هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بۆ چی هەموان داوای یەکگرتوویی دەکەن و بەڵام وەدی نایە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

smko_-_awrdanawa_2بە درێژایی دیان ساڵ بوونی هێزی سیاسی لە ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان داباسی بەرەی یەکگرتوو بووەتە باسێکی گرینگ و هەموو حیزبەکان کردویانەتە دروشم و هەر حێزبێک بە پێوانەی خۆیی و بە شێوەیەک داوای ئەو یەکگرتوویە دەکات لە چوار چێوەی بۆ چوونی حیزبەکەی دا کە بە داخەوە زۆر جار تەنیا ئەمە دروشمە بۆ خۆ دەر خستن و یان بۆ فریو دانی خەڵکە کە وا دەنوێنن کە حیزبەکەیان ئامادەیە بۆ یەکگرتویی و بەرە پێک هێنان بەڵام ئەوەهێز و حیزبەکانی ترن کە نایەنە پێش و کوسپ بۆ دروست بوونی بەرە دروست دەکەن

هەر چەند لە رابردوو دا چەند جارێک چەند هێزێک بەرەیەکی بچوکیان دروست کردووە بەڵام یان لێک هەڵوەشاوەتەوە یان ئامانجی خۆیی نەپێکاوە و هەر بۆیە بە داخەوە دەبێ بڵێین کە یەکگرتوو نەبوونی هێزەکان گەورەترین زەربەی لە جۆلانەوەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داوە لەم چەند دەیەی کە شورش بەردەوام بووە لە دژی خراپترین رژیمی دەسەڵات داری جمهوری ئیسلامی ئیران، کێشەی هەرە گرینگ بۆ وەدی نەهاتنی ئەو یەکگرتوویی یە ئەوەیە کە کەس کەسی قبوول نی یە و هەر کەسە و خۆیی لە هەموو کەس بە دەسەڵات دارتر و زاناترو هەقدارتر ئاقل تر دەزانێ و وا دەزانن بە خۆ بە زل زانین دەتوانن کێشەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چارەسەر بکەن لە لایەکەوە فارسە رەگەز پەرەستەکان لە ترسی ئەوەی کە مابادا کورد جیاوازی خواز بێت و رۆژێک لە رۆژان بە قسەی ئەوان خاکی ئێران بەش بکەن، ئیتر ئەو هێز و کەسایەتی یە سیاسی یە فارسانەی کە بە قەولی خۆیان لەوان ئێرانی تر هەرگیز وجودی نی یە، بروا بە کورد ناکەن و خۆیان کە بستێک خاکیان نی یە و بە درێژایی ژیانیان هێز و دەسەڵاتیان نەبووە و ئیستا داوای تەواوی خاکی ئێران دەکەن بە کوردستانیشەوە. بەڵام زەرەر مەندی یەکەم خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانن کە تەنانەت زۆر جار متمانەیان بە حیزبەکان نامێنێ.


smko_-_yakgrtoey_hezbakan_2

 

بە درێژ بوونەوەی شورش و سەختی ژیانی خەڵک لە ناو خۆیی وڵات و گوێ نەدانی دەسەڵات دارانی ناو حکومەت و ئاڵ و گورەکانی ناوچە و بێ هێزبوونی دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئێران ئیتر دەبێ هێزە سیاسی یەکان زیاتر هەست بە گرینگی بەرە بکەن و هەوڵی بۆبدەن بە تایبەت هێزە کوردی یەکان چونکە فارسەکان بەشی هەرە زۆریان هەموو کات دژی کورد دەوستنەوە لە هەر هەڵ و مەرجیک دا بێت بەڵام بە داخەوە دیسان ئەمەش هەر زۆر کەم جیدی بوونی تێدایە کاتیک بۆ نمونە تەنیا دوو هێزی سیاسی وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کومەڵە رێکەوتنێکی هاوبەش رادەگەێنن دەکەونە بەر رەخنەی زۆر حیزب و لایەنی دیکە و ئیتر هەر کەس بە پێوانەی خۆیی هەڵسەنگاندنی باش و خراپی بۆ دادەنێ لە روانگەی خۆیانەوە هەڵی دەسەنگێنن و پێشتر هەر ئەو کەس و لایەنانە خۆیان هاواری یەکگرتوویيان بوو ئیستا پێ یان خراپە و کەوتونەتە ناو و ناتورە دان لەو رێکەوتنە، زیاتر لەمەش زۆر جار ئامادەیی خۆیان و حیزبەکانیان بۆ هەموو دانیشتن و کۆبونەوە و یەکگرتوویی یەک بە بێ شەرت و مەرج نیشان داوە بەڵام بە داخەوە کە دەگاتە مەیدانی کردەوە ئیتر هەر حیزبەو بە بیانووی جوارو جور خۆیان لە ناواخن و گرینگی باسەکان دەدزنەوە و ئەوەی کە زۆر دروشمیان بۆ دەدا و خۆیان پێ لە هەموو کەس راست تر بوو دەبێتە هیچ، بۆئەوەی کە ئیتر بەراستی راستگویی و نیەت پاکی هەر حیزب و کەسایەتی یەک بە باشی دەر بکەوێ، لە راستی دا ناو گرینگ نی یە ناوەرۆک گرینگە بکەینە دەس پێکی یەکگرتوویی و ئیتر لەم هەڵ و مەرجەدا هەم قورسایی هێزەکانمان دەر بخەین و هەم نیەت پاکی حیزبەکانمان و هەم پشتیوانی ناو خۆ و هەم پشتیوانی دەرەوەبە دەست بێنین ئیتر کات کاتی نیەت پاکی یەو دەبێت هەموان بە راستی ئەگەر لە تەراوگە نشینی بێزار بوون و ئەگەر بەراستی مەبەستیان رزگاری گەلی کورد و گەلانی ئێرانە لە دەست رژیمی ئاخوندی و هاتنە سەر کاری دەسەڵاتیکی ئازاد و دیموکراتیک با هەر حیزب و لایەن و کەسایەتی یەک کە لە خەمی ئازادی دایە قۆڵی هیمەت هەڵماڵن و ئەوە مەیدان با بەرەیەکی یەکگرتوو دروست بکەن بە بێ هیچ شەرت و مەرجێک جارێ با شەرت و مەرج تەنیا روخانی رژیمی ئاخوندەکان بێت و دواتر مێزی دانیشتن و دانوسان دەتوانێ بە ئەندازەی قورسایی هێز و دەنگی گەڵ دەسەڵاتەکان دابەش بکات لە ئێرانێکی دیموکراتیک و فیدرالی دا.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1265
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy