ناهید حسه‌ینی (ناهید مێهران حوسام ا‌لدین) له‌دایكبووی17/8/1967 به‌رانبه‌ر به 26/5/1346ی هه‌تاوی له گوندی "دۆزهخدهره" سه‌ر به شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. له ساڵی 1996ـه‌وه سه‌رقاڵی چالاكی‌و نووسینه.
پله‌ی خوێندن: دیپلۆمی ته‌جرۆبی(زانستی)ـیه
چالاكی:
ـ شاعێر، وه‌رگێڕ، رۆژنامه نووس
ـ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و به‌رپرسی كۆمیسیۆنی چاپه‌مه‌نیی حیزب
ـ ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
ـ ماوه‌ی 2 ساڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسهرانو به‌رپرسی لاپه‌ڕی ئه‌ده‌بی بووه له رۆژنامه‌ی ئاسۆ له شاری سنه
ـ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی كورد بووه له شاری سنه
ـ ماوه‌ی دوو ساڵ مامۆستای رێنووسی كوردی بووه له شاری سنه
ـ 3 ساڵ سه‌رپه‌ره‌شتیاری یه‌كه‌ی دۆبلاژ له PUK tv بووه
ـ ماوه‌ی 4 ساڵ ستافی كارا‌و به‌رپرسی 2 لاپه‌ڕه‌ی "له رۆژهه‌ڵاته‌وه"ی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر له سلێمانی بووه
ـ كۆمه‌ڵێك كۆڕی شیعری له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ڕێوه بردووه‌و له‌وانه:
ـ نه‌ورۆزی 2007 له دیاربه‌كرو ئیستامبول كۆڕی شیعری هه‌بووه ( پرۆژه‌ی شاهماران ـ چاپخانه‌ی ئا‌ڤێستا)
ـ به‌شداری له فێستیڤاڵی شیعری ئیستامبولو وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نازم حیكمه‌ت بۆ شیعر ساڵی 2010
ـ خاوه‌نی خه‌ڵاتی سه‌ید برایم بۆ ئهدهبو هونه‌رو كه‌سایه‌تی ساڵی (2009) له كۆیه
به‌رهه‌م:
1: كۆمه‌ڵه شێعری كوردی (به زاراوه‌ی سۆرانی) ئاماده‌ی چاپه به نێوی "پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ندا".
2:كۆمه‌ڵه شێعرێك به ناوی "شه‌وێك به شه‌یتان ره" ، كه خاتوو دڵشاد یووسف له سورانییهوه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو. له توركیا (چاپخانه‌ی ئا‌ڤێستا) چاپ بووه
3ـ كۆمه‌ڵه شێعری "هێڵكاری له سه‌ر شه‌و"ی گرانازی مووسه‌وی له فارسییه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. له سلێمانی چاپ بووه ( له زنجیره بڵاو كراوه‌كانی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ)
4ـ شانۆنامه‌ی "قرپۆقی ناوی ئاوێ"، له سه‌ر بنه‌مای فولكلۆروبه شێوه داڕشتنی شێعری بۆ منداڵان له 316 دێڕدا. له شاری سنه بۆ ماوه‌ی ده رۆژ له سه‌ر شانۆ بوو
5ـ چه‌ند كورته چیرۆك. بڵاو كراوه‌ته‌وه له گۆڤاره‌كانی ناو ئێران‌و ده‌ره‌وی ئێران
6ـ وه‌رگێڕانی "چیرۆكی مانگ‌و پڵینگ"ی محه‌مه‌دی ته‌یمووری له فارسییه‌وه بۆ كوردی، ئاماده‌ی چاپ
7ـ وه‌رگێڕانی رۆمانی"دزیره" له فارسییه‌وه بۆ كوردی. كارێكی ناته‌واوی خوالێخۆشبوو ژیلا حسه‌ینی، كه ئه‌ركی پێدا چوونه‌وه‌و ته‌واو كردنی له ئه‌ستۆ گرتووه.
------------------------------
تێبینیی "هه‌ڵۆی كوردستان"
خاتوو ناهید حسێنی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه. بۆ خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان "ئێره" كلیك بكه.


نووسراوه له لایه‌ن هۆشیار حەق, August 18, 2011
سڵاوێکی گەرمی شۆڕشگێڕانە!
پێش هەموو شتێک پێویستە شانازی بە خۆت و بنەماڵکەت بکەی کە پێشمەرگەی کە کادری حدکای و لەو جێگا بەرز و پیرۆزە خزمەتی نەتەوەی دەکەی. پیرۆزت بێ!
من پێم خۆشە لە بەرێزتان پرسیار کەم چەند ساڵە ئەندامی حدکای؟ چۆن بوو حدکات هەڵبژارد؟ یەکەم پەیوەندیت بە تەشکیلاتی حدکا چۆن بوو؟ ئەو کات لە کوردستانی ئێران بوویت یان لە دەرەوە؟ یەکەم پەیوەندیت بە تەشکیلاتی نهێنی بوو یان تەشکیلاتی ئاشکرا؟
ئێستا چی هەستێک دەکی کە حدکات هەڵبژاردووە؟
دەنگێکی زۆر هەست بزوێنت هەیە بۆ شیعر و شت خوێندنەوە ئەم زۆر زۆر پێویستە بۆ شۆڕش پیرۆزت بێ!
هەر بژیت و سەرکەوتوو بیت بۆ گەل و نیشتمان.
لە گەڵ ڕێز‌و سڵاوی دووبارە
هۆشیار حەق
18-08-2011
نووسراوه له لایه‌ن جاقل, August 12, 2011
نووسراوه له لایه‌ن shewan, August 03, 2011
Hiwam serkewtni ewei bereze
Chnad prsyarekm le xezmeti ewe heye u hiwadrm welami pewist bedenewe
1.Bochi be dowai insheab ta estash berdewam kadr u peshmergekani hizb waz le peshmergayeti denen u hizb hich hengawek bo chare seri em kesheye helnagret
2. Huyekani insheab chi bon u chende xetai eme bo aya hazrin beshek lem xetaye ke bote hui insheab be mel begrin
3 . Huy chiye ke beshek le endamani rebari hizb u betaybeti endamni daftar Siassi zor le yekgrtnewei hizb nigerann
4.Huy chiye le new hizbda rega nadret enadm u peshmerge u kadr be rashkawi le ser her babetek , ke peyan xoshe bochun der bbren
5.Le behari rabrdu serdani kurdistamnm krdowe kadru peshmerge zor le desti chand endam rebariyek narazin hui chiye , ke hizb chare seri boi naduzitewe
ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": هاوڕێی به‌ڕێز، له‌گه‌ڵ سپاس بۆ جه‌نابت، تكایه به‌پێی ئیمكان بۆچوونه‌كه‌ت ئه‌مجاره به پیتی لاتین مه‌نووسه
نووسراوه له لایه‌ن کومار, August 01, 2011
نووسراوه له لایه‌ن سهقزییهك, July 25, 2011
ئایا ده‌كرێ بزانم بنه‌ماڵه‌كه‌تان یانى ئاغای مێردتو منداڵه‌كانیشت دێموكراتن یان نا؟
نووسراوه له لایه‌ن leila shabani, July 06, 2011
نووسراوه له لایه‌ن karojahani, July 05, 2011
ئاواتم ساخیو سڵامه‌تی جه‌نابته‌و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیتو بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازیت.
چه‌ند پرسیارم هه‌بوو:
1ـ كه‌ی رۆشتی بۆ باشووری كوردستان‌و بۆچی رۆشتی؟
2ـ له‌وێ له بواری راگه‌یاندندا له كوێ كارت كردووه‌و بۆ چه‌ن ماوه؟
3ـ بۆ تا پێش له‌وه‌ی نه‌بوویته كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب بۆ هه‌میشه نهرۆشتیته ناو حیزب؟
4ـ ئایا ئاغای مێردت پێشتر كۆمهڵهئی بووه؟ له كه‌یه‌وه بۆته ئه‌ندامی حیزب؟
5ـ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نه‌مێنی دیسان ده‌گه‌ڕیته‌وه سلێمانی یان هه‌ر له حیزب ده‌مێنی؟
6ـ ئایا شێعره‌كانی شاعیری پایه به‌رز ژیلا له‌سه‌ر جه‌نابت كاریگه‌ری زۆر بووه؟
7ـ خۆت به قوتابی كام شاعێر ده‌زانی؟
8ـ كام شاعیری زیندوو به باشترین شاعێر ده‌زانی؟
9ـ نه‌زه‌رت له‌سه‌ر شێعره‌كانی ره‌نج سه‌نگاوی چیه؟
10ـ حه‌سه‌ن زیره‌كی نه‌مر لای جه‌نابت ته‌نیا هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی بێژه یان شاعێریش؟
11ـ خه‌باتگێڕترین ژنی دنیا لای جه‌نابت كێیه‌و بۆچی؟
له ئاخردا سپاسی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان ده‌كه‌م كه بۆ یه‌كه‌م میوانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی، ژنێكی شاعێر‌و پێشمه‌رگه‌و شۆِڕشگێڕی هێنا كه به‌م كاره‌ی رێزی له ژنان، رێزی له شۆڕش‌و پێشمه‌رگه‌و هه‌روه‌ها رێزی له هونه‌ر گرت.