هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ لێكۆڵه‌ر

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ahbad_batebi_-_wtowej_2لەم دواییانەدا فایلێکی دەنگ بە ناوی " قسەکردنی نەهێنی ئەحمەدی باتبی لەگەڵ جێگری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران" لە ئێنتێرنێت دا بڵاو بووەتەوە کە بۆ ڕای گشتی هەندێک تێبینیم لەسەری هەیە.

ئەم فایلی دەنگە، راستییە و دەنگی خۆمە.

ساڵی ٢٠٠٨بە دوای ئەوەی کە پەنام بردە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە عێراق، بەرپرسی کەیسی من لە وزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ژمارە تەلێفوونی منی پەیدا کرد و پێوەندی پێوە گرتم. چۆنیەتی پێوەندییەکەم هەر ئەو کات بە حیزبی دێموکراتی کوردستانم راگەیاند ، کە حیزبیش لە بەرانبەر دا کووتیان ئەگەر دووبارە پێوەندییان لەگەڵ گرتی دەنگی وتوو وێژەکە تۆمار بکە وە هەروەها تێبکۆشم بزانم ئامانجی سەرەکی وەزارەتی ئیتلاعات لە هەمبەر ئەم پێوەندییانە چییە.

لە دوایین وتوووێژ بە پێی هەمان تێبینی حیزبی دێموکرات دەنگەکەم تۆمار کرد و گەیاندمە دەستی بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

لە دوای ئەم پێوەندییە حیزبی دێموکرات وای پێ باش بوو کە ژمارە تەلێفوونی خۆم بگۆڕم، وە هەروەها بەرپرسانی حیزبی دێموکراتیش لە نامەیێکی تایبەت دا نەتەوە یەکگرتووەکانیان ئاگاداری مەسئەلەکە کرد و داواشیان کرد بە هۆی مەترسی دار بوونی ژیانم بە زووترین کات نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناردنەوە دەرەوەی من پەلە بکات.

 

ahbad_batebi_-_wtowej_3

 

لە رێکەوتی حەڤدەی مانگی پێنجی ساڵی ١٣٩١ هەتاوی دەبیرخانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیان نامەیێک دا رایگەیاند کە : پێوەندی تەلێفوونی ئەحمەدی باتبی لەگەڵ بەرپرسی کەیسەکەی لە وەزارەتی ئیتلاعات بە هەماهەنگی ئێمە بووە و هەرواتر بەرگەی تەئیدییەی ناو براو بە مۆر و ئیمزای بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات دوورە لە ساختەکاری.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:

لە چەند رۆژی پێشوو دا لە پێوەندی لەگەڵ بەرێز "ئەحمەدی باتبی" هەندێک بڵاو کراوە لە لایەن چەند میدیاوە هاتووەتە دەرێ، کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک میوانداری بەرێز باتبی لە کاتی بوونیان لە عێراق ناوی لە ئەم بڵاوکراوانە هاتووە، بۆیە ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ رۆشن بوونەوەی رای گشتی چەند تێبینیمان هەیە:

١.پێوەندی تەلێفوونی بەرێز باتبی لەگەڵ بەرپرسی کەیسەکەی لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە کاتی نیشتەجێ بوونیان لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات بە ئاگاداری ئێمەوە بووە.

٢.بەرگەی تەئیدییە بە ئیمزاو مۆری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر بە بۆنەی ناساندنیان بە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕاگەیاندەکان دا بڵاو بووەتەوە لە لایەنی ئێمەوە پشتگیری دەکرێت و دوورە لە ساختەکاری.

بۆ دیتنی بەیانەماکە دەتوانم سەیری ئەم لینکانە بکەن:

http://www.kurdistanmedia.com/farsi/index.php?besh=dreje&id=2215

http://www.freezepage.com/1344433566UXINNBUBCR

ساڵی ٢٠٠٨ دوای هاتنم بۆ ئامریکا وتارێکی تەنزم نووسی بە سەر تیتری " تا ئەلان بازجوو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ من دەکرد و ئەلان من لێکۆڵێنەوەی لێ دەکەم!"و هەروەها تێبینیێکی کورتیشم لەسەر پێوەندی ئەو کاتی بەرپرسی کەیسەکەم لە وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ فایلە دەنگەکەی لە ماڵپەرە کۆنەکەم دا بڵاو کردەوە.

بەڵام لە رێکەوتی بیست و هەشتی جولای ساڵی ٢٠١٢ ، واتە رۆژی چواری مانگی شەشی ساڵی ١٣٩١ ئەم فایلە دەنگە دەستکاری کراو و بە شێوەی دڵخواز وە هەروەها بە تێبینێێکی دوور لە بێ لایەنی بە هۆکاری ئەوەی کە وا بنوێنن کە من لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات پێوەندیم هەیە لە یووتیۆب بڵاو بووەوە.

لە رێکەوتی هەڤدەی مانگی ٤ ساڵی ١٣٨٧ هەتاوی وتوووێژێکم لەگەڵ ماڵپەری رووز ئانلاین کرد بە ناوی " داستانی ئەو هەڵاتنە مەزنە" وە لە ئەوێش دا بە راشکاوی لەئەمبەر وتوووێژم لەگەڵ بەرپرسی کەیسەکەم لە وزارەتی ئیتلاعات لە خاکی عێراق دا ڕامگەیاند و وتم:

...دووایین رووداو ئەوە بوو کە ئێمە هەوڵماندا وا بنوێنین کە ئەمن لە تورکییەم، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات ژمارە تەلێفوونی تایبەتی من کە تەنیا یو ئێن ئاگاداری بوو وە دەستی هێنا، هەرواتر پێوەندییان پێوە گرتم، کووتیان دەبێ بگەڕێتەوە ئێران. بچۆ خۆت بە کۆنسوولی ئێران لە هەولێر بناسێنە، ئێمە دوایی خۆمان پاسپۆرتت دەدەینێ، هەرەها یارمەتی مادیشیت دەکەین کە بۆ هەرکوێ کە ویستت بڕۆی. وە ئەوە بوو کە من دنگیانم تۆمار کرد.

رووز ئانلاین: کاتێک دەنگی ئەوانت بیست چ هەستێکت بوو؟

پێم سەیر بوو، چۆنکە کەس ئاگاداری ئەو ژمارە مۆبایلە نەبوو. هەرچەند دەمزانی کە ئەوان لە ئەمبەر کەرستەی سیخۆری زۆر دەست بڵاون و دەشمزانی کە بە ئاسانی دەیانتوانی شوێنم پەیدا بکەن بەڵام کاتێک کە تەلێفوونیان کرد حیزبی دێموکرات نامەیێکی نارد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و پێیانی راگەیاندن کە ئێمە هەندێک زانیاریمان هەیە کە گیانی ئەحمەدی باتبی لە مەترسی دایە و دەبێ بە زووترین کات بینێرنە دەرێ.

بۆ بینینی ئەو وتوووێژە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکەن:

http://www.roozonline.com/persian/news/newsitem/archive/2008/july/07/article/-d3ec645432.html

یان لە نموونەیێکی دیکە لە پێنجی مانگی پێنجی ساڵی ١٣٨٧ هەتاوی لە وتوووێژ لەگەڵ رادیۆ زەمانە دووبارە ئاماژەم بەم فایلە دەنگە کرد و وتم:

" ئەو کات حێزبی دێموکرات پاڵپشتی من بوو، بە پێی بەدووادا چوونەوەی ئەوان ئەم تیمە ئاشکرا کردا. حیزبی دێموکرات لە راپۆرتێکی تێر و تەسەل چۆنیەتی باردووخی ژیانی منی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر نارد هەرواتر داوایان کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان من بە زووترین کات بنێرنە دەرێ لە عێراق.

وەزارەتی ئیتلاعات ژمارەی تایبەتی منیان بە دەست کەوت و تەلێفوونیان بۆ کردم. من تەنانەت دەنگی لێکۆڵێنەری تایبەتی خۆمم تۆمار کرد، دوور لە عەقڵە کە وەزارەتی ئیتلاعات تا ئەم رادەیە بە دووی کەسێک دا بێت کە خۆیان ئازادیان کردبێت.

لە ئەوەڵین کات دا، راپۆرتێکی کامل لە چۆنیەتی هاتنە دەرەوەم وە هەرواتر ئەو سەند و مەدرەک و فیلمانەی کە گرتوومە، بڵاو دەکەمەوە. هەروەها فایلێکی دەنگم لە لێکۆلێنەری تایبەتیم لە وەزارەت ئیتلاعات هەیە کە ئەو کەسە هەوڵ دەدات بمگەڕێنێتەوە ئێران.

لەم فایلەدا لە من داوا دەکات کە خۆم بە کۆنسوولگەری کۆماری ئیسلامی لە هەولێر بناسێنم و لەوێوە بگەرێمەوە ئێران، وە لە بەرانبەردا ئەوان هاتنە دەرێی من لە بەرچاو نەگرن و خۆشیان پاساپۆرتم بۆ وەرگرن کە لە ئێران بچمە دەرێ

بۆ دیتنی وتوووێژ لەگەڵ رادیۆ زەمانە لە سەر ئەم لینکە کلیک بکەن:

http://radiozamaaneh.com/Mohebbi/2008/07/post_74.html

چۆنیەتی پێوەندی من لەگەڵ بەرپرسی کەیسەکەم لە وەزارەتی ئیتلاعات نە تەنیا لە سایتە فارسیەکاندا باسم کردووە بەڵکوو لە میدیا بەناوبانگەکانی دنیاش دا ئاماژەم پێ داوە. بۆ نموونە لە وتووێژێک کە لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دا هەمبوو ،

ئەم رۆژنامەیە لە تێبینی وتوووێژەکەدا لە رێکەوتی ١٣ جۆلایی ٢٠٠٨ دەنووسێت:

But in Iraq, his former captors had one more chilling message for him. Not long after his arrival in Erbil in March, the new cellphone provided by United Nations officials rang. Mr. Batebi was shocked to hear the familiar voice of the chief interrogator at one of Iran’s notorious prisons.

“We know where you are,” the interrogator said. “You must turn yourself in.”

ئەم وتوووێژە کە لەگەڵ نیۆیۆرک تایمز دەتوانن بە کاملی لەم لینکەدا بیخێنەوە

http://www.nytimes.com/2008/07/13/world/middleeast/13dissident.html?_r=0

هەرواتر فایلی دەنگی وتوووێژەکە لە ماڵپەرەی رادیۆ زەمانە هێشتا ماوە و دەتوانن لە سێروێری ماڵپەرەی رادیۆ زەمانە (لە دەقەی ٢١:٥٥ هەتاکوو ٢٥:٤٧) بە دەستی بێنن.

وتوووێژەکە دەتوانن هەم لە سێروێری رادیۆ زەمانە هەم لێرە دا بیبیستێن

فایلی دەنگی وتوووێژ لەگەڵ رادیۆ زەمانە

http://radiozamaaneh.com/Mohebbi/2008/07/post_74.html

فایلەکە لە سەر سێروێری رادیۆ زەمانە:

http://www.zamahang.com/podcast/2008/20080723_Ahamab_Batebi_E.mp3

کاتی فایلی" قسەکردنی نهێنی ئەحمەدی باتبی لەگەڵ جێگری وەزارەتی ئیتلاعات"، ٢٢:١٩ چرکەیە، کە بڵاوکەری فایلەکە لە ئەو پەڕی بێ ئەخلاقی هەندێک بەشی سانسۆر کردووە و دوایی بڵاوی کردووەتەوە؛ کە لێرە دا هەم بەشە سانسۆر کراوەکە هەم ئەسڵی فایلەکە بۆ رای گشتی بلاو دەبێتەوە.

بەشی سانسۆرکراو دەتوانن لە سەر ئەم لینکە کلیک بکەن:

http://ahmadbatebi.com/images/stories/My%20Fils/Posts/2012/Jul/Filsoti/Javadi1.mp3

فایلە ئەسڵییەکە لە سەر ئەم لینکە کلیک بکەن:

http://ahmadbatebi.com/images/stories/My%20Fils/Posts/2012/Jul/Filsoti/Javadi2.mp3

ئەم فایلە دەنگە نە قسەکردنێکی نەهێنی بووە نە وتووێژێکی تایبەتە. من لە تەواوی وتوووێژەکان دا وتوومە کە ئەم فایلە بە زووترین کات بڵاو دەکەمەوە ، بۆیە دووبارە بلاو کردنەوەی ئەم فایلە سانسۆر کراوەی فایلەکەی خۆم (کە پیشووتریش بڵاوم کردووەتەوە و لە هەموو وتوووێژەکانی خۆم دا چۆنیەتیەکەیم ڕاگەیاندووە،) لەگەڵ هەندێک تێبینی، بۆ پرۆپاگەندە لە دژی من بە کار هاتووە، ئەم کارە نائەخلاقییە لە لایەن کەسێکەوە کراوە کە پێشتریش لەم چەشنە کارانەی لە بەرانبەر من و باقی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەنجام داوە و تەنیا مەبەستی سەرەکیشی دژایەتی کردنی ئێمەیە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1174
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن هیوا مهابادی, October 30, 2012
نه حمه دی باتبی یه کیگ له مروفه باش و خاسه کانی ئوپوزیسیونی ئیرانه و ، زور زور جیاوازه له ئه و فخرآوره که زور دروزن و خراپه ! باتبی هه روه ها که من بیستوومه و خوم له نزیکه وه دیمه ،زور زور خوشی له نه ته وه ی کورده . سپاس و شانازی بو کاک ئه حمه دی باتبی !

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy