هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێشکه‌ش به، "باکوورئ" ئازیز

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

fazil_-_bakoor_2ئه‌ی "باکووره" پڕ ئازاره‌که‌م

ده‌یان ساڵه، فرمێسک و خوێن، هه‌ڵ ده‌ڕێژین

ده‌یان ساڵه، تۆپ و زنجیر،

ئاگر و گڕ، له گه‌رووی ئه‌ژدهاکه‌ی پڕ تاواندا،

بۆت ده‌بارێت.

ده‌یان سه‌رۆک، پێ به زنجیر

په‌ت کران و خوێنیان ڕژا.

نه‌ ده‌ریاکه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه،

نه لووره‌ی گورگه‌که‌ی ئه‌نکاره!

نه شه‌ست تیرو، نه فڕۆکه،

دڵنیا به، چۆک دا ناده‌ن، به‌م گه‌له.

ئه‌ی"باکووره" پڕ ئازاره‌که‌م

ئه‌مڕۆ من و ، هه‌موو شارم

له‌ گه‌ڵ تۆ داین به په‌یمانم.

گه‌ر ناتوانم به جه‌سته‌که‌م،

خوێنم بکه‌م به قوربانت.

نووکی پێنووس وا ڕوو ده‌که‌م

نه‌شته‌رێک بێ، بۆ، دڵی دوژمنانم.

ئه‌ی "باکووره" پڕ، ئازاره‌که‌م

گیان فیدام بۆ نیشتمانم

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1517
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy