هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێش موسڵمان بون پێویستە مرۆڤ بی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ali_bazyar_-_islam_2زەمانێ زانیاری لە ناو کۆمەڵگا وەک کانی وابو، بەس لە خزمەت شیخان و دەوڵەمەندان و بەگ و خان و مەلایانا بو بەڵام لەم کاتە کە من و تۆ دەژین، زانیاری و ەک چۆم و رۆبار بە ئینتەرنت بەر بوە لە ناو کوچە و کۆڵان و شار و لادێ.

جەنابی شێخی نەجیب زادە کە ساڵەھای ساڵ نانی ناو سفرەی منداڵانی رەش و روتی ئەکردە خۆراکی نەجیب زادەیی خۆی و دەسیان ماچ ئەکرد و خودایە بو بو خۆی، کەم کەم وەک پاوشا و ستەمکارانی لێ ھات و لەشی نەما بچێ بە شوێن زانیاریدا و بە تایبەت لە ئێستادا. نۆکەرەکانی بە ئینتەرنت زانا بون و دەسیان لە نۆکەری کێشا و ئەوی نەزانیش لە ڕقا شمشێری ھەڵگرد و بو بە سەلەفی!

تازە مەحالە لە میژو شیخان و کەسانێ پەیدا بن کە بە ھۆی بەھرەمەندیان لە زانیاری لە نێو کۆمەڵگایە بێ بەھرە و ئەوندە جیاوازیەکەیان گەورە بێ کە کۆمەڵگا بیانپەرەستن.ئەو کات خەڵکی چاوساوە تەنانەت نەیاندەزانی بە دەستی کێ چەوسێنراون!؟ شێخی ئیستە شێخ زانایە و یاسا و شارستانیەتی کۆمەڵگا زو رسوای ئەکا!

کەسانێ وەک فواد و کەمانگەر کە لە بیری داھاتی منداڵان و ساوایانی رەش و روت و برسی و چەوساوەدا بون و ھەزار ئەوندەی تۆ موسڵمانن بەو مانایە کە خەڵک تێگەشتون لە موسڵمانی، لەم وڵاتە ئەبنە ئوستورە و نە کەسانێ کە بە تەواو ھێز و توانایانۆ بەرەو رابردویە زۆر دور و بەرەو نەریتە کۆنە پڕ لە تورەیی و رق و قین و تایفەگەری و کوشت و کوشتارەکانی کەسانێ ببا کە ھێشتا لە سەرەتای رێگەی مرۆڤ بەرەو سەقامگیر بون و دروس کردنی کۆمەڵگا و کولتور و شارستانیەت و زانیاریدا بون!

من نازانم چ پێوێستیکە ئەمە و چۆن عەقڵێ خۆێ رازی ئەکا بەم بەرەو دواچونە و بەم ستەمە گەورە لە حەقی منداڵان و ساوایانی بەستەزمانی خۆی!؟

ئەم وڵاتە پرە لە دار و درەخت و سەوزەڵانی و ئاوەدانی و بون و بونەوەر و مەل و باڵەندە و کەل و کەو و ساحێب خاکێکی خۆلقێنەرە و ھەر ئەوە گەورەترین کۆستە لە رێی بیرێکی مردو لە بیاوانێ روت و قوتی مێشکی تۆدا کە ھیچ زانیاریە و ھیچ جوانیە لە ژیان شک نابا و بە ناچار ئەوەندە دڵ ئەبەسێتە مردن کە ژیانی لە بەرچاو ئەکەوێت و مردن ئەکاتە بۆت!

بەس لە وەرزی بەھارێکدا بە وردی تماشای ژیان کە لە کوردەواری کە سەوز سەوز دێن تا نێو دیوەخانی مرۆڤ و بە ژن و پیاو و گەورە و بچوکی کوردان لە داوێنی دایکی سوروشتیان و لە گەڵ دار و درەخت پەل و پۆ ئەگرن و باڵا ئەکەن.

مەحاڵە تۆ بتوانی سەرنجی ئەم خەڵکە بەرەو مردن ڕاکێشی. لەزەتی سوروشت و گرنگایەتی ژیان لایان ئەوەندە کەم نیە کە مردنی لێ بڕوێ. خۆشەویستی مردن ھۆیەکەی تەنیا تێنەنەگەیشتن لە ژیانە و سوکایەتی بە ژیان و ھەتا ژیانت سەوزتر بێ مردنت لا ناخۆشتر ئەبێ و ناشیرینتر و رەشایی و نەمان و سر و ساردی و داکەوتویی و بێ جم و جوڵێ و ھەر ئەوە ئەبێتە ھۆیی ئەوە رێز دانی بۆ ھەمو ژیانێ و بۆ ژیانی خۆت و بە ئاسانی بە ھەڕەشە و گورەشە و بە پۆست کردنی شمشێری خوێناوی و سوور و جەنازە سوکایەتی نەکەی بە ژیانی کەسانی تر.

بە پێچەوانەیش ژیانی کەم تیشک و زەرد و نەخۆش و بێدەسەڵات و نائارام گرنگی ژیان لە بەرچاوت کەم ئەکا و بەرەو مردن ئەوکێشی و ئەگەر مرۆڤێکی بەڕێزبی وەک ھەزاران سەید و مامۆستای بەڕێز و ئێسک سوک کە سەریان لە کاری خۆیانە و خەریکی نوێژ و تاعەتی خۆیانن ئەبی و ئەگەر خوێنتاڵ و سوک و بێ بەزەیی بی لە حاڵێکدا نە شەرع نە قانون نە عورف و نە ھیچ کۆمەڵگایە مافی ئەوەت پێ ئەدا کە بە بیر و باوەری مردووی خۆت مافی کەسانی تر بخۆیت و سوکایەتی بە ژیانیان بکەی، ئاڵای مردن ھەڵ ئەکەی و تەنانەت تۆسقاڵێ بیر لەوە ناکەیتۆ کە ھەر لەو شۆینە ھەمو رۆژێ منداڵ و مروڤێ لە دایک ئەبێ کە تازە ئەیەوێ ژیان دەس پێ کا و بە دێتنی تۆپێ کە خڕ ئەخوا و بەرزئەبێتو ئەویش خڕ ئەخوات و بەرز ئەبێتو و لێوالێوە لە ژیان و یەکرا ئاڵای مەرگی تۆ سەرسامی ئەکا و سەری لێ ئەشێوێنێ و ژیانی لێ تێک ئەدا! کەم ستەم لە رێیانە کە تۆی کوردیش ئەبیتە ستەمکارێ بۆ گیانیان!؟ بەس جارێ ھەڵسە بچۆ بۆ بەشی منداڵانی لەدایک بوی نەخۆشخانەیە و تماشای ژیان بکە و ئەگەر عارەقی شەرمت دەرنەدا باروبنەی تەقینەوە و شمشێرت ھەڵگرە و بار کە بۆ وڵاتی مردوان، تۆ شیاوی ئەم ولاتە نیت و وائەزانی ئەم وڵاتە شیاوی تۆ نیە!

شێخ زانا و بن لادەن و جندالسلام و سەلەفیە کە ئەوەندە بێ بەزەیی و دورە لە دونیای مرۆڤایەتی بیری منداڵان و تازە گەنجان کە زو ئەگۆڕیە و خۆیشی خاس ئەزانێ، ئەگوڕێ و ئەیانکاتە روبوتی مەرگ و ئەیانێرە بۆ ناو کۆمەڵگایە کە شیاوی ئەو نین و بە کوشتن و بە گۆرانی وتن بە باڵای رەشی مردن و نەماندا شیاوتری ئەکا!!

لە کاتێکدا وڵاتت لە ھەزار لاوە مەترسی لە سەریە و ھێرش ئەکەنە سەری و خەڵکی وڵاتت بە نانی شەو موحتاج بن و رەش و روت و برسی جەنابت سەرنجت بەس لای رق و قینت بێ کە بیرژێنی و ئەم خەلکە بە نەفام بزانی!؟ بە خەیاڵت کەس بیر لەوە ناکاتۆ ئەو ئیسلامەی کە تۆ باسی ئەکەی ھەر لێرە ھەتا ئاسمان جیاوازی ھەیە لە گەڵ ئیسلامی راستەقینەدا و تەنانەت تۆسقالێکیشیان لە یەک ناچێ!؟

باشە ئەو پێغەمبەرەی کە ھەمو رۆژێ چڵکاو ئەکرا بە سەریا و رۆژێ کە نەکرا نێگەرانی چڵکاورێژەکە بو و زانی نەخۆشە و چو سەری دا لە گەڵ ئەم چەقۆ کیشان و لات بازی و فر و فیشاڵەی تۆ چ پێوەندیەکی ھەس!؟

بونی ئێوە و بونی وڵاتە مل ھورەکانی دونیا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست پێوەندیە موحکەمیان پێکەوە ھەس و کام بەڵگە لەوە گەورەتر کە پێغەمبەرە راستەقینەکەتان جەنابی بن لادەن لە سەرەتاو و لە ریشەوە کارمەندی سازمان سیا بو و دەس پەروەردەی کەسانێ بێ مێشک کە نەیانزانی ئەم بەڵایە کە بەری ئەدەنە گیان ئێمە وای لێ تێ خویشیان گیر ئەکەن بە دەستیۆ!

باشە بۆچی تا بن لادەن و تڕو تایەفەی تۆ نەبو یەک بێ رێزی لە روژئاوا نەکرا ھیچ، تازە ھاتن فلیمی محەمەد رەسول اللەیشیان دروس کرد!!

ئەبێ دابڕزی، خەجاڵەت کێشی نە شمشێر بە روی گەلێکی چاوساوە کە بە درێژایی مێژو ستەمی دیوە و ئەنفال کراوە و کیمیاوی بوە و خەڵخاڵی دیوە و بەشی خوراوە و ئەوەندە موسلمان و نەجیب و بەشەرەف بوە لەبەر ئەوەی دەس نەکێشێ بۆ مافی مروڤی تر تا ئێستە ئەو گشتە ستەمەی بە گیان و بە دڵ کێشاوە، مەگەر موسلمان نایەژێ ئەوەی بۆ خۆت گرانە بۆ کەسانی تریش مەخوازە!؟ ھیچ نەمانخواستە ھی ئەوانیشمان کێشاوەسە ناو خۆمان! کەچی تۆ ئەبیتە خەڵخاڵیه‌ تر!

تەواو کوردەواری ژێر و رو کە، تەنانەت بە شمشێرەکەت خاکەکەی بکێڵی و جەنازەکانی 300 ساڵ لەمەو پێشیش دەربێنی یەک دانە کافری تیا پەیدا ناکەی بەو مانا کە تۆ لە کافر تێگەیشتوی. ئەوەی وا تۆ ڕقی ھەڵئەسێنی و لە داخا جۆین بە خوا و پێغەمەر و ئاسمان ئەدا لە موسلمانترین موسلمانی دنیا موسلمانترە..

ئەو پێغەمبەرەی کە من تاریخ تەبەری و عرفان ئیران و بودیسم ھیند و کتێبەکان زەرین کوب و غەزاڵی و تەکیە و خانەقای خۆمانم ژێر و رو کردە بە شۆینیا تا بتوانم کەمێ بیناسم ئەگەر ئیستە زیندو بوایە ھەر ئەو شتەی وا بو بە ھۆی ئەوە بچێ بەدەم ھاواری غەریبەیە لە مەککە و ھەر ئەو عەشقە بە سوروشت و جوانی کە ھانی داوە ئاوا لە جەنات تجری من تحت الانھار بێژێ، ئەیکێشاوە کوردەواری من و لێرە نیشتەجێی ئەکرد بۆ دیفاع لە منداڵانی رەش و روت..

ھەر لەو وڵاتەی وا تۆ گشتی بە بێسەواد و ئەحمەق و نەفام و کافر و مەلعون و توخلی ئەبینی بێجگە خۆت و شەیتانی خوێنمژی ناخت و ھاورێانت، ستەم ئەوندە بەھێزە مامۆسا قانیعی موسڵمان وا لێ ئەکا عەبای مەلایی فڕک با و چەکی شۆڕشگێری نوسین و بیرو باوەر ھەڵگرێ و فوادی کومونیستیش وا بۆ دیفاع لە منداڵان رەش و روت موسڵمان کا!!؟

بە خەیاڵت بەس تۆ ئەتوانی بە گەمەکردن بە وشەکان و بە ناوی ئیسلام وەعز و خیتابە کەی!؟

سوێند ئەخۆم من و کەسانێ تر کە ھەر بروامان بە ھیچ نەماوە لە بەر ئەم کارانەی جەنابت فرە دۆستی ئیسلامین تا تۆ. لەبەر ئەوەی ئێمە لانی کەم میشکمان پڕ نەکردە لە خۆین و ھەر کەمێ زانیاری ھاتیا و ئەو زانیاریە پێمان دەڵێ کەسێ کە توانی خەڵکی وا کچەکانیان بە زیندویی ئەخستە ناوچاڵ وا لێ بکا سەردانەوێننۆ بۆ یاسا و کۆمەڵگا و شارستانیەت و ساحیبی پێشرەوترین بیر و باوەری کاتی خۆی بۆە پێغەمبەریش نەبێ مرۆڤێکی زۆر بەڕێزە..

دیسان سوێند ئەخۆم ئەگەر تۆ و کەسانی وەک تۆ کە خویان بە پێغەمبەری پێغەمبەرەکەیان ئەزانن و چڵکاو کە چی عەرز کەم، پڵتۆکێکیان لێ بەی لادێیە ئەسوتێنن ئەگەر ئێوە نەبوایەن و رقی ئێوە کە باڵی کێشاوە بە سەر دونیادا، نە ئامرییکاییه له رۆژھەڵاتی نێوە راست خەڵکی ئەکوشت و لە جێی مەحکەمە مافی وەحشیگەری ئەسەند و نە ئیسلام بە رەشترین دینی دونیا ناوی دەرئەکرد و نە ئەو پیاوە سوکایەتی ئەکرد و نە ئەو فلیمەیش دروست ئەکرا...

 

_________________________________________

تێبینی‌:

ــ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1995
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy