هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دیکتاتۆریکی تر لە سەرو بەندی نەمان دایە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

smko_-_diktator_3حکومەتی عیراق بەسەرۆکایەتی سەدام حوسین هیچ کارێکی نەشیاو نەبوو دژی گەلەکەی نەیکات و بووە هۆیی بێزار بوونی جەماوەر و هەموو دنیا لێ وەزاڵە هات ولە ساڵی 2003 دابوو کە شەری وڵاتەکانی زل هێزدژی دەسەڵات دارانی ئەو کاتی حکومەتی سەدام حوسین دەستی پێ کرد کە زیاتر لە سی وڵات یارمەتی دەری ئەم شەرە بوون بە هەموو شێوەیەک کەوتنە لێدانی پیگەکانی عیراق و رۆژ لە گەل رۆژ حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی سەدام حوسینی دیکتاتۆر لاواز تر بوو ، لە گەل هەر هەنگاوێکی شەردا داوا لە سەدام حوسین دەکرا کە وڵات بە جێ بێڵێ و چەند وڵاتیک ئامادەیی خۆیان نیشان دا تا ، گەر واز لە دەسەڵات بێنێ ئەوە ئەوان یارمەتی دەدەن لە وڵاتەکانی ئەوان دا بژی و کێشەی نابێ، بەڵام دیکتاتورە لە خۆ بایی یەکەی عیراق وازی لە دەسەڵات نەهێنا و وتی من تا دوا هەناسەی ژیانم شەر دەکەم و خاکی عیراقی مەزن جێ ناهێڵم ئەوە بوو کە لە ناو گورە تەنگێکی تاریک دا دوزرایەوە کە نەک لە کاتی شەر کردن دا نەبوو بەڵکو لە ترسان کونە مشکی لێ ببوو بە قەیسەری و لە پاش دەسگیر کردنی ئیعدام کراو و دەسەڵاتەکەی بە یەکجاری کۆتایی هات و تەنیا ناوی وەک دیکتاتۆریک لە ناو لاپەرەکانی مێژوو دا بە تۆمار کراوی مایەوە.

هەرلەگەڵ شورەشەکانی بەهاری عەرەبی و سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی چەند وڵات و داروخانی دەسەڵاتی دیکتاتوری ئەو وڵاتانە، نۆرە گەیشتە وڵاتی سەرهەنگ قەزافی دیکتاتوری سەرۆکی وڵاتی لیبیا لە ساڵی 2011 و ئەویش هاواری دەکرد کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ شەر دەکەم ، زۆر کەس و لایەن و وڵات وتیان واز بێنە و وەرە لە وڵاتێکی تر بە ئارامی دابنیشە و تەنیا دەسەڵات بە جێ بهێڵە ئەویش لوتی بەرزی دەسەڵات خوازی رێگەی پێ نەدا و دەی وت وڵات جێ ناهێڵم و دەبێ لە خاکی خۆم دا بکوژرێم کە لە کۆتایی دا لە ناو کونی لولەی ئاوەررویی کۆڵانێک دا کەوتە ناو داوی خەبات گێرانی ئازادی ویست و نەیان هێشت زۆر ژیان بکات و هەر تەنیا چەند ساتێک دوایی دەسگیر کردنەکەی لەوێ کوشتیان. ئیتر ئەویش ناوی چووە ناو دیکتاورەکانی میژووی سەدەم.

 

smko_-_diktator_1

وا ئەم جارە نۆرە گەیشتوتە دیکتاتۆرێکی تری مێژوو بە ناوی بەشار ئەسەد کە لە تەلەفزیونی دەسەڵاتداری خۆیەوە وتی تا دوا هەناسە لە سوریە دەمێنمەوە و لێرەش دەبێ بمرێ، کە ئەمە نیشانەیەکی گرینگە لەنزیک بونەوەی کۆتایی دەسەڵاتەکەی، ئەمە لە کاتیک دایە کە چەند وڵاتیک و یەک لەوان بریتانیا داوای لێ کرد کە وڵات و دەسەڵات بە جێ بێڵێ و بچیتە بریتانیا هەموو ژیانی بۆ دابین دەکەن. بەڵام لوت بەرزی و دەسەڵات ویستی ریگەی پێ نادا گیانی خۆیی و بنەماڵەکەی پارێزراو بێت و ئەوە لە سەر و بەندی کۆتایی دەسەڵاتەکەی نزیک دەبێتەوە وادیارە مێژوو بۆ دیکتاتورەکان وەک یەک دووبارە دەبێتەوە و هەمویان وەک یەک چارەنوسیان نوسراوە و نزیکە لەم رۆژانە دا ئەویش لە کونیکی ناو کوڵانی شارێک دا بە زیندویی و یان بە مردووی بکەویتە دەستی خەبات گێرانی ئازادی ویستی گەل چونکە رۆژ بە دوایی رۆژ دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی خوین رێژ کەم دەبێتەوە و خاکی سوریا دەکەویتە دەست خەبات گێرانی ئازادی خوازی دژی دیکتاتوری. بۆیە جێگەی خۆیەتی بڵین دەرس و عیبرەت وەرگرتن لە ئەزموونی تیک شکانی دیکتاوری هیچ وانەیەکی فێری ئەم دیکتاتورانەی ترنەکردووەو هەموویان وەک یەک بیر دەکەنەوە و کورسی دەسەڵاتیان ئەوەندە خۆش دەوێی کە ئامادەن بۆیی بمرن. لە گەل ئەوەش دا روو رەشی بۆ ئەو وڵاتانە دەمێنێتەوە کە پشتیوانی یان لەم دەسەڵات دارانە کردووە کە بە هەموو شێوەیەک سەرکوتی گەلەکەی خۆیان بکەن، کە تەنیا داوای ئازادی دەکەن

جیگەی خۆیەتی ئەمە ببێتە ئەزمونی دەرسیکی گرینگ بۆ هەموو دیکتاتورە دەسڵات ویست و کورسی خۆشەویستەکانی ئەم سەردەمە کە بزانن دەسەڵات هەتا کۆتایی ژیانیان، بۆ هەمووکەس نی یەو دەبێت رۆژێک تەسلیمی ویست و داخوزی ئازادی ویستی گەلەکانیان بن، دەنگی ئازادی و ئازادی خوازی هەموو کات سەر دەکەوێ و پێگە و دەسەڵاتی هەموو دیکتاتورەکانی ئەم سەردەمە بەرەو نەمان دەچێ. لە هەر وڵاتێک شەپۆلی دەنگی نارازی خەڵکی راپەریوو برژێتە سەر شەقامەکان دەسەڵات دارە گەندەڵەکان خۆ ناگرن و حکومەتە زۆردارەکان بەرەو رۆخان دەچن. بۆیە هیواخوازین لە ماوەیەکی زۆر نزیک دا هەواڵی داروخانی یەکجاری دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە گوێی هەموو لایەک بگات و هەر چی دیکتاتۆر و زاڵمی ناوچەکەش هەیە لە ناو بچن و گەڵانی ئازادی خواز یەک لەوان گەلی کوردی بەش خوراو بە ئازادی ورزگاری بگات و ئاڵای کوردستان لە سەر بانی هەموو ماڵێکی کورد لە باکوور ، باشور و رۆژ ئاوا و رۆژ هەڵات بشەکێتەوە و کورد ببێتە خاوەن کیانی خۆیی و بە سەربەخۆیی بژی، سەرکەوێ ئازادی و بروخێ حکومەتە دیکتاتورەکان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1030
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy