کۆنه‌ماڵێک،
له ماڵی من وێرانه‌تر، به‌ش کراوتر
کوڕان و کچانی
له مناڵی من ده‌رکراوتر، به‌ش خوراوتر
ئاواره‌یی له به‌ریاندا و خولیایه‌کیش له سه‌ریاندا
به ناچاری کاتێک له ئاو په‌ڕینه‌وه،
له کۆشی سه‌وزی ئه‌ندێشه و
له سێبه‌ری ئازادی‌دا وچانیان گرت و مانه‌وه
...
پاش ساڵانێک خه‌م به کۆڵی
به شاباڵی ئه‌قڵییه‌تی "سپینۆزا" و
به تیشکی ئه‌ندێشه‌ی "ئه‌نشتاین" و
به شانی کتێبه‌کانی "فرۆید"ه‌وه
ده‌ست به ئاڵای
وڵاتێکی کامه‌رانی گه‌ڕانه‌وه
...
منداڵی من ئاواره‌یی له سه‌ریاندا
به بێ خولیا، به گه‌میه‌ی شکاوی نیشتمان و
به شاباڵی خوێناوڵی شه‌هیدان و
به باڵۆنی پڕ ئیدیعا!
کاتێک له ئاو په‌ڕینه‌وه ،
هه‌ندێکی که‌م سه‌وز بوون و گه‌شانه‌وه!
هه‌ندێکی زۆر له سێبه‌ری مه‌ستی باڕدا
له کۆشی چاو سه‌وزی کچاندا،
له ئاهه‌نگی ره‌نگاوڕه‌نگی دیسکۆکاندا،
وچانیان گرت ومانه‌وه...
پاش چه‌ند ساڵێک ، هه‌ندێک ون و هه‌ندێکیتر
وه‌ک به‌سته‌نی ده‌می هاوین توانه‌وه
هه‌ندێکی کەمیش بێ پێناسه ،
به جانتای ره‌نگینی خاڵی و
به‌کلیپێکی بێ گیان و
به سه‌گێکی کوڵکنه‌وه گه‌ڕانه‌وه...!

