە و چەند سەد ساڵێک لە پاش ئیمپراتووری ماد لە دایک بووە. هاتووە لە نوسینەکانی دا لە دەسەڵات، پلە و پایەی مادی کەم کردووەتەوە، هەڵبەت ئەوەی بە پشتیوانی پارسەکان کردووە و لە سەر داوای ئەوان بووە کە هێرۆدووت herodotus بە دڵی پارسەکانی نوسیوە، بۆیە من پێم وایە کە هێرۆدووت herodotus پیاوی پارسەکان بووە و بە زۆر بووبێت یان بە هەڵخڵەتاندن هێرۆدووت herodotus لە قازانجی پارسەکان لە پلە و پایەی مادەکانی کەم کردووەتەوە و لە نوسینەکانی دا دەڵێت کە ئیمپراتووری ماد سەدوپەنجاوحەفت ساڵ حوکمیان کردووە، پێچەوانەی کتزیاس ctesias کە لە سەردەمی مادەکان ژیاوە، هێرۆدووتیش herodotus لە سەردەمی حوکمی پارسەکان لە دوونیا ژیاوە. نولدکە noldke ئەڵمانی ڕۆژهەڵات ناس و هەروەها دیو دوور سیسیلی diodore desicile مێژووی نوسی بەناوبانگی یونانی نوسینەکەی کتزیاس لە بارەی مادەکانەوە پشت ڕاستدەکەنەوە، لە بەر ئەوەیە کە هەرچی پارەسەکان پێیان خۆش بووە هێرودووت نوسیوێتی.

لێرەدا نامهەوێت باس لە قسەکانی هێرۆدووت بکەم لە بەر ئەوە کە دوورن لە ڕاستی و زۆر بێ بەڵگەن و وەک ئەو وایە کە کەسێک لە لات دابنیشێ و بە دڵی خۆی پێت بڵیت کە ئەوە خۆر نییە، بەڵکو مانگە، کەچی ڕۆژیشە، بەڵام تۆ ئەوەی کە ئەو پێی خۆش بێت بینوسی و بیڵەیت، هێروودوتیش دوای چەند سەد ساڵ هاتووە لە لای کابرایەکی پارسی دانیشتووە هەر چیان بۆ باس کردووە ئەویش نوسیوێتی، ئیتر لێکۆڵینەوەی نەکردووە کە بابە ئەم کابرایە کەم ئەم شتانە دەڵێت پارسی و باواو باپیری نۆکەری ماد بوونە، ئیتر چۆن بە قازانجی ماد شت دەڵێت، هەڵبەت هێرۆدووتیش خۆی حەزی کردووە کە دژی قسەی کتزیاس شت بنوسێت. هێرۆدووت مێژووی بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانی نوسیوەتەوە، کە بەشێک لە نوسینەکانی درووست بوونە و بەشێکی تریشی لە دوورەوە و بە دڵی خۆی نوسیوێتیەوە کە ئیستا جێگای باوەڕ نییە و لایەنە ڕاستییەکانیان بۆ دەر کەوتووە.

لێرەدا هەوڵ دەدەم کە نێوی هەموو پاشاکانی ماد بە ڕێزەوە بنوسم:

١ـ ئارباکس <<28 ساڵ >> ((arbax))

٢ـ مانداکس <<50 ساڵ>> ((mandax))

٣ـ سوسارمس <<28 ساڵ>> ((sussarmease))

٤ـ ئارتیکاس <<50 ساڵ>> ((articasse))

٥ـ ئاربیان << 22 ساڵ>> ((arbiyan))

٦ـ ئارتییس << 40 ساڵ>> ((arteyesse))

٧ـ ئارتیسن << 22 ساڵ>> ((artyssen))

٨ـ ئاستیباراس << 40 ساڵ>> ((astibarasse))

٩ـ ئاستیگاس <<35 ساڵ>> ((astibarasse))

یەکێ لە پارسە نۆکەرەکانی ماد لە بەر ئەوەی کە خزمەتی باشی مادەکان دەکات، یەکێ لە سەرکردەکانی ماد کچی خۆی پێدەدات، پاشان کچی ئەو سەرکردە لە ئەو نۆکەرەی ماد کوڕێکی دەبێت و ئیتر لە نێو منداڵانی ماد دا گەورە دەبێت، ڕێزی لێ دەگرن و لە ماڵیش باوکی ئەو ڕازەی کە نەوە بە نەوە هێناوێتیان بۆ کوڕەکەی هەمو ڕۆژێ باس دەکات، ئەو ڕازەش هەرئەوەیە کە لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد کە خۆی لە داگیرکردنی ئیمپراتووری ماد دەبینێتەوە، ئەوەش خەون و خەیاڵی سەدان ساڵەی پارسەکان بووە کە نەوە بە نەوە هێناوێتیان بۆ منداڵەکانی خۆیان باسیان کردوە و وەک ئەرکی سەرشان پێان ڕاسپاردوون.

ئیتر ئەوە دەبێتە خەون و خەیاڵی ئەو منداڵە و بەو ڕق و کینەیە گۆشکراوە، باوکی بە منداڵەکەی دەڵێت تۆ دایک لە مادەکانە بۆیە تۆ هەر کارێک بکەیت ئەوان ناتکوژن و ڕێزت لێدەگرن، کەواتا بکەوە خۆت و بەدزیەوە هێز کۆکەرەوە، ئەویش هەموو هەوڵی خۆیی دەدات تاکوو وەک کەسێکی زیرەک و باش و خزمەتکار و نۆکەرێکی باش لە بەر چاوی مادەکان دەرکەوێت و خۆی پیشان بدات، ئەم زۆڵە خیانەتکارە بە ژێرەوە پێوەندی لە گەڵ دووژمنەکانی ماد دەگرێت و پێکەوە سپایەکی شاراوە ساز دەکەن و خۆیان حازر دەکەن بۆ هێرش بردنە سەر ماد، مادەکان ڕێزی زۆری لێدەگرن لە بەر ئەوەی کە کچە زای ماد بووە، وە ئیتر ئەو دەرفەتە دەقۆزێنێتەوە بۆ هجوم بۆ سەر ماد، خۆی کە شارەزای کۆچکی مادەکان دەبێت و لە ناوو وشەی شەو لە هەموو شتێک خەبەری دەبێت، بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بە ئیزن وەرگرتن و بە پاساو هێنانەوە و لە نێو جلی سپای ماد بچێتە ناو کۆچکی گەورەی مادەوە، ئەو کودەتایە تا چەندین ڕۆژ کەس ئاگاداری نابێت. لە بەر ئەوە هەموو شتێکی بە هێمنی و ئارامی دەکەن.

ڕۆڵەکانی ماد چەندین جار هەوڵ دەدەن کە دەسەڵات لە پارسەکان بستێننەوە، بەڵام بەداخەوە سەر ناگرێت، بێستونی ئەمڕۆ کە دەکەوێتە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە شوێنی ناڕازییانی ماد دژی دەسەڵاتی پارسە دواکەوتووەکان، هەر بۆیە کورشی بچوک هێرش دێنێتە سەر بێستوون و زۆر لە مێژوونوسان لە سەر ئەوە کۆکن کە کورشی بچوک لە بێستوون دا نێزە دەکاتە نێو چاوی پتر لە دە هەزار ناڕازی ماد و بە چاو دا هەڵیاندەواسێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ترس خستنە ناو دڵی خەڵک.

جارێک یەکێ لە سەرکردەکانی ماد کە ڕۆخساری زۆر لە ڕۆخساری پاشایەکی پارس نزیک دەبێت، شەو بەدزیەوە دەچێتە نێو کۆچکەکەی و لەوێ بە یارمەتی چەند دانە لە ڕۆڵەکانی ماد ئەو پاشایە دەکوژن، بەڵام لە بەر ئەوە هەوڵ دەدات کە یارمەتی مادەکان بدات و دەسەڵاتی مادەکان پتر دەکات، شک دەکەن و پاشان بە شەو هێرش دەکەنە سەری و دەیکوژن.

بە ڕۆخانی ئیمپراتووری ماد بە دەستی لایەنە دژبەرەکانی و لە سەر هەمویانەوە پارسەکان کە لە فارسەکانی ئەمڕۆن، کتزیاس ctesias دەڵێت کە پارسەکان لە خێڵە ڕەش و ڕوتەکان و دزەکان بوون کە ئەو کات پێیان دەوتن سکا وەحشیەکان، هەمویان لە خزمەت دەسەڵاتی ماد دا بوونە، ئەوانە کە دەڵێن پارس و ماد لە یەک نزیکن، هۆکارەکەی ئەوە بووە کە پارسەکان هەموو شتێک لە مادەکانەوە فێر بوونە و نوسین، خەت، زانست، هونەر، بیناسازی و شارسازی، دەسەڵات و حکومەتداری، کەلتوور و داب و نەریت، یاسا و قانونی مادیان برد هەمویان کرد بە هی خۆیان، لە سەر خۆیان تاپۆیان کرد، وە بە هی خۆیان لە قەڵەمیاندا، ئەوەی کە ماد پێکی هێنا پارس کردی بە هی خۆی، پارسەکان لە دزی و کۆپی کردن زیرەکن، لە دوای ئەوەی هجومیان بردە سەر بابل یاسای حەمورابیان دزی و بردیان لە گەڵ خۆیان، پاشان کردیان بە هی خۆیان، ئەوەی کە ئەمڕۆ دەڵێن یاسای مافی مرۆڤی کورش، ئەو تەپە خۆڵە هیچ پێوەندییەکی بە کورشی بچوکەوە نییە بەڵکو هی حەمورابی بوو. ئیستا دەڵێن هی کورشە، لە ڕاستی دا ئەو پیاوە کورتە باڵا بووە و چاوی بە دەست سەربازێکی مادەوە دەردێت، لە مێژووش دا هیچ جێگە و پێگەیەکی نییە. ئەو یاسایەش کە لە سەر ناوی ئەو تاپۆ کراوە لە گەڵ یاسای مافی حەیوانی ئەمڕۆ سەڵناسێنگرێت. پارسەکان هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان خستە گەر بۆئەوەی کە ئاسەواری ماد و دەوڵەتی ماد لە مێژوو بسڕنەوە، بەڵام ئەوە بەتەواوەتی بۆیان سەری نەگرت، چونکو یونانییەکان هەموو توانای هونەری و نیزامی و فەرهەنگی و زانستی پاش ئیمپراتووری ماد هەر بە مادەوە دەبسنەوە و بە هی مادی دەزانن. لە پاش ڕۆخانی دەوڵەتی ماد، پارسەکان ئەنجومەنی گەورەی مادیان هەروەها هێشتەوە بۆ فێر کردن و ڕێگا پێنیشاندانیان، پاش چەندین ساڵ کە ئیتر پێویستیان بەو ئەنجومەنەی گەورە ساڵانی ماد نەما، بە خرابترین شێوە کوشتنیان. لە سەدەی بیستەمیش دا ڕەزا شای فاسد و شا ڕەزا بێکەڵکەکان هەمو سەروەت و سامانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ژێر دەست لە ئێرانیان سەرفی هندێک لە وڵاتانی دەرکیان کرد بۆ ساز کردنی مێژووێکی درۆین و هەڵواسین، ئەو مێژووەش لە ساز کردنی تەختی جەمشیدەوە دەستی پێکرد و لە پاسارگادەوە کۆتایی پێهات، لە هەر شوێنێ لە ئێران شتێکی مێژوویان دست کەوتە بێت ئەوان یەک دوویان لێ نەکردووە بردویانە بۆ شیراز بۆ ڕازاندنەوەی ئەو مێژووە درۆینە و گەورە نیشان دانی فارس و کورشی بچوک کە لە هیچ شوێنێکی دوونیا ناوی نییە. میژوو بە نوسینی چەند دێڕێک لە سەر تەختە بەردێک ساز نابێت، لەوانەیە خەڵکی سادە و عەوام باوەڕ بکەن، بەڵام بەتەواوەتی سەر ناگرێت، چونکو لە نێو خەڵکی ڕۆشەنبیر و مێژووناس هیچ شتێک ون نابێت و لە کۆتایی دا هەمو شتێک دەردەکەوێت وەک ئەمڕۆ کە دەرکەوتووە. لە بارەی تەختی جەمشید و پاسارگاد و ئەو مێژووەی کە ڕەزا شاکان دایانتاشی هێچ ناڵێم، چونکە لە بابەتێکی پێشوترمدا بە باشی ئاورم لێداوەتەوە.

خوێنەرانی بەڕێز، گەورەترین دوژمنی مێژووی کورد، فارس بووە و هەر فارسیش دەمێنێتەوە، ئەوان مێژوو و کەلتوری ئێمەیان دزیوەو لە سەر خۆیان تاپۆیان کردووە. ڕۆڵەکانی ماد دەبێت هەر بە مادی بمێننەوە و بیسەلمێنن کە هەر کات مەیل کەین ئیمپراتووری ماد پێک دێنینەوە و دەوڵەتی میدیا دەبێتە بەهێزترین دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە.

لە سیستمی خوێندنی ئێران گرنگییەکی ئەوتۆ نەدارە بە پرسی مادەکان و ئەو باس و بابەتانە لە خۆ دەگرێت کە پتر لە دژایەتی کردنی ماد،ەکان خۆی دەبینێتەوە، لە بەر ئەوە ئەگەر گرنگیان بە پرسی ماد بدایە، ئەوا کورشی بچوک نێوەکەشی نەدەما، ئیتر بەو مەبەستە هاتوون کورشیان گەورە کردووە و مادەکانیان بچوک کردووەتەوە. ئەو مێژووە کە لە سیستمی خوێندنی ئێراندا جێکەوتووە هیچ پێوەریکی زانستنی نییە، بەڵکو لە سەر هەستی ناسیۆنالیستی و فاشیستی فارسەکان نوسراوە و هیچ پێوەندییەکی بە زانستی ڕاستەقینەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە نییە. ئەگەر بە چاوێکی کراوە لە نوسینەکانی هێرۆدووت Herodotusبروانین و وردبینانە چاوی پێدا بخشێنینەوە، ئەو ئیمکانەش دێتە گۆڕێ کە لەوانەیە لە سەردەمی ژیانی هێرۆدووت ئەو چوار پاشایە حکومیان بە سەر پارسەکانەوە کردەبێت و هێرۆدوتیش هەر بەو مەبەستە ناوی هێنابن. ئەمە تەنیا وەک گومانێک سەیر دەکرێت، لە بەر ئەوە ئێمە زانیاری مێژووی ئەوتۆمان لە دەست نییە کە بزانین ڕەوتی ڕووداوەکان بەرەو چی ئاقارێک ڕۆیشتوون. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی مێژووێکی بچڕ بچڕ کراوی هەیە و پەڵە پەڵە کۆ کراوەتەوە.

کورد نەتەوەیەکی جیاوازە و دەبێت جیاواز بونی خۆیشی بپارێزێت، دەبێت خۆمان لە درووشمی پووچ دوور ڕابگرین و ئیتر دەستی ئاشتی و پێکەوە ژیان بۆ کەس ڕانەکێشین. لە بەر ئەوە کە ئەوان ئێمە بە دوژمنی سەرەکی خۆیان دادەنێن و ئێمەش دەبێت وەک نەتەوەیەکی ئازادیخواز و دیموکرات ڕێز لە ئیرادەی ئەوان بگرین و هەر بە دوژمنی ئەوان بمێنینەوە.

تێبینی: لە نوسینی ئەم بابەتە دا کەڵک لە وتەی مێژوونوسە گەورەکانی وەک، کتزیاس ،دیو دور سیسیلی، نولدکە و هێرۆدووت وەرگیراوە

 

_________________________________________

 تێبینی:

 ــ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

 له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

 ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ بابه‌ته‌كانی‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1635
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy