هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دوایین پەلەقاژەی رژیمی بەشار ئەسەدەو گەلی کورد پێویستە چی بکات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

smko_-_diktator_3گەرچی زیاتر لە ساڵێکە شۆرشی گەلانی سوریا دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد، دەستی پێ کردووەو رۆژ لە گەل رۆژ کڵپەی شورشەکە پەرەی سەندووە وخەڵکی رۆژئاوای کوردستان بەشیک بوون لەم راپەرینە جەماوەری یە وجێگەی داخەکەزیاتر لە هەزاران کەس بوونە قوربانی بۆ سەرکەوتنی ئەم خەباتە بەڵام بە داخەوە دەتوانین دەست لە سەر ئەو خاڵە لاوازە دابنێین کە بۆ چی ئەم شورشە ئەوەندە درێژەی کێشاوئەو دەسەڵاتە لەرزۆکە، کە لە دوایین پەلەقاژەی خۆی دایە بۆچی دانارمێ و ناروخێ. بۆیە سەرەکیترین هۆ نەبوونی هێزێکی پوختەو پتەوی ئوپوزسیونی یەکگرتووە لە ماوەی ئەم شورشەداتابتوانێ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە یەکجاری لە ناو ببات کە خاڵی گرینگە بۆ وەدی نەهاتنی خەونی شۆرشگێران وخەڵکی راپەریوی سوریاو بەداخەوە بێ متمانەیی جیهانی دەرەوە بە شۆرشی جەماوەری نەی توانی لە ماوەیەکی کورت دا بە ئاکام بگات، لە لایەکی ترەوە دەوڵەتانی زۆر نزیک لە بەشار ئەسەد وەک ئیران و روسیاو چین کە بەرژەوندی گرینگیان لە ماندەوەی رژیمەکەی ئەسەددایە بە هەموو توانایانەوە دەستیان بە پشتی ئەم رژیمەوە گرتووە تا هەر چون بێت بۆ ماوەیەکی درێژتر بە لەرزۆکیش بێت رای بگرن، بۆیە دوایی ئەوماوە دریژەدەتوانین بڵین بە خۆشی یەوە لە چەند رۆژی رابردوو دا بە یەکگرتنی زۆرینەی هێزە سیاسی و کەسایەتی یە سیاسیەکانی سوریا خەونی یەکگرتووی وەدی هینا و هەر لە گەل کۆتایی کۆبوونەوە و راگەیاندنی بەیان نامەکەیان ،یەکسەر وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکاو فەرانسەو تورکیا و چەند وڵاتێکی تر ئەم هێزەیان بە رەسمی ناسی و بە جێگرەوەی رژیمەکەی ئەسەدیان دانا، بەڵام وەک دەر دەکەوێ بە داخەوە بە هۆیی لاوازی پێگەی کورد لە ناو ئەو هێزانەدا هاوسەنگی کورد لە دەسەڵاتی دوایی ئەسەد زۆر لاواز دەبیت و گەر کورد خەم لە خۆیی نەخوا ئەوا بە داخەوە جارێکی تر رەنج بە خەسار دەبێت.هەروەها ئاشکرا بوو کە ئوپوزسیونی یەکگرتووی راگەیاندراوی جێگەی متمانەی وڵاتانی ئەمریکا وفەرنسا و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی لە پشتی پەردەوە دیسان رێکەتنامەیەکی تریان بە دژی کورد ئیمزا کردووە کە ئەم جاریش بۆ لە بار بردنی دەسەلاتی کوردی لەو ناوچەیە کە خاکی کوردستانە و تەنیا مافی نشینگەی کوردانە،

جێگەی داخە کە بروا بە گورگ بکەی و مەری پێ بسپێری ، بەراستی وڵاتێک نی یە بە ناوی دۆستی کورد وبەرژەوەندی هەموو وڵاتەکان وا داوا دەکات کە نەهێلین کورد ببێتە خاوەن مافی یاسایی و ئاسایی خۆی.

 

smko_-_kurd_syria_2

 

بۆیە تەنیا چەکێک کە کورد هەیەتی و دەتوانێ بە کاری بێنێ هێزی خەڵکە، ئەویش تەنیا بە یەکگرتوویی هەموو هێز و کەسایەتی یە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردەکانە کە دەتوانن یەک دەنگ و یەک بروا و یەک بیرو را بێنە ناو مەیدانی راستی ئەمرۆی سوریا و بڵین ئەم خاکەی کە کورد لە سەری دەژی خاکی کوردستانە مافی کوردانە و بۆیە تەنیا کورد بۆی هەیە خاوەنداریەتی بکات. ئیتر کاتی ئەوە بە سەر چوو دەسەڵاتێک بێت و بە زوڵم و زۆر خۆی بسەپێنێ بە سەر خەڵکی کوردستان دا و تەنیا کورد بۆی هەیە لە کوردستانێکی ئازاد کراو دا خاوەنی حکومەت و دەسەڵاتی کوردانەی خۆی بێت.

گەر ئەمرۆ ئەم دەرفەتە لە دەست بدەین زەحمەتە جارێکی تر ئەم هەلە بێتە دی و کات بەرەو کۆتایی دەچێ و رژیمەکەی بەشار ئەسەد لە گیان ئەڵایی مردن دایە و دوایین هەناسەی ژیانی دەسەڵاتی خۆی دەدا لە دیمەشقی پایتەخت کە لە گەل بێ دەنگ بوونی چەکەکانی هێزی ئەسەد لە دیمەشقدا، تەپڵی سەرکەوتن لێ دەدرێ و لەم نێوەدا رسوایی بۆ ئەو وڵاتانە دەبێت کە بە درێژایی ئەم ماوە پشتیوانی رژیمەکەی ئەسەدیان دەکرد وسەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەل دەبێ ونەمری بۆ شەهیدانی رێی رزگاری گەل و سەربەزی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەبیت کە بە خۆێنی خۆیان داری ئازادییان ئاودێر کرد.

بۆیە کوردینە کات کاتی یەکگرتنەو با ئەمە ببێتە دەرس و ئەزمونیکی گرینگ بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی دابەشکراوی کوردستان کە کەس دۆستی کوردنییەو تەنیا بەیەکگرتن دەتوانین دەستەبەری ئازادی بۆ گەلەکەمان بکەین وهیوادارین دوایی دارمانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بەم نزیکانە لە ئێرانیش دا شۆرشێکی جەماوەری بۆ روخانی رژیمی ئاخوندەکان سەرهەڵ بدات ودەسەڵاتی ئاخوندەکان رابماڵێ وئازادی بۆ گەلانی ئێران وەدی بێت باشتر وایەلە ئێستاوە بۆ ئەوەی رەنج بە خەسار نەبین وخەباتی چەندین ساڵەمان بە فیرۆ نەروات یەکگرتن بکەینە هەوێنی سەرکەوتن بۆئازادی گەلەکەمان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1067
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy