هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیاندنی هاوبەشی کۆمەڵە و حیزبی دیمۆکرات سەبارەت به مانگرتووانی کورد لە زیندانەکانی تورکیە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pdki_komala_bakor_2زیاتر لە 50 رۆژە کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی تورکیە بۆ دەستەبەر بوونی داخوازییەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن. بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی مانگرتوو کۆمەڵگای مەدەنی کوردستانی تورکیاش ماوەی چەند رۆژێکە پەیوەست بوون بەو چالاکییە و ناڕەزایەتی جەماوەرییان بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان رێکخستووە.

ئێمە پشتیوانی خۆمان لەمافە رەواکانی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا و ئەو چالاکییە مەدەنیانە دەردەبڕین کە لە ئارادایە. هەروەها داوا لە حکوومەتی تورکیە دەکەین چیتر داخوازی مانگرتووان پشتگوێ نەخات و داواکارین رێکخراوەکانی جیهانی ماڤی مرۆڤ لەم راستایەدا هەڵویستی بە کردەوە لە خۆیان نیشان بدەن و ئەرکی ئینسانی خۆیان بە جێ بگەیەنن. لەم بارودۆخەدا بە گونجاوی دەزانین هەموو ئەو لایەنانەی بواری خەباتی مەدەنى‌یان بۆ ئاواڵەیە لە رێگای ئاشتی ودیموکراسیەوە یارمەتیدەری چارەسەر کردنی کێشە سیاسیی ونەتەوەییەکان بن.

بێگومان هەبوون و کەڵک وەرگرتن لە فەزای سیاسیی کراوە باشترین رێگەیە بۆ مسۆگەر کردنی مافە رەواکانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان.

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

5نوامبری2012

15خەزەڵوەری1391

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1075
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy