هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

تارا جاف وۆركشۆپێكی فێركاریی ئامێری چه‌نگ له‌ تاران به‌رێوه‌ده‌بات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 Tara_Caf_Workshopekiخاتوو "تارا جاف" هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد كه‌ ژه‌نیاری چه‌نگ و دانیشتووی شاری له‌ندنه‌، وۆركشۆپێكی فێركاریی ئامێری چه‌نگ به‌ ناونیشانی "پێگه‌ی چه‌نگ له‌ موزیكی كوردی و ئێرانیدا" له‌ ماڵی موزیكی ئێران به‌رێوه‌ده‌بات.

وۆركشۆپی فێركاریی یا ماسته‌ر كلاسی "تارا جاف" ژه‌نیاری به‌ئه‌زموونی ئامێری چه‌نگ، به‌ ناونیشانی "پێگه‌ی چه‌نگ له‌ موزیكی كوردی و ئێرانیدا" هاوأێ له‌گه‌ڵ په‌رده‌لادان له‌ چه‌نگه‌كانی "عه‌بدوڵڵا عه‌باسی" رۆژی چوارشه‌ممه‌ 27ی جولای كاتژمێر 4ی عه‌سر له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ماڵی موزیكی ئێران به‌أێوه‌ده‌چێت.

له‌م وۆركشۆپه‌دا "تارا جاف" سه‌باره‌ت به‌ ته‌كنیكه‌كانی ژه‌نینی ئامێری چه‌نگ، شێوازه‌ جۆراوجۆره‌كانی ژه‌نینی ئه‌م ئامێره‌ و چه‌نگ له‌ مێژووی شیعر و موزیكی كوردی و ئێرانیدا دێته‌ ئاخاوتن. ئاماده‌بوون و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م وۆركشۆپه‌ بۆ ئه‌ندامانی ماڵی موزیكی ئێران ئازاده‌. هۆگران بۆ ناونووسین و وه‌رگرتنی زانیاریی پێوست سه‌باره‌ت به‌م وۆركشۆپه‌، ده‌توانن له‌گه‌ڵ ماڵی موزیك له‌ شه‌قامی فاتمی په‌یوه‌ندی بگرن.

ئامێری هارپ له‌ زمانی كوردی و فارسیدا به‌ ناوی چه‌نگ ده‌ناسرێت و یه‌كێكه‌ له‌ ئامێره‌ كۆنه‌كان له‌ موزیكی ئێراندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی شاعیرانی كۆنی ئێران، له‌وانه‌: حافز و مه‌ولانا له‌ شیعره‌كانی خۆیاندا ناوی چه‌نگیان به‌كار هێناوه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می ئێستادا به‌ ده‌گمه‌ن له‌ گروپه‌كانی موزیكی ئێراندا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت و به‌ره‌و فه‌رامۆشی ده‌چێت.

خاتوو "تارا جاف" كه‌ له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان، له‌وانه‌: ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، توركیا، ئینگلته‌را، دانیمارك، هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرتی موزیك و گۆرانی پێشكه‌ش كردووه‌، ئێستاكه‌ سه‌ردانی تارانی كردووه‌ و ئه‌م رۆژانه‌ به‌ هاوأێیه‌تی له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری لاوی كورد و ئامێرژه‌نی به‌توانای نه‌ی "فه‌ردین لاهورپور" و خاتوو "سومه‌یه‌ عه‌باسی" ژه‌نیاری زه‌رب، سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی نوێ ئامێره‌كانی چه‌نگ و نه‌ی و زه‌ربن كه‌ تیایدا چه‌ندین پارچه‌ موزیكی كوردی پێشكه‌ش به‌ هۆگرانی موزیك ده‌كه‌ن.

 

 



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2134
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy