هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شه‌ڕی قه‌ندیل له‌ روانگه‌یه‌کی دیکه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pjak-iran

له‌م رۆژانه‌ دا هه‌ر کوێ ده‌چی باسی شه‌ڕی پ ک ک یه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا و هه‌ر دوو لا به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ راگه‌یه‌ندنه‌کانیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دا پڕ وپاگه‌نده‌ ده‌که‌ن.شتی وا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ىڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دووره‌ له‌ مه‌نتیق(50 سه‌رباز خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی گریلا کرد!)و به‌داخه‌وه‌ که‌سانێکیش له‌ رووی هه‌سته‌وه‌ و به‌ بێ بیر کردنه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

کوردستان به‌ درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی به‌ هۆی هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ و ژیرانه‌ی رێبه‌ره‌ سیاسییه‌کانیه‌وه‌ مه‌کۆی ئازادی خوازی بوو له‌ ئێران دا، و به‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ شێوازه‌ جۆراو جۆره‌کانی خه‌بات ئێرانی خستوه‌ته‌ ژێر گوشاره‌وه‌،بۆیه‌ کوردستاب هه‌میشه‌ ئامانجی رێژیم بوو که‌ ئه‌م مه‌کۆیه‌ تێک بدات.

حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ له‌ کاتی خه‌باتی چه‌کداریدا مێژوویه‌کی پڕ له‌ سه‌روه‌رییان بۆ خۆیان تۆمار کردوه‌ و ئه‌مه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساله‌ به‌ گۆڕینی شێوازی خه‌بات به‌ حه‌ق توانیویانه‌ سه‌رکه‌وتوو بن له‌ وشیار کردن و رێکخستنی خه‌ڵکدا.

هه‌موو مان ده‌زانین که‌ دونیای ئه‌مڕۆ شه‌ڕی ناوێ و هیچ حیزبێکیش نه‌یتوانیوه‌ به‌ شه‌ڕ ئازادی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ دی بێنێت، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌ هه‌ست کردن به‌م پێویستییه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ک ده‌یه‌یه‌ که‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ خه‌باتیان وه‌لا ناوه‌(هه‌ڵبه‌ت ره‌دیان نه‌کردوه‌ته‌وه‌)به‌ڵام دیسان ده‌بینین که‌ خه‌ڵکی کوردهه‌ر روویان له‌و حیزبانه‌ کردوه‌ و به‌ پیر بانگه‌وزاه‌کانیانه‌وه‌ رۆشتوون،که‌ بووه‌ته‌ هۆی تووره‌يی کۆماری ئیسلامی که‌ وای بیر ده‌کرده‌وه‌ به‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و نیشته‌جێ کردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ باشووری کوردستان له‌ نێو ده‌چن،که‌وا بوو ئه‌ویش ده‌بوا بیر له‌ رێگه‌ چاره‌ی دیکه‌ بکاته‌وه‌.

هه‌موو که‌س له‌ مێژووی پ ک ک ئاگاداره‌ و به‌ پێویستی نازانم که‌ ئه‌م باسه‌ دووپات بکه‌مه‌وه‌. کێێه‌ که‌ نه‌زانێ پ ک ک به‌ سه‌ردانی دروشمی زریق و بریقه‌ دار که‌ڵکی نابه‌جێی له‌ هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی لاوانی کورد وه‌رگرتوه‌ و ئه‌وانی ته‌نیا و ته‌نیا وه‌ک هێزێکی مرۆڤی بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی خۆی له‌ باکووری کوردستان به‌ کار هێناوه‌؟

پ ک ک که‌ ئێسته‌ به‌ ئازادی به‌رێز ئوجالان رازییه‌و ئه‌ڵێ کێشه‌ی کورد به‌ شه‌ر چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌ی چۆنه‌ که‌ ئه‌و مێتۆده‌ له‌ خه‌بات بۆ رۆژهه‌ڵات به‌کار دێنێت؟

پژاک که‌ لقی رۆژهه‌ڵاتی پ ک ک یه‌ به‌ مه‌به‌ستی تایبه‌تی دامه‌زراوه‌، بۆ زامیاری زیاتر ده‌توانن له‌م لینکه‌ دا قسه‌کانی عوسمان ئوجالان برای رێبه‌ری پ ک ک و ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی پێشویی ئه‌و حیزبه‌ له‌ سه‌ر پژاک گوێ بگرن(http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=8747)

ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ مێژووی پ ک ک دا بخشێنین ده‌بینین که‌ هاوپه‌یمانی ستراتیزژی ئێران بووه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌ ئاستێکی باشدایه‌، که‌وابوو حیزبه‌ کوردییه‌کان و خه‌ڵکی کوردستانیش مافی خۆیانه‌ که‌ به‌ شک و گومانه‌وه‌ چاو پژاک بکه‌ن .

پژاک له‌م ساڵانه‌یی دواییه‌ دا هه‌وڵی زۆری داوه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ حیزبه‌ کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات هاوپه‌یمانی پێک بێنێ، به‌لام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه‌ وه‌کوو حێزێکی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن بڕیار نه‌هاتوه‌ته‌ ئه‌ژمار سه‌رنه‌کوتووه‌ له‌و کاره‌یدا.

ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ره‌سمییه‌ت بده‌ن به‌ خۆیان و بتوانن بوونی خۆیان بسه‌لمێنن هه‌ر جه‌ند مانگ جارێ هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر هێزه‌ کانی ئینتزامی و پۆلیس و چه‌ندین سه‌ربازی کوردیان ده‌کوشت! ئه‌مه‌ش نه‌بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ به‌ فه‌رمی بیناسن، هه‌ر چه‌ند توانی هێندێ لاوی نیشتمان په‌روه‌ر بۆ لای خۆی راکێشێ(هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌یان دوای ده‌وره‌ی فێرگه‌ له‌ جیاتی رۆژهه‌ڵات بۆ شوێنه‌کانی دیکه‌ به‌رێ ده‌کران!یان ئه‌گه‌ر له‌ کاتی هه‌ڵهاتن دا نه‌کوژرایه‌ن!وا له‌ کوردایه‌تی بیزار ده‌بوون که‌ حاشایان له‌ کورد بوونی خۆیان ده‌کرد).

هێرش بۆ قه‌ندیل بۆ

پژاک که‌ له‌ماوه‌ی رابردوو دا ماهیه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان روون بوه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت که‌سانی نزیک له‌ پ ک ک ش لێی هه‌ڵگرابوونه‌وه‌ له‌ راستی دا له‌ نێو خه‌ڵک و له‌ نێو خۆیشدا رێکخستنه‌که‌ی رووشی داڕمان هاتبوو کوت و پڕ ده‌بێته‌ شێری گۆڕه‌پان!

یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌ستکه‌وتنی بیانووه‌ بۆ میلیتاریزه‌ کردنی کوردستان و زه‌ربه‌ دان له‌ خه‌باتی مه‌دنی خه‌ڵک،ئه‌گینا بۆ چی راست له‌به‌ره‌به‌ره‌ی 22ی پووشپه‌ردا ئه‌و هێرشه‌ ده‌ستی پێکرد؟خۆ ئه‌گه‌ر ساڵانی پێشوو جارو بار چه‌ند پۆلیسی ده‌کوشت که‌ به‌رێکه‌وت کوردیش بوون! خۆ ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ مه‌ریوان نه‌بێت هیچ چالاکییه‌کیان نه‌بوو؟ چۆنه‌ که‌ ئێران یه‌کسه‌ر به‌و هێزه‌وه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر قه‌ندیل؟ خۆ به‌ قه‌وڵی موراد قه‌ره‌یلان له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوو دا به‌ فه‌رمانی پ ک ک له‌ قۆناغی بێ چالاکی دا بوون!

به‌ڕای من ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر قه‌ندیل به‌و جۆره‌ی که‌ سه‌رانی پ ک ک ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم نه‌بوه‌ و نیشه‌، چونکوو حکومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌شێکه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌ .ئامانجی ئه‌م شه‌ڕه‌ که‌ زیاتر وه‌کوو شانۆیه‌ک ده‌چێت چه‌ککردنی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌یه

‌ (http://www.heloykurdistan.com/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=52:2011-07-15-21-29-11&catid=3:hewal&Itemid=6)

هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ ئیمه‌یله‌ هه‌ک کراوه‌کانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران دا هاتبوو،که‌ پرۆژه‌ی دوای ئه‌ویش دووپات کردنه‌وه‌ی جه‌ریانی که‌مپی ئه‌شره‌فه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئێران ده‌یهه‌وێ به‌ گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ی پژاک و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵک ئه‌مجاره‌یان له‌ رێگه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ فشار بێنێت بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات که‌ پژاک به‌ ره‌سمیه‌ت بناسن و له‌ ئاکام دا به‌ره‌ پێک بێنن. به‌ره‌یه‌ک که‌ ئێران له‌ رێگه‌ی پ ک ک وه‌ کۆنترۆلی به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت و بۆ هه‌ر لایه‌ک پێ خۆش بێت په‌لکێشی بکات.

 

 

_________________________________________

تێبینی‌:

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

1ــ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

2ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1885
بۆچوونه‌کان (3)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن piranshar, July 28, 2011
دوای سلاو ریز بو نوسری او بابه ت خوم وه ک لاویکی دریژه دری ریگای ریبر قاسملو ی نه مر دزانم به لام بو ده بی و هه تا کی دانیشین با به ت به دژ ی یکتر بنو سین کاکه گیان هر که س به ریگای خو ی مه بست کوردو ستانی آ زاد کاتی شه ری حیزبی 200 که س له کوردی باکور که الان پ ک ک به ش داری له شه ری دژ به کومار اسلامی د ه کرد بو که س نی دکوت هیچ الان پژاک 8 شه هید داوه له و شه ره بو خیو به برینیان داده کی له جیات سه ر خوشی بو مه گه یکتی نیشتمانی هاو کاری ایرانی نه دکرد حیزبی خومان چه ک له صدام ور نه گرت که دوژمنی کوردستانی باشور بو به خودای خو فریو دانه دانیشتن له کمپ زور جار اخ هه ل ده کیشم بو شهیداکنمان بو ناگه رینوه بو باوش خه لک بزانن و قه بول بکه ن که هیستا خه لک پیوست به و خه با ته ه که پژاک گرتو یه ته بر ور نه وه بزانن دلمان بو تان لی ددا به هیوای وی که روژک هه مو ریخراوه کوردکان که دژ به کومار اسلامین دستی یک بگرن
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کرماشان, July 25, 2011
سلم
1-شما گفتی به نظرت خودت پس نظر خودتو برا خودت نگه دار
2-این مێژوویه‌کی پڕ له‌ سه‌روه‌رییان که دمکرات و کومله داشتن کجا بود بگید ما هم بدونیم البته برادر کشیشم بگین
3- گفتی عثمان اوجالان گفته پ ک ک از پژاک به عنوان کارت فشار استفاده میکنه ولی این استفاده ابزاری رو pdk و ynk از همون دمکرات و کومله شما میکنن
پس بیاییم از این منظر به مسله نگا کنیم پژاک داره جایگاه کومله و دمکرات از این میترسن که پژاک داره کم کم جایگاه و پایگاه اونارو تو جامعه میگیره در حال حاضر هم اونا هیچ حرفی برا زدن ندارن پس مجبورا اینطوری مثل شما موضع بگیرن
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن adel, July 25, 2011
هه‌ک له‌ به‌رت بمرم کاک شاهۆ،قسه‌ی دڵی من و زۆر که‌سی دیکه‌ت نووسیوه‌smilies/kiss.gif

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy