به‌ڕێز: ئاغای Jens Stoltenberg
سه‌رۆكی حیزبی كاری نۆروێژ‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوروێژ!
به‌داخی زۆره‌وه له دوو فه‌قه‌ره تێرۆری رۆژی هه‌ینی، 22 ی ژووییه‌ی 2011 له وڵاتی ئێوه ئاگادار بووم.
هێرش بۆ سه‌ر كه‌مپی رێكخراوی لاوانی حیزبی كار‌و كوشتنی كۆمه‌ڵێك له لاوانی بێ تاوانی حیزبهكهتانو هه‌روه‌ها دانانه‌وه‌ی بۆمب له نزیك ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیران له ئۆسلۆو كوشتنی چه‌ند كه‌سی بێ‌دیفاع، ته‌نیا ده‌كرێ وه‌ك جینایهتو كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی چاوی لێ بكرێ‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك پاساو نادرێ.
حیزبی ئێمه كه قوربانیی ده‌ستی تێرۆری كۆماری ئیسلامییه، ئێش‌و ئازاره‌كانی ئه‌م هێرشه تێرۆریستییانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر وڵات‌و خه‌ڵكی ئێوه، باش تێدهگاو به‌و بۆنه ناخۆشه‌وه له لایه‌ن خۆم‌و هه‌موو رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه ئه‌و دوو كرده‌وه تێرۆریستییه به توندترین شێوه مه‌حكووم ده‌كه‌ین‌و بێزاریی خۆمانی لێ ده‌رده‌بڕین. هه‌روه‌ها له بهڕێزتانو له رێگه‌ی ئێوه‌وه له حیزبی كاری نۆروێژ، خه‌ڵكی نۆروێژ‌و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌و تێرۆرانه سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین‌و له‌م رووداوه تاڵه‌دا شه‌ریكی خه‌متانین.
له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌وڵه‌ت و گه‌لی نۆروێژ به سه‌ر ئه‌و تراژێدییه نهتهوهیییهدا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
23 ی ژووییه‌ی 2011

