ئه‌وه‌تا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئاخر دا چه‌ندین شۆڕش و راپه‌رینی ئازادیخوازانه ی میله‌ته ژێردهستاکانی ده‌وروبه‌رمان بینی، زۆر زووش به ئامانج و هه‌ده‌فی خۆیان گه‌یشتن، ئه‌وه‌تا له کوردستانی تورکیه‌و سوریه‌ش راپه‌رین و شۆرش ده‌ستی پێ کردوه، هیچکامیشیان به قه‌ت کوردستانی رۆژهه‌ڵات تیئۆرسیهن و فهلسهفهبافیان نیه، لهێکدانهوهو شرۆڤه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ئیدالیزم و ناسیۆنالیزم و میزمیشیان نه‌کرد.
کاکه گیان ئیتر به‌سه رۆژنامه‌و گۆڤار و سایت و نامیلکه‌و ته‌له‌فیزۆن نه‌ماوه تیئۆری و تێزه خهیاڵیهکانتانی تێدا بڵاو نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده‌تان قسه‌ی دووباره ئه‌م دیو ئه‌و دیو کردوه خۆشتان سه‌رتان لێ شێواوه، ئه‌متان ئه‌و ره‌د ده‌کاته‌وه ئه‌وتان ئه‌وی تر، هیچکامتان حیزبه‌کانتان قه‌بوڵ نیه، تانه و ته‌شه‌ر و ره‌خنه له هه‌مو حیزبه‌کان ده‌گرن، خۆتان به سههربهخۆ ده‌زانن، یه‌کتریشتان قه‌بوڵ نیه 20 دانه‌تان ناتوانن پێکه‌وه یه‌ک "تیعۆۆۆری" دانێن یه‌ک به‌یان نامه ده‌رکه‌ن، مه‌حاڵه له‌سه‌ر ئیزمێک هه‌ر لێتان ده‌بێته کێشه.
قوربانی ئه‌و قهڵهمهتان بم که هه‌موتان به قه‌رز له‌م لاو له‌ولا وه‌ری ده‌گرن، و داده‌نیشن شوعارو ته‌رح بۆ ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌رێژن، کاکه به‌سه وه‌ڵا ئه‌وه چاره‌ی ده‌ردی ئه‌و میلله‌ته ناکا، ئه‌وانه‌ی له میسر و تونس و لیبی ... هتد شۆرشیان کرد هه‌مو به‌رد به ده‌ست بون نه‌ک تیعۆریسیۆن، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌و دیو مات و مردو و زهلیلو ژێر ده‌سته پێشره‌وێکی ده‌وێ یه‌که‌م نه‌فه‌ر به‌ردێک هه‌ڵگرێ ، جنێوێک بدا، شه‌قێک بوه‌شێنێ،
ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستان دێ فه‌رموون مه‌یدان ئاوه‌ڵایه ، ده‌نا له‌و دوره‌وه که‌م خه‌ت و نیشان بکێشن بۆ ئه‌و خه‌ڵکه به‌دبه‌خته، خۆ حیزبه‌کانمان پاڵیان داوه‌ته‌وه‌و جارێ شوکری خوا‌و دایکه ئه‌مریا ده‌که‌ن،،ئێوه که به قسه‌ی خۆتان ره‌خنه له حیزبه‌کان ده‌گرن، خۆ له‌وان خراپترن.
هه‌موو که‌س تێگه‌یشتووه لێتان، به‌خوا ده‌م نه‌که‌نه‌وه هه‌موو که‌س ئه‌زانێ چی ئه‌ڵێن، که‌سیش به قسه‌تان ناکا هیچ ، واشمهکهن ئیتر ئیهمالتان بکه‌ن و پێتان پێ بکه‌نن، ئه‌م شه‌ره ستاتوس و شه‌ره مقاله‌ی ئێووه ده‌رمانی ده‌ردی لاوێکی موعتادی کوردستانه‌که‌م ناکا، ده‌رمانی ده‌ردی بنه‌ماله‌ی زیندانیه‌ک ناکا... ئیتر ئه‌گه‌ر بێکارن و وه‌ختی خۆتان به‌وه به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ئه‌وه قسه‌م نیه....!!
به‌و هیوایه‌م ئیتر شوعاردان و فه‌لسه‌فه بازی و تیۆری بازی و به‌یان نامه نوسین کۆتایی پی بێ و که‌میک غیره‌تی ئینسانیمان بگونجێ و بچینه‌وه نێو خه‌ڵکی خۆمان له‌وێ به دڵی خۆمان و به پشتیوانی خه‌ڵکی خۆمان بۆ داخوازیه‌کانمان بجهنگێێن.

