هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ژن و گۆڕینی‌ كایه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

palani_-_jnan_3به‌شداری‌ سیاسی‌ له‌ ژیانی‌ هه‌موو مرۆڤێكدا گرنگی‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ژنان كه‌ به‌هۆی‌ ده‌یان هۆكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر به‌شداری‌ فراوانیان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا نه‌كردووه‌ و ڕێگیریان لێكراوه‌.

هه‌ڵبه‌ت كاتێك باس له‌ به‌شداری‌ ده‌كرێت، نابێت به‌ته‌نیا له‌وه‌دا كورتی‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ژنێك ئه‌ندام یان كادیری‌ حزبێك بێت، به‌ڵكو لێره‌

مه‌به‌ست له‌ به‌شداری‌ فراوان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی‌ به‌شداری‌ سیاسیی و كایه‌ی‌ مه‌ده‌نییه‌..

ژنانی‌ كوردستان له‌ماوه‌كانی‌ ڕابردوودا به‌شداری‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕِینه‌كانی‌ كوردیان كردووه‌، ڕۆڵی‌ دیاریان هه‌بووه‌ و له‌هه‌ندێك وێستگه‌ی ژیانی‌ سیاسیدا له‌سه‌رده‌می‌ خه‌باتی‌ شاخ و پارتیزانیدا به‌شداری‌ كاریگه‌رانه‌یان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌شدارییه‌ له‌ئاستی‌ پێویستی‌ و خواسته‌كانی‌ خه‌باتی‌ ژناندا نه‌بووه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ ته‌وقی‌ دیلێتی‌ و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان.

به‌شداری‌ سیاسی‌ ژنان له‌سه‌رده‌می‌ شاخ و شۆڕش هه‌ستێكی‌ به‌رپرسیارێتی‌ بووه‌ هاوشانی‌ پیاوان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌تایه‌كی‌ باش بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ ژنان له‌ڕێگای‌ ئه‌و به‌شدارییه‌وه‌ به‌مافه‌كانیان ئاشنابن و هه‌وڵی‌ به‌رفراوانتربوونی‌ بده‌ن.

دوای‌ ڕاپه‌ڕین له‌ کوردستانی باشورسه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ له‌ خه‌باتی‌ ژنان ده‌ستیپێكرد، هۆشیاربوونه‌وه‌ی‌ زیاتر، دامه‌زراندنی‌ چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ و ڕێكخراوی‌ ژنان و كردنه‌وه‌ی‌ خول و سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنبیری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و هونه‌ری‌، هاتنه‌كایه‌وه‌ی‌ ژنان له‌ بواره‌كانی‌ هونه‌ر و سینه‌ما... و هتد، ئه‌مانه‌ خاڵ و هه‌نگاوی‌ ئیجاب بوون، به‌ڵام هێشتا قۆناغی‌ سه‌ره‌تایه‌ و ده‌كرێت كاراتر بكرێن.

ئایا ئه‌مانه‌ وایكردووه‌ مافه‌كانی‌ ژنان به‌ته‌واوی‌ وه‌ربگیرێنه‌وه‌؟ به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر، به‌ڵكو زۆر قۆناغی‌ تر ماوه‌ كه‌ خه‌باتی‌ ژنان بیبڕێت و زۆر مافی‌ زه‌وتكراوی‌ تریش ماوه‌ به‌ده‌ستبهێنرێنه‌وه‌. كه‌واته‌ بۆ ئه‌مه‌ چی‌ پێویسته‌؟ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ ژنان و ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان چییه‌؟ ئه‌ركی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان چییه‌؟

palani_-_jnan_2بێگومان به‌وه‌ی‌ ژنان نیوه‌ی‌ كۆمه‌ڵن ئه‌گه‌ر به‌شدارییه‌كی‌ فراوان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌توانن كاریگه‌ری‌ زۆریان له‌سه‌ر ئاراسته‌ی‌ سیاسی‌ و بیركردنه‌وه‌ی‌ سیاسییه‌كان هه‌بێت، له‌سه‌ر داڕشتنی‌ به‌رنامه‌ی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان، له‌ یاسا مه‌ده‌نی‌ سزاییه‌كان، ئه‌توانن هێزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ فشاربن بۆ سه‌ر زۆربه‌ی‌ كایه‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كولتوورییه‌كان.

له‌م ڕووه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كان ژنان پێویستیان به‌ یه‌كگرتوویی‌ هه‌یه‌، خودی‌ ژنانیش پێویستیان به‌وه‌هه‌یه‌ كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین به‌شدارییان هه‌بێت له‌سیاسه‌تدا.

كاركردنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان دوور له‌ فیكر و ئایدیۆلۆژیای‌ سیاسی‌ و ئایینی‌ پێویستییه‌كی‌ هه‌نووكه‌ییه‌، چونكه‌ له‌ماوه‌كانی‌ ڕابردوودا كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان به‌ده‌ست دواكه‌توویی‌ كولتوور و لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ناڵاندوویه‌تی‌ و بۆ ده‌ربازبوونی‌ ژنانیش له‌و قه‌یرانه‌ پێویسته‌ قورسایی‌ بخرێته‌ سه‌ر گۆڕینی‌ ئه‌و عه‌قڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نه‌ك تۆخكردنه‌وه‌ی‌ فیكر و ئایدۆلۆژیا و ململاتێكانیان.

ژنان پێویسته‌ به‌هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆیان به‌شداری‌ كاریگه‌رانه‌ بكه‌ن نه‌ك له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ به‌شدارییان پێ بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ده‌بێت به‌ عه‌قڵی‌ پیاو بجوڵێنه‌وه‌ و ناتوانن شێلگیرانه‌ كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان بكه‌ن.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1010
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن zagross, November 09, 2012
dast xosh baraste bo awae zhnan btwanin bashdar bn la hamw alwgoreakanda pewesta zeatr xoyan per chak kan ba roshnberew bashdare zeatr bet

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy