کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بڕیارنامه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که ده‌قه‌که‌ی له خواره‌وه دێت.
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆنگره‌ی "شه‌ره‌فکه‌ندی" وێڕای په‌سند کردنی ژماره‌یه‌ک بڕیار و هێندێ راسپارده بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و کۆنگره‌یه به مه‌به‌ستی هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێ کردنیان، سیاسه‌تی رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزبی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیالوگ له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌معه‌ی که ٦ ساڵ له‌وه‌پێش له ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران جیابوونه‌وه، هه‌روه‌ها واژۆ کردنی رێککه‌وتننامه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی په‌سند کرد و درێژه‌دان به‌و ره‌وته‌ی خسته ئه‌ستۆی رێبه‌رایه‌تیی نوێی حیزب. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ نێزیکی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد له کوردستانی ئێران و درێژه‌دان به وتووێژ له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تییه‌کانی ئازادیخواز و دێمۆکراتی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌ر به‌و مه‌به‌سته وه‌ک ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م ده‌ست نیشان کرد.
کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

