هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ده‌نگ! (پێشکەش بە هاواری ئازادی لە باکوور...!)

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

rahim_loqmani_-_bakur_2زه‌ینی خاڵی سندووقی ڕا، پڕاوپڕ بوو له‌ گله‌یی

ــ گه‌وره‌کانم هه‌رچی ده‌که‌ن

به ‌میوه‌ی شیرینی دروشم و

به‌ جادووی دۆلار و

به‌ هاواری شایه‌ر و

بانگه‌شه‌ی ده‌هۆڵ و...

هه‌رچی ده‌که‌ن،

گه‌ده‌ی برسیم پڕی نابێ له‌ پڵاوی "ده‌نگی" میلله‌ت

ده‌می به‌سراوی ده‌لاقه‌ی "ئیمرالی"

سه‌ری له‌قاند

ــ من ده‌نگێکی باڵکراوم له‌ ناودایه

هه‌ر به‌ ته‌نیا هه‌ڵفڕینی وشه‌یه‌کی

ناو باوه‌شی کۆڵانان و

‌سینگی پانی شه‌قامانی هه‌موو شارێ

وه‌کوو باران شه‌پۆل ده‌کا و ده‌نگ ده‌بارێ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 936
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy